خالید نەشاز و زەینەل زەنگوڵ.. تەنز
نوسینی :کەمال ڕێناس
خالید نەشاز بەخۆی گۆرانی بێژ نەبوو، لەکاتی گوزەران خراپی هاولاتیان ئامۆزایەکی گۆرانی بێژی هەبوو ناوی زەینەل زەنگوڵ(عەلەئەساس دەنگی وەکی زەنگوڵەی خۆشە)بوو، هەموو حەفتان بەخۆی و تیپەکەی کە ئۆرگەک بوو، بەرنەدەکەوتن لە ئاهەنگی بوک گواستنەوە و خەتەنە و مارەکردن، بەسەر داروبەرددا هەلدەدا بەس پارەی تێدابوایە، ڕۆژەکی مەسولەک کوڕە چارسالیەکەی سونەت دەکات، زەینەل زەنگوڵی دەبا لۆ ئاهەنگ گێڕانێ، ئەو مندالە بەستەزمانە ئاگای لە مەحمودی بێ زەوال نەبوو، پێی دەهەلدەداودەیگۆت:
ئەمرم پێبکە دەست بەجێ
هەردو چاوەکەم خەجێ
گەر خودا بە قسمەت کا
ئەو سأل من دەچمە حەجێ
هەربژی کاکە ئاریان(مەبەستی کوڕە چار سالیەکە بوو)
خەتەنە هەر لەخۆت دێ
زەینەل زەنگوڵ ویستی پیاوەتی لەگەل خالید نەشاز ئامۆزا ی بکاتن، گۆتی لەگەلم وەرە ئاهەنگەکان،
خالید نەشاز :دەنگم ناخۆشە چ نازانم، ئەو ئیشە بەمن ناکرێ
زەینەل:هەی لەمنت نەکەویتن قابیلە تەیارەی ئێف شازدەی دروست ناکەی، چارپێنج گۆرانیە ئاوێ بینە، دەستان بشۆ، ئەمن فێرت دەکەم، لۆت دەنوسمەوە
خالید:ئەمن لۆ لەبەرکردنێ زۆر تەمبەلم، زوولەبیرم دەچیتەوە؟
زەینەل:هەنوکە زۆری لۆ کەمی مەرێ، ئەو حەفتەی حەفلەکمان هەیە، خێزانیە، هی مەسولەکی گەورەیە
قەهار قازیفە، ئێستا مەسولەکی گەورەیە،
(چەند گۆرانیەکی لۆ خالید نەشازی نوسیەوە، لەوانە گۆرانی هەلدەستی.. هەڵدەستی
یارمەتی لەخەو هەلدەستی
سینگی پەنیری کوردی
چاوی گلۆپی شەستی،
لەگەل گۆرانی
دەرپەڕی یارم لەناو جوانان
، لەگەل گۆرانی
هەی دەڕژێ ودەرژئ ودەرژێ
دەلێن دەڕژێ و ڕژاوە
لەسەر شیری دوو بزنان
دایک لەکچۆلەی داوە)
گوتی ئەو گۆرانیانە جوان ئەزبەرکەولەگەر مۆسیقا ش پرۆڤە دەکەین، پارەکی باشت پێ دەبڕێت، ئەتوو ئامۆزای منی ئەتوو بەس لەگەلم بە، بەقسەم بکە بە فەترەکی کەم دەبی شاپشاپانێ بە پارەی بکەی، خێرەکەلۆتووبیتن باشترە لۆ شێرۆدمبکی تڕوهات
خالید نەشاز غیرەتی دا بەرە خۆی، گۆرانیەکانی لەبەرکرد، پرۆڤە یان کرد، ڕۆژی ئاهەنگەکەی هات، ئاهەنگ دەستی پێکرد، عەریف حفل خالید نەشاز ی تەقدیم کرد، مایکرۆفۆنی گرتە دەستی، هۆڵ هەمووی ڕازایتەوە، هەر سەرکورسی ومێزەک وخانەوادەک دانیشتینە، مۆسیقا ڕۆیشت، هەر چاوەڕێ بوون خالید نەشاز دەست پێبکات، هەر لە داخیل بوونی گۆرانیەکەی موەفەق نەدەبوو، ڕەنگی وەکی پەلکە پیازی لێهاتبوو لە شەرمان، چارەم جار پاش مۆسیقای داخیل بوو دەستی پێکرد
(هەر دەستی هەردەستی
چەندی دەکرد شیعر ی گۆرانیەکەی بەبیرنەدەهاتەوە، لەبیری کردبوو، پێنج دەقە هەر دەیگۆت (هەلدەستی هەلدەستی، بەخەلەتم تێمەگەن هەلدەستی، عەیب نەبی هەلدەستی)
یەکەک دیاربوو خواردبویەوە لەناو ئامادەبوان دەبرێ چاوە کەم چ هەلدەستی(بوە پێکەنینەک، ئافرەتەکان سەریان لەژێر خۆیان ناوە لە شەرمان.
زەینەل زەنگوڵ لۆ قوتار کردنی مەوقیفە کەی ئیشارەتی دا ژەنیارە ئۆرگە کەی گۆرانیەکەی بگۆڕی، گۆرانیەکە بوە گۆرانی (دەرپەڕی دەرپەڕی) دیسان کەلیماتی گۆرانیەکەی لەبیرچۆوە، پێنج دەقە بەس دەیگۆت (دەرپەڕی دەرپەڕی، عەیب نەبی دەرپەڕی، ، بە هەلەم لێتە مەگەن دەرپەڕی) لەپشتەوە بوە هات و هاوار ئەو سەرسەریەی بیننە خوارێ، بێتامی کرد، باش بوو خوا ڕەحمی کرد گۆرانیەکەی بەبیرهاتەوە، تەواوی کرد، ئەوجارە ژەنیار ەکە مۆسیقایەکەی گۆڕی، ئەوجارە خالید نەشاز بەجوانی داخیلی گۆرانیەکەی بوو بەس دیسان تێکستەکەی لەبیرچۆوە، بەس سەڕی گۆرانیەکەی دەگۆتەوە(هەی دەڕژێ دەڕژێ دەڕژێ، عەیب نەبی دەڕژێ(بێتامی کرد)، یەکدوومەسول حیمایەکانی خۆیان تێگەیاند چوونە سەر شانۆی کەوتنە سەر خالید نەشاز ی هەموو قەلبیان شکاند، هەندەیان لێدا، بەچ حالەکی لەبەر دەستیان دەرهینا هەتا بە خالید نەشازی ڕادەگا لە زەینەل زەنگوڵ و ژەنیاری ئۆرگیشیان دا، ئۆرگەکەیان لێ شکاندن، گۆتیان :
هەی سەگی سەگبابینە ئەمە هەموو لەگەر خێزانی خۆمان هاتینە، وەدەزانن ئێرەبەرەڵلا خانەیە، (هەلدەستی ودەرپەری ودەرژێ) تخوا ئەوە گۆرانیە، دەبخۆن دەی هەی ئەو لێدانە عافیەتتان بیتن.[1]