ناو: عەلی
ناوی باوک: عوسمان یاقووب
عەلی عوسمان- نووسەر و وەر گێڕ
نوسینی: #خالید عومەر عوسمان#
ناوی تەواوی (عەلی عوسمان یاقووب) ە، ساڵی 1953 شارۆچکەی #مەخموور# لەدایک بووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی لە #هەولێر# تەواو کردووە، ساڵی 1976 بەشی زمان و ئەدەبی ئینگلیزیی لە زانکۆی بەغدا تەواو کردووە و وەکوو مامۆستای زمانی ئینگلیزی دەستبەکار بووە، لە دوای 1980 وە دەستی بە کاری وەرگێڕان کردووه لە زمانی ئینگلیزییەوه، سەرەتا بە وەرگێڕانی چیرۆکی کورت دەستی پێ کرد لە گۆڤارەکانی ئه و سەردەمە، دوای ئەمە خەریکی وەرگێڕانی بەرهەمە ئەدەبییەکان بوو لە شانۆنامە و ڕۆمان لە زمانی ئینگلیزی و هەروەها سوێدییەوە، بەوپێیەی لە 2002ەوە نیشتەجێی وڵاتی سوێدە، تا ئێستاش هەر بەردەوامە، لە پاڵ ئەمەشدا لە بواری لێکۆڵینەوەی ئەدەبیدا کتێبی نووسیوە و لەمەشدا تا ئێستا بەردەوامە،
بەرهەمە وەرگێڕدراوەکان: (یۆلیەس قەیسەر- شانۆنامە- ولیام شەکسپیر 1986) (شالیر- شانۆنامه- ولیام شەکسپیر 1992بە هۆی بارودۆخی ئەوسای چاپکردن لە گۆڤاری کاروان بڵاو کرایەوە) (ئاهەنگی جەژنی لەدایکبوون- شانۆنامە- هارۆلد پینتەر2008) (خاتوو ژوولیا-شانۆنامە- ئاوگۆست سترنبێری2009) (ئەسانسێرەکە- شانۆنامە- هارۆلد پینتەر2009) (ژوورەکە خوێندنگەی شەوان- دوو شانۆنامە- هارۆلد پینتەر2009) (گەڕانەوە بۆ ماڵ- شانۆنامە- هارۆلد پینتەر2010) (پیگمالیەن- شانۆنامە- جۆرج بێرناردشۆ 2010) (تراژیدیای کۆریۆڵانس- شانۆنامە- ولیام شەکسپیر 2011) (خاکی بێ خاوەن و زمانی چیا خۆڵەمێش- سێ شانۆنامە- هارۆلد پیتنەر2012) (کوڵەبنە- ڕۆمان- پێر لاگەر گڤیست2013) (چەند وانەیەک بۆ ئەکتەری لێهاتوو- لێکۆڵینەوەی شانۆیی- مایکل چێخەف2015) (رۆژژمێری کیژۆڵەیەک- یاداشت- ئان فرانک2015) (دیمەنێک لە پردەکەوە- شانۆنامە- ئارسەر میلەر 2016) (ڕەنگی ئەرخەوانی- ڕۆمان- ئالیس واکر2017) (شینترین چاو- ڕۆمان- تۆنی مۆریسۆن 2020) (لەودیو ئاسۆوە- شانۆنامە- یۆجین ئۆنیل 2020) (ماری کۆین- ڕۆمان- ماریسیا سیلڤەر 2020) (شالوور- ڕۆمان- کریستین هەنا 2021)،
بەرهەمە نووسراوەکان: (کۆدی داڤنشی و جورئەتی نووسین 2007) (ئەکتەر دروستکردنی ڕۆڵ و سایکۆلۆژیای نواندن (10) لێکۆڵینەوە دەربارەی ئەکتەر و بینەر و ڕەهەندەکانی نمایشی شانۆ2014) (سایکۆلۆژیای کاراکتەر و توانا شاراوەییەکانی نواندن لە شانۆنامەی بەتووڕەیی ئاوڕێک لە ڕابردوو بدەرەوە- لێکۆڵینەوەیی شانۆیی 2015) (ڕۆمان: ژانری تەکنیکە جوانەکان و بابەتە فرەڕەهەندەکان- بەرگی یەکەم 2019 لێکۆڵینەوە) (ڕۆمان: ژانری تەکنیکە جوانەکان و بابەتە فرەڕەهەندەکان- بەرگی دووەم2021 لێکۆڵینەوه) (تێگەیشتن لە ڕۆمان: گفتوگۆ لەگەڵ شاخەوان سدیق دەربارەی پرسە ئاڵۆزو تەکنیکە جیاوازەکانی ڕۆمان 2020)،
ئەم ژیاننامەم لەخۆی وەرگرتووە لە 2021/9/4[1]