پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ڕۆژان ئیدریس عومەر کەورینی
17-08-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
چیرۆکی ژیان
17-08-2024
ئاراس ئیلنجاغی
پەرتووکخانە
مێژوی دۆڵی سماقوڵی
17-08-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ژیاننامە
هاوڕێ کێخوا عەبدەی سماقوڵی
17-08-2024
ئاراس ئیلنجاغی
پارت و ڕێکخراوەکان
چاپەمەنی مانگ
17-08-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پێڕەوبەندیی لەئاستەکانی زمانی کوردیدا
17-08-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
سەید حیکمەت
17-08-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
هەرزەکار لە تاراوگە
17-08-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سەعید سیاسی
17-08-2024
کشمیر کەریم
شوێنەکان
کانیاتا
17-08-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت
  531,728
وێنە
  107,715
پەرتووک PDF
  20,026
فایلی پەیوەندیدار
  101,228
ڤیدیۆ
  1,476
زمان
کوردیی ناوەڕاست 
303,386
Kurmancî - Kurdîy Serû 
89,005
هەورامی 
65,853
عربي 
29,431
کرمانجی - کوردیی سەروو 
17,084
فارسی 
9,002
English 
7,423
Türkçe 
3,612
لوڕی 
1,691
Deutsch 
1,495
Pусский 
1,134
Française 
336
Nederlands 
130
Zazakî 
90
Svenska 
63
Հայերեն 
50
Español 
46
Italiano 
44
لەکی 
37
Azərbaycanca 
24
日本人 
20
中国的 
16
Ελληνική 
14
Norsk 
14
עברית 
14
Fins 
12
Polski 
7
Esperanto 
5
Ozbek 
4
Português 
3
Тоҷикӣ 
3
Hrvatski 
2
Srpski 
2
Kiswahili سَوَاحِلي 
2
ქართველი 
2
Cebuano 
1
балгарская 
1
ترکمانی 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
130,245
پەرتووکخانە 
25,375
ژیاننامە 
24,803
کورتەباس 
17,332
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
14,561
پەند و ئیدیۆم 
12,796
شوێنەکان 
11,710
شەهیدان 
11,568
کۆمەڵکوژی 
10,888
هۆنراوە 
10,233
بەڵگەنامەکان 
8,327
وێنە و پێناس 
7,322
ئامار و ڕاپرسی 
4,624
کلتوور - مەتەڵ 
3,150
ناوی کوردی 
2,078
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,449
ڤیدیۆ 
1,376
پۆلێننەکراو 
990
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
819
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
777
کارە هونەرییەکان 
728
شوێنەوار و کۆنینە 
633
فەرمانگەکان  
269
گیانلەبەرانی کوردستان 
243
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
نەخشەکان 
182
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
94
زانستە سروشتییەکان 
80
خواردنی کوردی 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
یارییە کوردەوارییەکان 
39
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
21
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
323
PDF 
30,566
MP4 
2,399
IMG 
196,801
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
حەسەن گەرمیانی
ژیاننامە
شێروان بابان
ژیاننامە
ئەحمەد زەردەشت
هۆنراوە
زارا محەمەدی
ژیاننامە
شێخ عەلی
قوماش 144
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي1
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Cebuano0
Esperanto0
Fins0
Hrvatski0
Kiswahili سَوَاحِلي0
Norsk0
Ozbek0
Polski0
Português0
Pусский0
Srpski0
балгарская0
Тоҷикӣ0
Հայերեն0
ქართველი0
中国的0
日本人0

قوماش 144

قوماش 144
قوماش 144
نووسینی: #ئوسامە جەمیل#

پێراومان لەپێ کردەوەو چووینە ژۆرێ و جانتام دانا، هەندی دەمێ دەستنوێژەکم شووشت و نوێژی هێوارێم کرد، عەبۆ جامە ئاوەکی فێنکی جەڕەی لۆ هینام و خواردمەوە، تامی ئەو ئاوەی بە سانایی لە بیرم ناچتەوە، شلێر خۆی هەرکردو دەستی بە حازرکردنی نانی کرد، عەبۆش کۆمەرە دارەکی خڕکردەوەو ئاگری تێبەردا، هەر ئاگر خۆشبوو کتریەکی پڕی ئاوی هاویشتە سەر ئاگری، ئەوجە هاتەوە بالیفەکی گەورەی هاویشتە پشتم و گۆتی: لاق ڕاکێشەو پشت بدە بالیفی، ئەتوو ئەوڕۆ زۆر هیلاکبووی، گۆتم: ئەتوو لەوەی گەڕێ، مەیتی ئەو پیرەمێردەی هەر لەوێ دەکەوی؟ گۆتی: نا، پاش نوێژی عیشایێ، جاحێری گوندی دەچن دەیهیننەوەو ئەوشۆ دەیشۆن و کفنی دەکەن، سبەینێش لەگەر گەرد و گوری بەیانی دەیشارنەوە، مامەستا ئەو پیرەمێردە ئێکەکبوو لە پیاوە ئاقرو دنیا دیدەکانی ئەو گوندەی، هەموو پرس و ڕامان بەویبوو، ئێستا ئەویشمان ڕۆیی، حەیف و مخابن پیاوی ئاقرو دانا لەناو میللەتی گەمژە جێی نابیتەوە! بەینەکی باش دامام و تێر تێر خەمم لۆ ئەو پیرەمێردەی خوارد کە ئەوها بە سانایی بووە قوربانی دوو لەشکری کوردکوژی نەخیندەوار!
