پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
پێڕەوبەندیی لەئاستەکانی زمانی کوردیدا
17-08-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
سەید حیکمەت
17-08-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
هەرزەکار لە تاراوگە
17-08-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سەعید سیاسی
17-08-2024
کشمیر کەریم
شوێنەکان
کانیاتا
17-08-2024
زریان عەلی
شوێنەکان
سەرکێری
17-08-2024
زریان عەلی
شوێنەکان
بێخشاش
16-08-2024
زریان عەلی
شوێنەکان
سێلکی
16-08-2024
زریان عەلی
شوێنەکان
لێرا
16-08-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
جەلال باڵان
15-08-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت
  531,611
وێنە
  107,665
پەرتووک PDF
  20,025
فایلی پەیوەندیدار
  101,181
ڤیدیۆ
  1,475
زمان
کوردیی ناوەڕاست 
303,386
Kurmancî - Kurdîy Serû 
89,005
هەورامی 
65,853
عربي 
29,431
کرمانجی - کوردیی سەروو 
17,084
فارسی 
9,002
English 
7,423
Türkçe 
3,612
لوڕی 
1,691
Deutsch 
1,495
Pусский 
1,134
Française 
336
Nederlands 
130
Zazakî 
90
Svenska 
63
Հայերեն 
50
Español 
46
Italiano 
44
لەکی 
37
Azərbaycanca 
24
日本人 
20
中国的 
16
Ελληνική 
14
Norsk 
14
עברית 
14
Fins 
12
Polski 
7
Esperanto 
5
Ozbek 
4
Português 
3
Тоҷикӣ 
3
Hrvatski 
2
Srpski 
2
Kiswahili سَوَاحِلي 
2
ქართველი 
2
Cebuano 
1
балгарская 
1
ترکمانی 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
130,245
پەرتووکخانە 
25,375
ژیاننامە 
24,803
کورتەباس 
17,332
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
14,561
پەند و ئیدیۆم 
12,796
شوێنەکان 
11,710
شەهیدان 
11,568
کۆمەڵکوژی 
10,888
هۆنراوە 
10,233
بەڵگەنامەکان 
8,327
وێنە و پێناس 
7,322
ئامار و ڕاپرسی 
4,624
کلتوور - مەتەڵ 
3,150
ناوی کوردی 
2,078
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,449
ڤیدیۆ 
1,376
پۆلێننەکراو 
990
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
819
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
777
کارە هونەرییەکان 
728
شوێنەوار و کۆنینە 
633
فەرمانگەکان  
269
گیانلەبەرانی کوردستان 
243
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
نەخشەکان 
182
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
94
زانستە سروشتییەکان 
80
خواردنی کوردی 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
یارییە کوردەوارییەکان 
39
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
21
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
323
PDF 
30,566
MP4 
2,399
IMG 
196,801
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
حەسەن گەرمیانی
ژیاننامە
محەمەد ڕەشید فەتاح
ژیاننامە
شێروان بابان
ژیاننامە
ئەحمەد زەردەشت
هۆنراوە
زارا محەمەدی
ڕەگەزی دووەم
ئامانجمان ئەوەیە وەک هەر نەتەوەیەکی تر خاوەنی داتابەیسێکی نەتەوەییی خۆمان بین..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Cebuano0
Esperanto0
Fins0
Hrvatski0
Kiswahili سَوَاحِلي0
Norsk0
Ozbek0
Polski0
Português0
Pусский0
Srpski0
балгарская0
Тоҷикӣ0
Հայերեն0
ქართველი0
中国的0
日本人0

ڕەگەزی دووەم

ڕەگەزی دووەم
ڕەگەزی دووەم
#شەماڵ بارەوانی#

کتێبێکی فەلسەفی قەبارە گەورەو پڕبایەخ و گرنگی(سیمۆن دو بۆڤوار 1908- 1986)ژنە نووسەرو فێمینیست و فەیلەسوفی فەڕەنسی و ڕابەڕی فێمینیستە ڕادیکاڵەکانە.
خاتوو سیمۆن ئەو کتێبەی لەتەمەنی(38) ساڵیدا نووسی و دوتر لە دوو بەرگدا و یەکەم چاپی لەساڵی1949 بە زمانی فەڕەنسی لێ بڵاو بووەوەو تاوەکو ئێستا بۆ زۆریک لە زمانە زیندوەکانی جیهان وەرگێڕدراوە.
ئەو کتێبە بە مانیڤێستی جێندەری و تێکست و دەستووری بنچینەی سەرەکی بواری فەلسەفەی ژن و کاری بزوتنەوە فێمێنیزمگەراکان و ئینجیلی خەباتی ژنان و ڕزگاری ژن و خاڵی سەرەتای شەپۆلی دووەمی فێمینیزم لە جیهاندا دادەنرێت.

