ناوی شەقامی باتای هەولێر لە چییەوە هاتووە!
یەکەم جار دوکانی باتا لەهەولێر بەڕێز عەلی شەکرچی داینا لەساڵی 1956 لەتەنیشت گەراجی کۆیە بوو بەرامبەر چایخانەی حاجی جەمیل ئێستا بویتە کەباب بورهان.
باتا لەساڵی 1932 فرۆشگاکانی خۆی لە عێراق کردەوە، باتا کارگەیەکی خۆی لەبەغدا دامەزراند، بەڵام ساڵی 1964 ئەو کۆمپانیایە خۆماڵیکرا، لەژێر (الشرکة العامة للصناعات الجلدیة والاخذیة)0
لە هەولێر سەرەتا دوکانی باتا لە کۆڵانی ژێر دەرگای سەرەکی قەڵا بووە، ئێستا بویتە پارکی شار پێش ئەوەی بگوازرێتەوە بۆ ئەو شوێنەی ئێستای بەناوی جادەی باتا ناسراوە.
باتا کۆمپانیایەکی چیکیە و لەساڵی (1894) لەلایەن تۆماس باتا دامەزراوە، بارەگای سەرەکی لە چیکوسلۆڤاکیایە0
ئەم کۆمپانیایە بەرهەکانی لە(90) ووڵات دەفرۆشرێ و لە (27) وڵات کارگەی هەیە، (30 هەزار) کرێکاری هەیە، (5هەزار) بازاری لەجیهان هەیە، ڕۆژانە لە جیهان (یەک ملیۆن) کریاری هەیە، ئەم کۆمپانیایە ناوی چۆتەپەرتووکی گێنس، کاتێک (14) بلیۆن پێڵاوی فرۆشت.[1]