وەختەکی شلێر خان یەک سنی گەورەی هیناو داینا، گۆتی: مامەستا دەبی ببوری لەو دەمودەستەی هەر ئەوەمان هەیە کەلۆم دانای، گۆتم: گفت و لفتی توو هەموو دنیای دەینی، بریا هەموومان وەکی توو ئەوها زارخۆشباین، تەماشا سنیم کرد پڕی خواردن بوو، ماست، پەنیر، ژاژی، تەماتەو ئاروو، گیز و موڕەبا، سەوزەو بیبەر و پیاز، پێنج شەش هێلکەی کوردی کورایی و قاپەک هێلکەو ڕوونی دەرەجە یەک! لە هەمووی خۆشتر ئەو نانە نەرم و جوانەی خۆمانە بوو، لە بنی درم مەمنونی ئەو مارە خانەدانەی بووم و تێرتێر دوعای خێرم لۆکردن، عەبۆ قیت بۆوەو کتری و چایەپەستی هینا، چایەکی ئێکڕەنگی لۆ تێکردم و لەپێشی دانام، نانەکی لەپێش دانام و فەرمووی لێکردم، ناوی خوامان لێهیناو دەستمان پێکرد، چونکە زۆر ماندی بووم بەتەواوی برسیم ببوو، دەستم بە نان خواردنێ کرد، بەران شەرمم کرد زۆری بخۆم، گۆتم با لەیەکەم ڕۆژی نەرێن: پەکوو ئەو مامەستایە لۆ هەندە زۆر خۆرە، عەبۆ گۆتی: مامەستا ئەو گیزە ئی خۆمانە و زۆر بەتامە، موڕەبایەکەش شلێر بەدەستی خۆی دروستیکردیە، ئەوەی دەیبینی و لۆمان دانای هەمووی خۆمانەیە، گۆتم: خوا بەرەکەتی تێبکاو بەزیادبی، عەبۆ کە دیتی چایەکەم تەواوکرد، فەوری چایەکیدی تێکردەوە، شلێر خان گۆتی: پەلەی لێمەکە لەچایەی وا شیرم لەسەر ئاگری دانایە، هەونکە لۆ مامەستای دەینم!
نانەکەمان خواردو یەک دوو دیشلەمەشم لەسەر کرد، هاتمەوە سەرەخۆو پشیەکی باشم دا، گۆتمە عەبۆ کاریتەی: کاک عەبدوڵلا ئەو گوندە چەند مارە؟ گۆتی: ئەتوو هەر بە عەبۆ گازمکەو ئەمن وا ناسرایمە، ئەو گوندە دەوری پەنجا ماری دەبی، گۆتم: خۆ لەگەر ئێکدی تەبانە؟ گۆتی: ئەگەر لێمانگەڕێن تەباینە، گۆتم: کێ لێتان ناگەڕێ؟ گۆتی: لە بێبەختی خۆمان ئەو گوندە دوو زەلامی تێدایەو هەر دووکیان خۆیان بە گەورەی گوندی دەزانن، بەخۆشت دەزانی دوو سەرکە بەران لەمەنجەرەکی ناکورێن، لەبەر هەندێ تەئکیدم ئەتووش لە بەینی ئەو دووەی تووشی کێشە دەبی!

هەتا هیلاکبووم پرسیارم لە عەبۆی کرد دەربارەی گوندی و خەرکی گوندی، گۆتی: سێ جاری ڕێک گوندەکەیمە تێکدرایەو سووتایە، دوعای بکە ئەوجارەش تێکنەچی و نەسووتێتەوە، ئەو دوو سەرکە بەرانە خراپ ملیان لەبەر ملی ئێکدی نایە، هەتا ئێستا شەش کەس لەگوندیمە بەو شەڕی براکوژییەی کوژرایە، ئاخیریان ئەو پیرەمێردەبوو کە ئەوڕۆ کوژرا، ئەمن مارم هیناوە گوندی هەتا خۆش بژیم و خەموخەفەتی دنیایێ لەبیرکەم، نەمزانی ئەو دوو حزبە دیسان دەست پێدەکەنەوە، گۆتم: ئیشاڵلا خوای مەزن بەهاناتان دێ و لەو وەزعەی قورتار دەبن!