ڕەگەزی دووەم/
هۆشیاری نامەو ژننامەیەک و تێگەیشتنێکی جیاوازە لە بارەی جێندەرو سێکس.
کتێبێک، پێمان دەڵێت تاوەکو دەستکاری بناخەی تێگەیشتنی بیروڕای گشتی و ئەقڵی کۆمەڵایەتی و
نەریتە کۆنەکان و مەزهەبەکان و بەربەست و هۆکارە کۆمەڵایەتییەکان نەکەین، ژنان هەرگیز ناتوانن لەگەڵ پیاواندا یەکسان بن.

ڕەگەزی دووەم/
ئەو کتێبەی ژنە یاخیبووەکان خۆشیان دەوێت و پیاوەنێرسالارەکان ڕقیان لێیەتی و مەزهەبگەراکان پێی قەڵس دەبن و بە کودەتاو شۆڕشێکی دەبینن لەدژی ئەقڵیەتە نێرسالار و دەسەڵاتە پاتریارکەکەی خۆیان.

ڕەگەزی دووەم/
ئەو کتێبەی ڤاتیکان وەختێک بە کتێبێکی ڕۆشنگەری داناو ناوی خستە ناو لیستی کتێبە ترسناک و قەدەغەکراو تابۆکراوەکان، تاساڵی1966، ئەوکاتە ناوی لە لیستی کتێبە قەدەغەکراوەکان هێنرایە دەر.

ڕەگەزی دووەم/
لێکۆڵینەوەو شیکارییەکی گرنگ و تێر و تەسەلە لەبارەی پرسی ژن، قسەکردنە لە مێژووی سەرکوتکاری و چەوساندنەوەی ژن، باسکردنە لەو دۆخە ڕامیاری، ئابووری، کۆمەڵایەتیەی کە سەتان و هەزاران ساڵە درێژەی هەیەو دۆخی ژیانی ژنی وەکو مرۆڤێک بەو ڕۆژە ڕەش و ناخۆشە گەیاندووە.

نووسەر لەو کتێبەدا، لەپاڵ باسکردن لە هەڵ و مەرجی ژیانی ئابووری کۆمەڵایەتی ژن لە مێژوودا، هەروەها پەیوەندیی ناکۆکی و ململانی نێوان ژن و پیاو بە ململانێی تەبەقات و چینایەتییەوە،
لێکدانەوەیەکی ماتریالیزمانەی مێژوویی بۆ دۆخ و پێگەی ژنان دەکات و ئەو ڕەهەندو هۆکارە مێژووییانەباس دەکات کە بوونەتە فاکتەری کۆنتڕۆڵکردن و دەستبەرداگرتنی ژن، لە لایان پیاوەوە.
هەر لە کۆن و چاخی بەردینەوە، بگرە تا شارستانیەتی یۆنانی و ڕۆمانی و سەدەکانی ناوەڕاست و سەردەمی شۆڕشی فەڕەنسی و نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەمەوە، هەمووی شرۆڤە و موناقەشەدەکات لە بارەی پەیوەندی ئەو دوو ڕەگەزە و چەوسانەوەی ژن و زەوتکردنی ئازادیەکانی مێیە.
بە تایبەتی ئەو ژنانەی سیمۆن دو بۆڤوار پێی وایە، کە خۆیان مەیلی ژێردستەیی و بوون بە کەرەستەی چەوسانەو هۆکار و هاوکاری پیاون لەوەی وەکو ئەویتر و ڕەگەزی دووەم سەیربکرێن.
ئەو ژنانەی کە نایانەوێت ئازاد بن و خۆیان لە چوارچێوەی چواردیواری ماڵەوەدا زیندانی دەکەن و باوەڕیان بە ئازادی نییە بە مانا فراوانەکەی(ئازادی فیکرو بۆچوون و ژیان، ئازادی ڕزگاربوون لە کۆت و بەندە کۆمەڵایەتی و نەریتیەکان).
ئەو ئازادیەی خەون و ئاواتەکانیان بەدیدێنێت و لە زیندانەکان و لە کڕنۆش بردن بۆ بتەکان ڕزگاریان دەکات.

ئەوان وا دەزان ئازادی واتا: مانەوە لەبۆتەیەکی تەسک و داخراوداو، مانەوە لەناو چوارچێوەی خێزانداو ڕازیبوون بەوەی لەژێر دەستەیی و پاشکۆیەتیدا بمێننەوە. بەو چەشنە
سیمۆن دو بۆڤوار باس لە ستەمی ژن لە خودی ژندەکات. ئەو ستەمەی بە کەنیزەبوون و خۆبەکەم زانینەی ئافرەت کەخۆی لێی بەرپرسیارە و ئەو خۆی خۆی دەکات بەڕەگەزی دووەم و ئەوەیتر و ناسنامەی مرۆڤ بوون لە خۆی دەسەنێتەوە.
جا فاکتەر و پاڵنەری ئەو ستەم لە خۆکردن و خۆ کەم زانی و خۆ بچووکردنەوەی ژن،
جاری وایە لە ترسی ئەوەیە پیاوەکە وازی لێ بێنێت و دەست بەرداری بێت، یاخود کۆمەڵ وەک ژنێکی جیابووەو تەڵاقدراو قێزرا و بە کەم سەیرکراو سەیری بکەن.