دوو سعاتەک تێپەڕیبوو لەسەر نان خواردنەکەی، وەختەکی ئێکەک لەدەرێ هاواریکرد: عەبۆ، کورە عەبۆی کاریتەی، هەتا دەرێ وەرە! عەبۆ قیتبۆوەو دەستی دا لایتی و چووە دەرێ، بەینەکی پێچوو و هاتەوە، لایتەکەی داناو دانیشتەوە، شلێر خانی خێزانی گۆتی: ئەوە کێبوو عەبۆکە؟ ئەویش گۆتی: مەجیدی گولیزارێ بوو، گۆتی: بابڕۆین مەیتەکەی بینینەوە، گۆتم: ئەنگۆ بڕۆن ئەمن ناتانم بێم، مامەستا مێوانی منە، گۆتم: غەدرت کرد، هەستە با پێکەوە بچین، گۆتی: ئەوان ڕۆیشتن، زۆربوون، پێویستی نەدەکرد، دوایێ ئەتوو مێوانی منی و هیلاک و ماندی، پێویست ناکا، ئیشاڵلا سبەینێ پاشی نوێژێ پێکەوە دەچینە مزگەفتێ و لەوێش دەڕۆینە سەرقەبران، گۆتم: خوا لێی خۆشبی و جێگای بەهەشتبی.
درەنگ داهات و نوێژی عیشایێم کردو لێم پارداوە، ئەمن ترسی ئەوەم هەبوو، پێشکە لێنەگەڕێ بنووم و خەوەکەم لێ حەرامکا، عەبۆ گۆتی: بە ئیسرەحات بنوو، پێشکەمان نییە، ئیدی درم بەو قسەی خۆشبوو، چونکە زۆر ماندیبووم، هەر سەرم هاویشتە سەر بالیفی و خەوم لێکەت.
وەختەکی لەگەر قووقەی کەرەبابی بەخەبەر هاتم، سەرم برند کرد، دیتم، عەبۆ دانیشتیەو چایەشی هاویشتیتە سەر ئاگری، بەیانی باشم لێکردو هەستام نوێژێ بکەم، لەگەرم هاتە دەرێ و لایتەکەی دامە دەستی، گۆتی: ئێرێهێ جێی دەستنوێژ هەرگرتنێیە، مەترسێ لە حەپەی سەی، ئەو پڕناداتە مێوانان، مەمنونی بووم و دەستم دا مەسینەکی پڕی ئاو، چووم دەستنوێژکەم گرت و هاتمەوە، هەتا نوێژی سبەینێم کرد شلێر خان یەک سنیە نانی داناو هەموو چشتی لەسەربوو، لەهەمووی خۆشتر ئەستورکە بەڕوونی کردبوو، ئەو ئەستوورکەی ئاگری لە هەناوی پیاوی بەردەدا!
نانمان خواردو جلکم لەبەر کردو لەگەر عەبۆی چووینە لای مزگەفتێ، سەلاممان کردو دەوری هەشت نۆ زەلام لەوێبوون، عەبۆ ئەمنی بە هەمووان ناساند، مەلای گوندی لەدووری ڕاوەستابوو، جاحێرەکی ڕدێن ڕەشی قەترانیبوو، لۆلای من هات و بەخێراتنی کردم، وەرام داوەو بەتووندی دەستیم کووشی، هەندەی نەبرد مەیتەکەیان بردە ناو حەرەمی مزگەفتێ، چووینە ژۆرێ و ڕێزبووین، مامەستا بەپێشکەت و ئەمەش لەدوو وی نوێژمان لەسەر کرد، مامەستا زۆری دوعا لۆکردو گۆتی: بەڕاستی پیاوەکی دینداربوو، زۆر خزمەتی مزگەفتێی دەکرد، ئەهلی جومعەو جەماعەت بوو، یاڕەبی خوایە هەقی بکەیی و لێی خۆشبی!
مەیتەکەیان هاویشتە ناو دارەبازی و(دارە مەیت) بەڕێکەتین لۆ سەر قەبران، وەکی گەیشتینەوێ، پێنج شەشەک لەوێبوون، دیاربوو قەبریان حازرکردبوو، مەیتەکەیان شۆڕکردەوەو خۆریان بەسەر داکرد، مامەستا وەعزەکی داو دوعای خێری لۆکرد، ئیدی هێدی هێدی گەڕاینەوە گوندی، گۆتمە عەبۆی تازیەی لۆ دانانێن، گۆتی: نەخێر، چونکە زۆرجار دەیگۆ ئەگەر مردم تازیەم لۆ دامەنێن.

گەیشتینەوە بندیواری مزگەفتێ، مامەستا گۆتیە من: دیارە تازە هاتیە ئەو گوندەی؟ گۆتم: بەرێ، هاتیمە موباشەرەی بکەم، بەران ئەوە دەرێن مدیر خێزانی بردیتە ئێرانێ لۆ چارەسەری، گۆتی: خوا کەریمە، ئیشاڵلا ئەویش بەدەردەکەوتەوە، یەک دوو ڕۆژان سەبر بگرە دێتەوە، گۆتم: دەنا خەرکی گوندی دەرێن لەوانەیە دەپازدە ڕۆژی پێبچی! گۆتی: ئەمن هەر باوەڕناکەم ئاودیوو بیتە ئێرانێش، گۆتم: لۆ؟ گۆتی: نابینی یەکێتی و پارتی کوو سەنگەریان لێکدی گرتیە، لەهەموو لایەکی شەڕە تەقەو کوشتن و بڕینە، ئێران کوو حدودی دەکاتەوە بە ئاسانی! ئەو قسەی مامەستای لۆمن موهیمبوو، لەو وەزعەی ئاسان نییە ئێران حدودی بەڕووی خەرکی بکاتەوە، لۆیێ ورەم بەرزبۆوەو بڕیارمدا جارێ لەگوندی بمینێم هەتا مدیر سەروسەودایەکی دەبی، بەینەکی باش لەگەر خەرکی گوندی گفتوگۆم کردو پاشان لەگەر عەبۆکەی گەڕامەوە ماریان، ئەلهەقی زۆربەی خەرکی گوندی بە مەلای مزگەفتێشەوە تەکلیفیان کرد نیوڕانێ بچمەوە ماریان، بەران عەبۆکە ڕێینەدام گۆتم: ئیللاو بیللا دەچینەوە ماری خۆمان!
هەر دانیشتین و شلێرخان دوو چایەی دەرەجە ئێکی لۆ هیناین، گۆتیە عەبۆکەش وەرە ئەو گیزو مێوژەش ببە، با مامەستا بڕەکی بخوا، هێدی هێدی گیزو مێوژمان دەخواردو گۆتمە عەبۆکەی کلیلی دەرکەی مەکتەبێ دەبی لەکن کێبی؟ گۆتی: وەڵلا لەکن فەتۆیە، گۆتم: فەتۆ کێیە؟ گۆتی: فەڕاشی مەتکەبێیە، گۆتم: دەبی کلیلمان نەداتێ بچینە ژۆرێ؟ گۆتی: چایەکەی بخۆوە دەچین دەیبینین، هەندی دەمێ چایەکەم خواردەوەو لەگەر عەبۆکەی خشین لۆلای ماری فەتۆی، عەبۆ لە دەرکەی ماریان هاواریکرد: فەتۆ کورە فەتۆ! فەتۆ لەژۆرێڕا هاواریکرد: کێیە ئەوە فەرموو وەرە ژۆرێ! عەبۆکە پێشکەت و ئەمنیش کەتمەدووی، گەیشتینە بنەبانێ و سەلاممانکرد، فەتۆ بەپیرمان وەهات و چاک و چۆنیمان کرد، گۆتم: کاک فەتاح کوی؟ گۆتی: بەمن مەرێ فەتاح، برێ فەتۆ! گۆتم: ئاخر ناوت فەتاحەو فەتاح خۆشترە لە فەتۆی، گۆتی: لەکنەمن فەتۆ خۆشترەو تەواو! گۆتم: باشە کاکە، داوای لێبوردن دەکەم، فەتۆ وەلەو فەڕاشبوو، بەران زۆر بەپۆز بوو، بەپتی تۆزی لەخۆی دەکردەوە، ڕدێنی پۆلیسانی تراشیبوو، لەدوریڕا بریقەی دەداوە، سمێری یەکپارچە لەبۆیاخی هەرینابوو، چونکە سمێری زۆر گەورەبوو، بەتۆخیش ڕەشی کردبۆوە، لەدوریڕا دەتگۆ پشیلەیەو چوویتە بن سێری نانی! عەبۆکە گۆتی: فەتۆ هەستە وەگەرمان کەوەو دەرکەی مەتکەبێ لۆ مامەستای بکەوە، فەتۆ گۆتی: مامەستا کێیە؟ عەبۆکە گۆتی: ئەوەیەو تازە نەقر بووە لۆ مەتکەبی گوندی، فەتۆ گۆتی: لەگەر ڕێزم لۆ قسەکەی توو عەبۆ، بەران هەتا مدیر نێتەوە دەرکەی لۆ عەبدولبێشەریکی ناکەمەوە، ئەوە ئەمری مدیریە و لە قسەی دەرناچم و بەخێربێن سەرچاوم! ئەو بەخێربێن سەرچاومەی فەتۆی دەرکردنەکی موحتەرەمانەبوو لۆمە، لۆیێ گۆتمە عەبۆکەی هەستە بابڕۆین، چاوەڕێ دەکەین هەتا مدیر دێتەوە، ئیدی هەستاین و هاتینە دەرێ، لەدەرێ گۆتمە عەبۆی: ئەرێ ئەوە فەتۆ لۆ وەها بە دەعیەبوو دەعیە! گۆتی: خۆی بەتڕە ئاغەک تێدەگا، گۆتم: لۆ؟ گۆتی: ئاخر ئامۆزای ئێک لەو دوو گەورەی گوندیە کە ملیان لەبەر ملی ئێکنایە!