ئەو ستەمەی لە شێوەی بازنەو دائیرەیەکەوە بەردەوامی بە خۆی دەدات و خۆی دووبارە دەکاتەوە، ژن ئەو فەزا دۆزەخی و جەوە جەحیمی و چەوسێنەرەی خۆی پێیدا تێپەڕیوەو لەناویدا چەووسێندراوەتەوە، هەموو ئەو موعانات و تاڵیانەی بەدەست کۆمەڵ و جڤاتی بابسالاریدا چەشتوویەتی، لەهەموو کایەکانی ژیاندا، جا چ چەوسانەوە لە بواری خوێندن و پەروەدەبێت، یاخود ژیانی کۆمەڵایەتی، یان سیاسی..تاد. بێت. ئەوە ڕێک هەمان شێوە بێ دەستکاری و گۆڕانکاری بۆ کچەکەی خۆی دەیگوازێتەوە وەکو خۆی، هەمان کەشە چەوسێنەرەکەی کەخۆی لەناویدا بوو بە قوربانی، بێ ئەوەی هەوڵی گۆڕانکاری واقیعی ژیانی کچەکەی بدات و ڕووبەڕووی جەوری نێرسالاری و کابووسی چەوسانەوە ببێتەوە !
دایک فشار لەسەر کچەکەی دروست دەکات، تا هاوسەرگیریەک پێک بێنێت، کە پێچەوانەی خولیاو چاوەڕوانی و ویست و هەلبژاردن و حەزی خۆیەتی، کچ کەپرۆسەی هاوسەر گیری پێک دێنێت، دەڕواتەوە ناو هەمان بازنەی ژیان، بازنەی چەوسانەوەی پێشووتری جەحیمی ژیانی دایکی.
واتە زیندانی و مانەوە لەناو چواردیواری ماڵەوەدا، زیندانێک تابع و شوێنکەوتەی نێر و لەژێر هەژموون و دەسەڵات و بڕیارەکانی نێردایە، بەو چەشنە ئەو ستەمە دووبارەبووەو ئەو بازنەداخراوە نێرگەرێتیە، بەردەوامی بەدەسەڵاتی سەرکوتکار و نێرسالارانەی خۆی دەدات و ژن دەکات به سوتماک و قوربانی ویست و حەزەکانی نێرسالاری و ئیتر ژن ناتوانێت لەوەهاکەشێک و لەناو وەها جورە بازنەیەکدا هەرگیز ئازادی بەدەست بێنێت و ئازاد بێت.

ئەو ئازادیەی ژن خۆی بە دەستەکانی قوڕی بۆ دەگرێتەوەو پیاو لێی دەترسێت، وەک خاتو سیمۆن دو بۆڤوار باسی لێووکەدەکات و دەڵێت کاتێک ئێمە ژنمان ئازادکرد، ئەوە پیاویش ئازاد دەبێت، وەلێ پیاو لەوە دەترسێت.

پیاو نایەوێت دان بە ئازادی سەربەخۆیی ژندا بنێت و ژن وەک مرۆڤێکی سەربەخۆی خاوەن ئیرادە و ماف و کەسایەتی ببینێت، پیاو دەخوازێت ژن دایمە لەژێر چڕنوکی بیری دێوەزمەی نێرسالاری و دەسەڵاتی خۆی و دابێت و ژن وەک ئەوەیتر(ڕەگەزی دووەم)و کیانێکی ناموستەقل ببینێت.

ئێ ژن بە تەواوی ئازاد بێت، ئەی کێ خزمەتی پیاو بکات؟
ئەو پیاوەی خودی خۆی وەک ڕەگەزێکی باڵاو مرۆڤێکی ڕاستەقینەو ژنیش وەکو ڕەگەزی دووەم دەبینێت!