هەرکووی هەبوو سێ چار ڕۆژم بەڕێکرد، بوومە بارگرانی بەسەر ماری عەبۆکەو شلێر خانی، ئەوەندەی پێیانکرا خزمەتیان کردم، ڕۆژەکی لەگەر عەبۆکەی لەناو باخچەی پیاسەمان دەکرد، مێردمندارەک هات و گۆتی: عەبۆکە، مام فەتۆ گۆتی: با عەبۆکە بەخۆو بە مێوانەوە بێنە مەتکەبێ، ئیشم پێیانە! عەبۆکە تەماشایەکی کردم و گۆتی: ئەمن ئەتوو بناسم هەتا سەری لەگەر فەتۆی ئیدارەی ناکەی، ئەو خۆی پێ لەتوو موهیمترەو لەدووت دەنێری، گۆتم: با ئەمن جارێ موباشەرەکەی بکەم و دەست بەکاربم، ئەوجە لەهەقی دێم، وەڵلا دەبی دەردەکی بدەمێ بە پارووی برێ پەپۆکە! گۆتی: جارێ با بچین بزانین چیدەوێ، گۆتم: بابڕۆین!
شۆڕبووینەوە لۆلای مەکتەبێ، وەکی گەیشتینەوێ دیتمان دەرکەی مەکتەبێ کرایتەوە، چووینە ژۆرێ، دیتم فەتۆ کۆمەرە کتابەکی لەدەستەو دەباتە ژۆرەکی، سەلاممان لێکردو بەسەری لموزی وەرامی داوە، گۆتی: ڕاوەستن، هەتا دێمەوە، گێم نەدایێ و ڕاست چوومە ژۆرێ، دیتم کابرایەک لە پشت مێزەکی دانیشتیەو عەینەگی قەپ و قۆپ و خواری لەچاویە، سەلامم لێکرد، تەماشای کردم و یەکسەر هەستاوە، دۆقەکی گەرمی لەگەر کردم و گۆتی: یاخوا بەخێربێی مامەستا، ئەمن حەسەنەفەندی مدیرم، گۆتم: جەنابت مدیری یان فەتۆ؟ حەسەنەفەندی سۆر هەرگەڕاو چدەنگی نەکرد، گۆتی: دەدانیشەدا، با دوو قسان بکەین، دانیشتم و کتابەکەم لە گیرفانم دەریناو دامێ، بەینەکی تەماشای کردو گۆتی: یاخوا بەخێربێی سەرچاوان، دیارە مامەستای مێژووی؟ گۆتم: بەرێ، گۆتی: وەڵلا دەبی لێرە زۆربەی دەرسەکان برێیەوە، هەیەو نییە بەس ئەمن و ئەتوو، گۆتم: کێشە نییە ئیشاڵلا پێکدێین! وەختەکی فەتۆ بە ڕووگرژی هاتە ژۆرێ، گۆتی: ئەدی نەمگۆ مەچوونە ژۆرێ هەتا دێم، حەسەنەفەندی بڕەک گرژییەوە، ئەمنیش لۆئەوەی پۆتی بشکێنم و چیدی فەلسەفەم لەسەر لێنەدا، گۆتم: بڕۆ پەرداغە ئاوەکم لۆبینە! فەتۆ لەجێی خۆی تەزی و تووند تەماشای کردم، چاوی لەناو چاوم نابوو، گۆتم: ئەگەر گێت گرانە، وەکی چوویە هەولێرێ بڕۆ سەرەکی لە دختۆری گێی بدە، گۆتی: گێم چ عەیبی نییە، گۆتم: مادام وایە بڕۆ ئاوەکەی بینە! حەسەنەفەندی لۆ ئەوەی وەزعەکەی هێور کاتەوە، گۆتی: فەتۆ، بڕۆ هەندە ئاومان لۆبینە! فەتۆ بە توڕەیی چووە دەرێ.
حەسەنەفەندی خەریکی نووسینی موباشەرەکەم بوو، گۆتم: ئەرێ مامەستا خێزانەکەت کووە؟ گۆتی: وەڵلاهی باش نییە، بە حسابان بیبەمە ئێرانێ، ئەویش لەبەر ئەو شەڕوشۆڕەی حدود قەپاتبوو، بەناچاری گەڕاینەوە، لەو یەک دوو ڕۆژەی دەیبەمەوە هەولێرێ، بەشکوو لایەک بەلایەکی ببی، گۆتم: خوا شفای بداو دوعای خێری لۆدەکەم، گۆتی: زۆر مەمنونم، خێری تێدابوو حدود قەپاتبوو، ئەگەرنا، بەلای کەمی دەبا دوو حەفتەی چاوەڕێکەی! وەختەکی فەتۆ هاتە ژۆرێ و دۆلکەو پەرداغەکی لەسەر مێزی داناو لێیدا چووە دەرێ، حەسەنەفەندی سەری هیناپێش و گۆتیە من: خۆ مەینە ڕێز فەتۆی، با تووشی کێشە نەبی، گۆتم: ئەمن تووشی کێشە نەبم؟ گۆتی: بەرێ، گۆتم: لۆ؟ گۆتی: پشتی قەییمەو دەرەقەتی نایێی! گۆتم: بژی فەتۆ! عەبۆکە گۆتی: مامەستا پیاوەکی تێگەیشتییەو دەزانی خۆی لەگەر وەزعەکەی بگونجێنی!