بەو شێوەیه،
نووسەری فەیلەسوف لەڕەگەزی دووەمدا،
بەوردی باس لە مێژووی چەوسانەوەی ژن و لێدان لە کەسایەتی ژن دەکات، لەسایەی دەسەڵاتی پاتریارکی(باب سالاری)داو گەنگشەی ئەو دوو پرسیارە دەکات، یەکەم: چۆن ژیانی ژن بەو دۆخه دۆزەخیەی ئێستا گەیشت و ئەوڕۆ ژن ببێت بەئەویتر، دووەم: بۆچی ژنەکان لەنێو خۆیاندا یەکگرتوو نەبوون و پێکەوە شان بەشان کاریان نەکرد بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی سیستەم و واقعی نێرسالاری!؟

ئەو سیستەمە نامرۆڤانەیەی بەسەریاندا سەپێندراوە، ئینجا خاتوونی فەیلەسوف دێت لەهۆکار و فاکتەرەکان دەدوێت و تیشک دەخاتە سەر بەربەست و کۆسپ و ڕێگریەکان و باس لە خاڵەکان دەکات و پەنجە دادەنێتە سەر برینەکان و مناقشەی ماهیەت و چیەتی هەردووک ڕەگەز وەک مروڤ چی ژن، چی پیاو دەکات و پێمان دەڵێت: کێ ئەو پلەو پیرۆزی و پێگەی بە پیاوداوە، کە لەسەرووی ژنەوەبێت و ڕەگەزێکی باڵاو خاوەن دەسەڵات و سەرو ژن بێت!؟
کێ ئەو ماف و ئمتیازات و گرنگیەی بە پیاو بەخشیوە کە ببێت بە سۆپەرمان و بوونەوەرێکی فوڵ پێرفێکت و کامل مواسەفات و بە نێریەتی خۆیەوە بنازێت و پۆزی پێ لێبدات و

لەبەرامبەریشدا، ژن کائینێکی بێ تواناو لاواز و ناکامل و کەم ئاوە زو بێ دەسەڵات و پلەدوو ژێر دەستەی پیاو مایەی نەنگی و عەورەت بێت؟

ژن و پیاو(دوو مرۆڤ) کەهەردووکیان لەیەک ڕەگەزەوە هاتوونەتە بوون و هیچیان لەمادەیەکی جیاو باشترو گرنگتر لەوەکەیتر درووستنەکراون، تەنها ئەو جیاوازیەی ئەندامی زاوزێ و وەچەخستنەوە و شتانێکی تری فیسیۆلۆجی و جەستەیی سادەنەبێت، کە هەرگیز نیشانە و هێماو واتای ئەوە نین، کە فەزل و بەهێزی و پاڵەوانێتی پیاو لەسەر ژندا بسەلمێنن و ئاماژە بن بۆ کەمایەتی بایۆلۆژی و فیسیۆلۆژی و جەستەیی و ئەقڵی ئەو ڕەگەزە ستەم لێ کراو چەوسێندراو مافخوراوە(ژن)!

دو بۆڤوار پێمان دەڵێت سووڕی مانگانەی ژن و هێڵکەدان و منداڵ بوونی ژن و هۆکارە بایۆلۆژیەکان، هیچ ماقوڵیەت و ڕەوایەتیەکان تێدا نییە، بکرێن بە پنتی نایەکسانی و هەنگاوی جیاکاری ڕەگەزی و سەرچاوەی دوو بەرەکی و چەوسانەوە و ملکەچکردنی ژن.

کەواتە بوچێ دەبێت پیاو مێژووی ژنی دروستکردبێت و چارەنووس و جڵەوی ژن بگرێت بەدەستەوەو بڕیار لە وردو درشتی ژیانی ژن بدات و
ئەندامی نێرینەی خۆی وەک ئمتیازێک و پلەیەکی بەرزو سەرووی ژنەوە ببینێت!؟

ڕەگەزی دووەم/
پێمان دەڵێت جیاوازیە بیۆلۆجیەکان کە مەفهوم و چەمکی نێرو مێیەتی لەسەردرووست بووە، نابن بە پاساو بیانووەک بۆ ئەوەی بە ژن وەک مرۆڤێک، بگوترێت ڕەگەزی دووەم،
چونکە ئەو جیاکاری و نابەرابەریەی نێوان ژن و پیاو، کە لە زۆر شوێن و زەمیندا هێشتا، لە تڕۆپک و لەو پەڕیدایە.گ، بەتایبەتی لە جڤاتە نەریتگەرا و خێڵگەرا و نێرسالاراو مەزهەبگەراکاندا،
کە هیچ لۆژیک و ماقوڵیەتێکی تێدا نییە و نەزانست و نەسروشت و دەروونی تەندروست و نەواقعیش پشت ڕاستی ناکەنەوەو پشتی ناگرن.