حەسەنەفەندی موباشەرەکی نووسی و کتابەکەی داوە دەستم و گۆتی: ڕەبی پیرۆزتبی، ئەو کتابەی ببەوە تەربیەیی و ئەوان ناوت داخیلی حساباتی دەکەن، لەگەر دەستپێکردنەوەی مەکتەبێش وەرەوە دەوامێ، هەتا دێیەوە ئەمەش جێ و ڕێت لۆ تەرتیب دەکەین، گۆتم: زۆر مەمنون و مارت ئاوابی، ئەوجە ئەمن دەڕۆم، قۆری گرتم و گۆتی: نیوڕانێ لە خزمەت دادەبین و نایێلم بڕۆی، گۆتم: زۆر مەمنونم، مارت ئاوابی، ئەتوو بەخۆت خێزانت نەخۆشە، دەبی بڕۆم، چەند زوو بگەمەوە هەولێرێ لۆمن درانگە!
باشبوو حەسەنەفەندی ئیزنی دام و لەگەر عەبۆکەی خواحافیزیمان لێکردو هاتینەدەرێ، فەتۆ لەحەوشەی مەکتەبێ ڕاوەستابوو، ئاگری لەنیوچەوانی دەباری، تەماشایەکم کردو کتابەکەم برند کردو گۆتم: بەدوعا فەتۆ!

فەتۆ لموزی بڕەک برندکردو نویکردەوەو نوزەکی لێوەهات، چووینە دەرێ و گۆتمە عەبۆکەی: ئەوە فەتۆ چیگۆ؟ گۆتی: وابزانم گۆتی: هەر دەتبینمەوە، گۆتم: بەس دەوام ببتەوەو بێمەوە، دەبی لەسەر یەک پەنجەی بسوڕێنم، عەبۆکە گۆتی: وەڵلاهی مامەستا ئەگەر بەگێی براگچکەی خۆت دەکەی وازی لێدەینی، هیچت لەگەر فەتۆی پێناکرێ، دەردی مامەستا حەسەنی گۆتی: پشتی قەیمەو دەرەقەتی نایێی، گۆتم: جارێ بابچینەوە مارێ و کەلوپەلی بپێچمەوەو بگەڕێمەوە هەولێرێ، خوا کەریمە لۆ وەختی دەوامێ و شەڕە قۆچی من و فەتۆی، عەبۆکە گۆتی: قاتی نارێی ئێستا دەڕۆم؟ گۆتم: بەرێوەڵلا، لە ئێستا زووتر نییە، دەقەک زووتر بگەمەوە مارێ لۆمن باشترە، گۆتی: وەڵلا مامەستا ئێستا دنیاش خرابی ناتانی بڕۆی، نە نەفەر هەیە لۆ شاری و نە تەرەنتەر هەیە بتگەینی و نە دەبەش هەیە لە ڕوباری بتپەڕێنتەوە، هەر کەسەک لەگوندیمە بیەوێ بچتە شاری، دەبی لەگەر نوێژی بەیانی بەڕێکەوی، دەوجە ئەوشۆ پاردەوەو سبەینێ زوو هەرتدەستێنم و بەخۆم لەگەرت دێم هەتا سواری تەرەنتەری دەبی! گۆتم: یەعنی هیچ مەجالی تێدانییە؟ گۆتی: ناوەڵلا.
لەگەر عەبۆکەی شۆڕبوومەوە لۆ ماریان، نوێژی نیوڕانێمان کردو لێیدانیشتین، وەختەکی شلێرخان نانی هینا، دیتم یەک کەرەبابی دەرەجە ئێکی بە ئاوی خۆی لێنایە، هەرچی سەوزە بوو لەگەری دانابوو، نانی تیری و ماستاوی سارد کراشەی دەکرد، گۆتم: وەڵلاهی زۆرم ئەزیەت دای شلێرخان، بەڕاستی پێویستی بەو ماندیبوونەی نەدەکرد، شلێرخان گۆتی: ئەیڕۆ مامەستا ئەوە قسەیە دەیکەی، مێوان خۆشەویستی خوایەو بەرەکەتی خۆی لەگەخۆیدایە، گۆتم: زۆر مەمنون و مارتان ئاوابی، عەبۆکە نانەکی لەپێش دانام و ناوی خوای لێهیناو فەرمووی لەمن کرد، ئیدی ئەمنیش دەستم بە کەرەباب خواردنێ کرد.
عەسرەکەی گۆتمە عەبۆکەی هەندە گیز لەکێ پەیداکەین و بیکڕین؟ عەبۆکە خۆی توڕەکردو گۆتی: ئەوە قسەیە ئەتوو دەیکەی، ئەمن بەخۆم بەدەستی خۆم گیزت لۆ دادەنێم، گۆتم: ئەوی ڕاستیبی لۆخۆم نییە، لۆ مەسوولی سەیتەرەکەی ئەودیووی جسرەکەیە، گۆتی: بێ گیز نێیەوە، دەترسێم بچمەوە گیزم پێنەبی تووشی کێشەم بکا، گۆتی: خەمت نەبی ئەمن تەرتیبی دەکەم!