لەکۆتاییدا خاتو سیمۆن دو بۆڤوار
سەربەخۆیی ئابووری بۆ ژن و وەک پێشمەرجی بەدەست هێنانەوەی هەموو مافە زەوتکراوەکانی تری وەک مافە کۆمەڵایەتیەکان و سیاسەکان و مافی کارکردن..تاد. بۆ ژن دەبینێت.
لەتێڕوانینی دو بۆڤواردا:
ژن کاتێک ئابووریەکی سەربەخۆی هەبوو، ئیتر خۆی دەتوانێت خۆی بەڕێوەبەرێت و چیتر پێویستی بەوە نابێت، لەپێناو پاروە نانێک، یان جوتێک پێڵاو، یان کراسێک و هەرپێداویستیەکی تری ژیاندا، دەست لەبەر پیاو پانکاتەوەو لەپیاو بپاڕێتەوە، پیاویش وەک سندوقی دراوی نێو دەوڵەتی، ئەوپارەو یارمەتیەی وەک منەتێک و بە مەرجی سەلماندنی هەژموونی خۆی بەسەریدا بسەپێنێت پێی دەبەخشێت!
ماوەتەوە بڵێم:ڕەگەزی دووەم/
پێمان دەڵێت(هیچ کەس وەکو ژن لەدایک نابێت بەڵکو دەبێتە ژن).
کەواتە ئەوە خێزان، کۆمەڵ، نەریت، مەزهەب..تاد. بەرپرسن لە لێدان لە ڕەگەزی ژن و چەوسانەوەی ژن و دەست بەسەرداگرتنی ماف و ئازادیەکانی ژن وەک مرۆڤێک.

ڕەگەزی دووەم/
پێمان دەڵێت نابێت ئێمە بەراوردکاری بکەین لەنێوان ڕەگەزی مێینەو نێرینەدا، مەگەر لە گۆشەنیگای مرۆڤانەوە نەبێت.
سیمۆن دو بۆڤار
پێمان دەڵێت ژن وەک مرۆڤێک ببینن، ئەو بە تەنها دایک، خوشک، کچ، یان هاوسەر نییە، ئەو پێناسەیە، پێناسەیەکی نێرسالارانە و سەقەت و نا تەواو نامرۆڤانەیە، ژن ڕەگەزێکی گرنگ و مەرجی سەرەکی پرۆسەی گەشەندنی کۆمەڵ و پێشڤەچونی ژیانە، هەرکۆمەڵ و وڵاتێک بییەوێت سەرکەوێت و پێشبکەوێت و جێدەستی لەشارستانیەت دیاربێت، دەبێت ڕۆڵ و پێگەو بەژداری ژن بەهەند و لەبەرچاو بگرێت.
دەنا بێ بەژداری ژن، کۆمەڵ کەم ئەندام و کۆمەڵێکی نەخۆش دەبێت، کۆمەڵێک دەردەچێت، ئیفلیج و ناکامل،

ڕەگەزی دووەم/
پێمان دەڵێت دیموکراسیەت کامڵ نابێت تاژن وەک مرۆڤێک سەیرنەکرێت و تەواو مافەکانی دیاری نەکرێت و ڕۆڵ و پێگەو شیانی ئەو بوونەوەرە پیرۆزو مەزنە لەبەرچاونەگیرێت.

ڕەگەزی دووەم/
پێمان دەڵێت واز لەو ڕوانگە سەرەتایی و دیدە سەقەت و جیهانبینیە هەلەو نامرۆڤانەیە بێنن، کە ئەرک و ڕۆڵ و کاری ژن، تەنها لە نێواو زیندانی چوار دیواری ماڵەوەو چێشت لێنان و وەچە خستنەوە و بەخێوکردنی منداڵ و خزمەتکردنی پیاوەوە کورتدەکاتەوە.

ڕەگەزی دووەم/
پێمان دەڵێت: ئەوە ڕوانینێکی نامرۆڤانەیە، دژ و پێچەوانەیشە لەگەڵ پڕەنسیپەکانی یەکسانی جێندەری و جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ و، تێکیش دەگیرێت لەگەڵ کەرامەت و مەزنێتی ژن وەک مرۆڤێک.

ئەو ڕوانینەی پیاو، وەک کەسێکی باڵادەست و پاڵەوانێکی بێ وێنەو و ژنیش وەکو بونەوەرێکی لاواز و ئەویترێکی بەشتکرا و بەکاڵاکراو دەبینێت.

ڕەگەزی دووەم/
پێمان دەڵێت، چیتر دەبێت، تێرمی ژن-پیاو،
لە دیدەنیگا و هزر و زمانی ڕۆژانەمان فڕێبدەینە دەرەوەو لەجیاتی ئەو، ئیدیۆمی(مرۆڤ)لەفەرهەنگی ژیاندا جێگیربکەین.

ڕەگەزی دووەم/
پێمان دەڵێت دەبێت چیتر پیاو دەست بەرداری گرێیەکانی نێرسالاری بێت، ئەو گرێیانەی سیمۆن دیبوڤوار کە بۆچوونی وایە، کە هەر لە قۆناغی منداڵیدا، گەشە دەکەن و لەگەڵی دادەبن و هەڵدەکشێن بۆ دواتر و تەمەنی گەورەیی و لە دەرفەت دەگەڕێن، بۆ خۆ نمایشکردن و گوزارشت لە خۆکردن لە ڕێگەی ژینگەیەکی بچوکی وەکو خێزاندا، تاکو بە توندو تیژی و قیژە و هاوارکردن و چەسپاندنی دەسەڵاتدارێتی و حاکمیەتی نێرسالاری خۆیدا دەری ببڕێت و لەڕێگەیەوە خۆی زاڵبکات.

ڕەگەزی دووەم/
پێمان دەڵێت پیاو یاسا، لاهوت و فەلسەفەکانی هەمووی بۆ بەرژەوەندیەکانی خۆی ڕامکردووە و لە شێوەی بتێک و خواوەدنێک خۆی لەبەرامبەر ژن دەردەخات،
بۆیە ژن دەبێت چیتر ڕادەستی بتی بیری سالاری نەبێت و چیتر کڕنۆشی سەرشۆڕی بۆ ئەو بتە خورافیە نەبات و دەنگی بوێری و یاخی بوون هەڵبڕێت و هەوڵبدات ئازادیەکانی خۆی بەدەست بێنێتەوە.

ڕەگەزی دووەم/
پێمان دەڵێت لە ئەفسانە و میتۆلوژیای کوندا هاتووە، کە ڕۆژگارێک و سەردەمێک جیهان ژن سالاری وسیستەم مێ سالاری بووەْو ژن وەک ڕەگەزێکی پیرۆز و سەنتەر و خواوەند و ئیمپڕاتۆرو سەرکردە ناودار بووە.
ئەفسووس دواتر پێوەرەکان بەرەواژ بوون و پیاو خۆی سەپاندو سیستەمی نێرسالاری ڕۆناو جڤاتی باب سالاری جێگیربوو دۆخەکە خراپ بەسەر ڕەگەزی ژن وەک مرۆڤێک داشکایەوەو ژن بوون یەکسان بوو بە کەمایەتی و نیوە مرۆڤ و پەتی ئەهریمەن و نیوە میرات و بێ ئەقڵ..تاد.

دواتر و لە دەرەنجامی ئەو ئەقڵیەتە نێرگەرێتی و سیستەمە نێرسالاریە نامرۆڤانەیەی کە بۆ ماوەی سەدان و هەزاران ساڵ، درێژەی بە دەسەڵاتی سەرکوتکاری خۆیداوەو ڕەگی خۆی لەمێژوو شارستانیەت و ژیاندا داکوتاوە و کەڵبەی خۆی وەک دڕندەیەک لە کەرامەت و ماف و ئازادی و سەربەستیەکانی ژن وەک مرۆڤێک گیرکردووە، تائێستاش لە وڵاتە دواکەوتووەکاند درێژە بەو دەسەڵاتە دیکتاتۆریە تۆتالیتێرەی خۆیدەدات و ژن وەک مرۆڤێک دەکات بە سوتەمەنی و قوربانی پاوانخوازی و تاکڕەوی و تاکڕەهەندی و بڕیارە نێرسالارەکانی خۆی.
وەک ناڕەزایەتی بوونێک و بۆ بەدەست هێنانەوەی مافە زەوتکراوەکانیان و ئازادیە سەلبکراوەکانیان و سەربەستیە دەست بەسەرداگیراوەکەیان، بزوتنەوەی ژنان لەسەرتاسەری جیهان سەریان هەڵداو دروست بوون و دەنگی ناڕەزایەتیان بەرزکردووەو داوایان کرد چیتر ژن وەکو مرۆڤێک سەیربکرێت، بێ ڕێزی پێ نەکرێت و مافەکانی نەخورێت و کەسایەتی پێشێل نەکرێت و ئازادییەکانی بۆ بگەڕێندرێتەوە و شان بە شانی پیاو دوور لە جیاکاری ڕەگەزی بەژداری تەواوی سێکتەرەکانی ژیان بکات.