شەو داهات و پاش گفتوگۆو قسەی خۆش لێمان پارداوە، وەختەکی عەبۆکە گازی کردم، هەستام دەسنوێژم شووشت و نوێژی بەیانیم کرد، شلێرخان نانی بەیانی حازرکردبوو، نانمان خواردو خۆم پێچاوەو دەستمدا جانتای، خواحافیزم لە شلێرخانی کردو زۆر زۆر مەمنونی بووم، بەڕاستی ژنەکی خانەدان بوو، عەبۆکەی مێردیشی پارچە زێڕەکبوو لەو گۆڕەی! عەبۆکە فەردەکی هاویشتە سەرشانی و ئەمنیش جانتام بەملی وەکردو چووینە دەرێ، لایتی پێکردو گۆتی: فەرموو بابڕۆین، ئیدی کەتمە دوو عەبۆکەیی و چووینە دەرێ، ڕێ و ڕێ ڕۆیشتین و هێدی هێدی نەفەرمان وەگەر دەکەت، ماوەکی باش بەپێیان ڕۆیشتین و لەگوندی دەرچووین، وەختەکی گەیشتینە ئەو جێیەی تەرەنتەری لێبوو، عەبۆکە فەردە گیزەکەی هاویشتە ناو بۆدی تەرەنتەری و گۆتی: دەوجە خوات لەگەربی مامەستا، دۆقەم لەگەر کردو باوەشم پێکردو سێ چار ماچم لێکردو زۆر زۆر مەمنونی بووم، سواری تەرەنتەری بووم و خەرکەکەش ئەوەی دەهاتە شاری سواربوو، سایەق تەرەنتەر سلفی لێداو گێڕی گۆڕی و بەڕێکەت، هەتا عەبۆکەم لێبزربوو دەستم برند کردبوو خواحافیزیم لێی دەکرد!
مایتی.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەم بابەتە 489 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | لاپەڕەی ئوسامە جەمیل لە فەیسبووک
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 150
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: چیرۆک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 10-06-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 10-06-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 489 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
چیرۆکی ژیان
کورتەباس
لاپەڕەیەکی پێچراوە لە ژیانی موفتی زەهاوی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای زەرزوان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
باخچەی تەما لە ئامەد 2024
ژیاننامە
نوور یوسف
ژیاننامە
هاوڕێ کێخوا عەبدەی سماقوڵی
ژیاننامە
سەید حیکمەت
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای ئامەد
ژیاننامە
سەعید سیاسی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
خەوبینین و خەوەکەی لالە سەرحەد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ڕۆژان ئیدریس عومەر کەورینی
کورتەباس
پێک هاتنی وشە لە شێوەی سلێمانیدا
کورتەباس
ژیانی کوردەواری
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
جەلال باڵان
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی سێیەمی قوتابخانەی بارزان لە سلێمانی ساڵی 1960
پەرتووکخانە
پێڕەوبەندیی لەئاستەکانی زمانی کوردیدا
ژیاننامە
ئاواز حەمەعەلی
ژیاننامە
مەليحە ساڵح عەباس
شوێنەوار و کۆنینە
پردی دیجلە
پەرتووکخانە
کەم و کورتی دادوەری لێپرسراوێتی بۆ‌ تاوانەکانی داعش لە عێراق
وێنە و پێناس
ئیبراهیم ئەحمەد و فەرهاد پیرباڵ ساڵی 1990
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای سەردار
پەرتووکخانە
مێژوی دۆڵی سماقوڵی
ژیاننامە
سیروان عەزیزی
شوێنەوار و کۆنینە
مزگەوتی گەورەی ئامەد
وێنە و پێناس
گوندی سەرگەڵوو ساڵی 1975
وێنە و پێناس
بەشێک لە قوتابییانی قوتابخانەی کەندێناوە لە مەخموور ساڵی 1979
کورتەباس
ڕۆژ ژمێری کوردی
پەرتووکخانە
هەرزەکار لە تاراوگە
ژیاننامە
تینا سۆران

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
حەسەن گەرمیانی
30-10-2009
هاوڕێ باخەوان
حەسەن گەرمیانی
ژیاننامە
شێروان بابان
17-05-2021
ڕۆژگار کەرکووکی
شێروان بابان
ژیاننامە
ئەحمەد زەردەشت
03-09-2021
هاوڕێ باخەوان
ئەحمەد زەردەشت
هۆنراوە
زارا محەمەدی
08-01-2022
زریان عەلی
زارا محەمەدی
ژیاننامە
شێخ عەلی
12-07-2023
ڤەژەن کشتۆ
شێخ عەلی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ڕۆژان ئیدریس عومەر کەورینی
17-08-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
چیرۆکی ژیان
17-08-2024
ئاراس ئیلنجاغی
پەرتووکخانە
مێژوی دۆڵی سماقوڵی
17-08-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ژیاننامە
هاوڕێ کێخوا عەبدەی سماقوڵی
17-08-2024
ئاراس ئیلنجاغی
پارت و ڕێکخراوەکان
چاپەمەنی مانگ
17-08-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پێڕەوبەندیی لەئاستەکانی زمانی کوردیدا
17-08-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
سەید حیکمەت
17-08-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
هەرزەکار لە تاراوگە
17-08-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سەعید سیاسی