ڕەگەزی دووەم/
پێمان دەڵێت کۆمەڵی مرۆڤایەتی لە دایک سالاریەوەو
ژن لە پێشەنگیەوە، دەکەوێتە ژێر چنگی پیاوەو دەبێت بە پاشکۆ و چەشنی کاڵایەکی مادی دەبێت بە بەشێک لە مولکی پیاو دەسەڵات و سەربەخۆیی خۆی لەدەست دەدات. ئیتر کارەسات و تراژیدیاکە لێرەوە دەست پێدەکات و دۆزەخ بوون و جەحیم بوون و ماڵوێرانی ژن بوون دەسپێدەکات. ئیدی ژن دەکرێت بە کەنیزە و کەسایەتی تیرۆر دەکرێت و ئازادیەکانی سەلب دەکرێت و پیاو چۆنی بوێت ئەوها لەگەڵی هەڵسوکەوت دەکات. لێی دەدات، قسەی پێدەڵێت، سێکسی لەگەڵ دەکات، دەیچەوسێنێتەوە..تاد.
ژن چیتر تەنها بۆی هەیە دڵی پیاو ڕابگرێت و ڕەزامەندی ئەو بەدەست بێنێت و خزمەتی حەز و ئارەزووەکانی بکات.
بەو شێوەیە ژن وەک مرۆڤێک، مرۆڤ بوونی لە بۆتەی بیری نێرسالاریدا ئیلغاوکانسڵ دەکرێت و یەکسان دەکرێت بە هیچ و بە بوونەوەرێکی بەبارمتەکرا و دەستەمۆکراو دەستبەسەرداگیراو بۆ خزمەتی پیاو دروست کراو. ژن دەکرێت به ئامێری خۆ خاڵیکردنەوەو هۆکاری چێژبردنی نێر و پیاو جاڕی دەسەڵاتێکی ڕەهاو بێ سنوور بەسەر سنوری جوگرافیای مەملەکەتی ژن بوون دەدات و کۆڵۆنیالیزمانە، دەست بەسەر ژن دادەگرێت و کەسایەتی و بوونی داگیردەکات و لە شێوەی گیاندارێک، خاوەندارێتی دەکات و دەبێت ئەوی(ژن) بە کۆڵۆنیالیست کراویش، بە تەواوێتی ڕادەستی کۆڵۆنیالیزم(پیاو) بێت.[1]
ئەم بابەتە 1,108 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
پەرتووکخانە
ژیاننامە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەرتووک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 29-07-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 30-07-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 29-07-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,108 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
پردی دیجلە
کورتەباس
کورتە هەڵسەنگاندنێکی پرۆگرامی خوێندنی رێزمانی کوردی لە قۆناغەکانی ناوەندی و ئامادەیی دا
پەرتووکخانە
هەرزەکار لە تاراوگە
پەرتووکخانە
شوناس و ناسیۆنالیزم; هەوڵدان بۆ بەدەوڵەتبوون لە کوردستان و ئەرمینیادا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای ئامەد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای زەرزوان
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی سێیەمی قوتابخانەی بارزان لە سلێمانی ساڵی 1960
ژیاننامە
جەلال باڵان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای سەردار
وێنە و پێناس
باخچەی تەما لە ئامەد 2024
ژیاننامە
سیروان عەزیزی
ژیاننامە
نوور یوسف
کورتەباس
ناو و نازناو و ناو و ناتۆرە و ناودەرکردن و ساناکردنی ناو لەناو زمان و لە لای گەلی ئێمەدا
ژیاننامە
مەليحە ساڵح عەباس
ژیاننامە
سەعید سیاسی
وێنە و پێناس
بەشێک لە قوتابییانی قوتابخانەی کەندێناوە لە مەخموور ساڵی 1979
پەرتووکخانە
کەم و کورتی دادوەری لێپرسراوێتی بۆ‌ تاوانەکانی داعش لە عێراق
ژیاننامە
هەردی ئەحمەد 01
ژیاننامە
تینا سۆران
وێنە و پێناس
ئیبراهیم ئەحمەد و فەرهاد پیرباڵ ساڵی 1990
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
لێکۆڵینەوەی مێژوویی لە رۆژنامەگەری کوردی دا
وێنە و پێناس
گوندی سەرگەڵوو ساڵی 1975
پەرتووکخانە
کوردەکانی پشت چیاکانی قەفقاس، مێژوو و تراژیدیای ژیانیان
کورتەباس
سەرهەڵدانی بیروباوەڕی شورات و ئەو هۆیانەی بوونە هۆی هاتنە کایەوەی-بەشی چوارەم
ژیاننامە
ئاواز حەمەعەلی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
پێڕەوبەندیی لەئاستەکانی زمانی کوردیدا
ژیاننامە
باخان سەرحەد عەبدولڕەحمان
کورتەباس
بەبۆنەی یادی سی و پێنج ساڵەی کۆچ کردنی مێژوونووسی گەورەی کورد مامۆستا ئەمین زەکی بەگەوە
ژیاننامە
سەید حیکمەت
شوێنەوار و کۆنینە
مزگەوتی گەورەی ئامەد