17-08-2024
کشمیر کەریم
شوێنەکان
کانیاتا
17-08-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت
  531,728
وێنە
  107,715
پەرتووک PDF
  20,026
فایلی پەیوەندیدار
  101,228
ڤیدیۆ
  1,476
زمان
کوردیی ناوەڕاست 
303,386
Kurmancî - Kurdîy Serû 
89,005
هەورامی 
65,853
عربي 
29,431
کرمانجی - کوردیی سەروو 
17,084
فارسی 
9,002
English 
7,423
Türkçe 
3,612
لوڕی 
1,691
Deutsch 
1,495
Pусский 
1,134
Française 
336
Nederlands 
130
Zazakî 
90
Svenska 
63
Հայերեն 
50
Español 
46
Italiano 
44
لەکی 
37
Azərbaycanca 
24
日本人 
20
中国的 
16
Ελληνική 
14
Norsk 
14
עברית 
14
Fins 
12
Polski 
7
Esperanto 
5
Ozbek 
4
Português 
3
Тоҷикӣ 
3
Hrvatski 
2
Srpski 
2
Kiswahili سَوَاحِلي 
2
ქართველი 
2
Cebuano 
1
балгарская 
1
ترکمانی 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
130,245
پەرتووکخانە 
25,375
ژیاننامە 
24,803
کورتەباس 
17,332
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
14,561
پەند و ئیدیۆم 
12,796
شوێنەکان 
11,710
شەهیدان 
11,568
کۆمەڵکوژی 
10,888
هۆنراوە 
10,233
بەڵگەنامەکان 
8,327
وێنە و پێناس 
7,322
ئامار و ڕاپرسی 
4,624
کلتوور - مەتەڵ 
3,150
ناوی کوردی 
2,078
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,449
ڤیدیۆ 
1,376
پۆلێننەکراو 
990
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
819
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
777
کارە هونەرییەکان 
728
شوێنەوار و کۆنینە 
633
فەرمانگەکان  
269
گیانلەبەرانی کوردستان 
243
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
نەخشەکان 
182
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
94
زانستە سروشتییەکان 
80
خواردنی کوردی 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
یارییە کوردەوارییەکان 
39
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
21
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
323
PDF 
30,566
MP4 
2,399
IMG 
196,801
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
چیرۆکی ژیان
کورتەباس
لاپەڕەیەکی پێچراوە لە ژیانی موفتی زەهاوی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای زەرزوان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
باخچەی تەما لە ئامەد 2024
ژیاننامە
نوور یوسف
ژیاننامە
هاوڕێ کێخوا عەبدەی سماقوڵی
ژیاننامە
سەید حیکمەت
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای ئامەد
ژیاننامە
سەعید سیاسی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
خەوبینین و خەوەکەی لالە سەرحەد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ڕۆژان ئیدریس عومەر کەورینی
کورتەباس
پێک هاتنی وشە لە شێوەی سلێمانیدا
کورتەباس
ژیانی کوردەواری
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
جەلال باڵان
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی سێیەمی قوتابخانەی بارزان لە سلێمانی ساڵی 1960
پەرتووکخانە
پێڕەوبەندیی لەئاستەکانی زمانی کوردیدا
ژیاننامە
ئاواز حەمەعەلی
ژیاننامە
مەليحە ساڵح عەباس
شوێنەوار و کۆنینە
پردی دیجلە
پەرتووکخانە
کەم و کورتی دادوەری لێپرسراوێتی بۆ‌ تاوانەکانی داعش لە عێراق
وێنە و پێناس
ئیبراهیم ئەحمەد و فەرهاد پیرباڵ ساڵی 1990
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای سەردار
پەرتووکخانە
مێژوی دۆڵی سماقوڵی
ژیاننامە
سیروان عەزیزی
شوێنەوار و کۆنینە
مزگەوتی گەورەی ئامەد
وێنە و پێناس
گوندی سەرگەڵوو ساڵی 1975
وێنە و پێناس
بەشێک لە قوتابییانی قوتابخانەی کەندێناوە لە مەخموور ساڵی 1979
کورتەباس
ڕۆژ ژمێری کوردی
پەرتووکخانە
هەرزەکار لە تاراوگە
ژیاننامە
تینا سۆران
فۆڵدەرەکان
وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوێنەکان - تۆپۆگرافی - دەشت شوێنەکان - جۆری شوێن / شوێنەوار - گوند شوێنەکان - زمان - شێوەزار - کرمانجیی سەروو شوێنەکان - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست شوێنەکان - ژمارەی دانیشتووان - یەک تا هەزار شوێنەکان - شار و شارۆچکەکان - دهۆک شوێنەکان - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان کۆمەڵکوژی - بەندیخانە - ئەبوغرێب کۆمەڵکوژی - تەرمەکەی دۆزراوەتەوە؟ - نەخێر (تا کاتی تۆمارکردن - چاککردنی ئەم بابەتە)

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.75
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.265 چرکە!