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
حەسەن گەرمیانی
30-10-2009
هاوڕێ باخەوان
حەسەن گەرمیانی
ژیاننامە
محەمەد ڕەشید فەتاح
19-03-2013
بەناز جۆڵا
محەمەد ڕەشید فەتاح
ژیاننامە
شێروان بابان
17-05-2021
ڕۆژگار کەرکووکی
شێروان بابان
ژیاننامە
ئەحمەد زەردەشت
03-09-2021
هاوڕێ باخەوان
ئەحمەد زەردەشت
هۆنراوە
زارا محەمەدی
08-01-2022
زریان عەلی
زارا محەمەدی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
پێڕەوبەندیی لەئاستەکانی زمانی کوردیدا
17-08-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
سەید حیکمەت
17-08-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
هەرزەکار لە تاراوگە
17-08-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سەعید سیاسی
17-08-2024
کشمیر کەریم
شوێنەکان
کانیاتا
17-08-2024
زریان عەلی
شوێنەکان
سەرکێری
17-08-2024
زریان عەلی
شوێنەکان
بێخشاش
16-08-2024
زریان عەلی
شوێنەکان
سێلکی
16-08-2024
زریان عەلی
شوێنەکان
لێرا
16-08-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
جەلال باڵان
15-08-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت
  531,611
وێنە
  107,665
پەرتووک PDF
  20,025
فایلی پەیوەندیدار
  101,181
ڤیدیۆ
  1,475
زمان
کوردیی ناوەڕاست 
303,386
Kurmancî - Kurdîy Serû 
89,005
هەورامی 
65,853
عربي 
29,431
کرمانجی - کوردیی سەروو 
17,084
فارسی 
9,002
English 
7,423
Türkçe 
3,612
لوڕی 
1,691
Deutsch 
1,495
Pусский 
1,134
Française 
336
Nederlands 
130
Zazakî 
90
Svenska 
63
Հայերեն 
50
Español 
46
Italiano 
44
لەکی 
37
Azərbaycanca 
24
日本人 
20
中国的 
16
Ελληνική 
14
Norsk 
14
עברית 
14
Fins 
12
Polski 
7
Esperanto 
5
Ozbek 
4
Português 
3
Тоҷикӣ 
3
Hrvatski 
2
Srpski 
2
Kiswahili سَوَاحِلي 
2
ქართველი 
2
Cebuano 
1
балгарская 
1
ترکمانی 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
130,245
پەرتووکخانە 
25,375
ژیاننامە 
24,803
کورتەباس 
17,332
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
14,561
پەند و ئیدیۆم 
12,796
شوێنەکان 
11,710
شەهیدان 
11,568
کۆمەڵکوژی 
10,888
هۆنراوە 
10,233
بەڵگەنامەکان 
8,327
وێنە و پێناس 
7,322
ئامار و ڕاپرسی 
4,624
کلتوور - مەتەڵ 
3,150
ناوی کوردی 
2,078
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,449
ڤیدیۆ 
1,376
پۆلێننەکراو 
990
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
819
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
777
کارە هونەرییەکان 
728
شوێنەوار و کۆنینە 
633
فەرمانگەکان  
269
گیانلەبەرانی کوردستان 
243
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
نەخشەکان 
182
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
94
زانستە سروشتییەکان 
80
خواردنی کوردی 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
یارییە کوردەوارییەکان 
39
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
21
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
323
PDF 
30,566
MP4 
2,399
IMG 
196,801
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
پردی دیجلە
کورتەباس
کورتە هەڵسەنگاندنێکی پرۆگرامی خوێندنی رێزمانی کوردی لە قۆناغەکانی ناوەندی و ئامادەیی دا
پەرتووکخانە
هەرزەکار لە تاراوگە
پەرتووکخانە
شوناس و ناسیۆنالیزم; هەوڵدان بۆ بەدەوڵەتبوون لە کوردستان و ئەرمینیادا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای ئامەد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای زەرزوان
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی سێیەمی قوتابخانەی بارزان لە سلێمانی ساڵی 1960
ژیاننامە
جەلال باڵان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای سەردار
وێنە و پێناس
باخچەی تەما لە ئامەد 2024
ژیاننامە
سیروان عەزیزی
ژیاننامە
نوور یوسف
کورتەباس
ناو و نازناو و ناو و ناتۆرە و ناودەرکردن و ساناکردنی ناو لەناو زمان و لە لای گەلی ئێمەدا
ژیاننامە
مەليحە ساڵح عەباس
ژیاننامە
سەعید سیاسی
وێنە و پێناس
بەشێک لە قوتابییانی قوتابخانەی کەندێناوە لە مەخموور ساڵی 1979
پەرتووکخانە
کەم و کورتی دادوەری لێپرسراوێتی بۆ‌ تاوانەکانی داعش لە عێراق
ژیاننامە
هەردی ئەحمەد 01
ژیاننامە
تینا سۆران
وێنە و پێناس
ئیبراهیم ئەحمەد و فەرهاد پیرباڵ ساڵی 1990
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
لێکۆڵینەوەی مێژوویی لە رۆژنامەگەری کوردی دا
وێنە و پێناس
گوندی سەرگەڵوو ساڵی 1975
پەرتووکخانە
کوردەکانی پشت چیاکانی قەفقاس، مێژوو و تراژیدیای ژیانیان
کورتەباس
سەرهەڵدانی بیروباوەڕی شورات و ئەو هۆیانەی بوونە هۆی هاتنە کایەوەی-بەشی چوارەم
ژیاننامە
ئاواز حەمەعەلی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
پێڕەوبەندیی لەئاستەکانی زمانی کوردیدا
ژیاننامە
باخان سەرحەد عەبدولڕەحمان
کورتەباس
بەبۆنەی یادی سی و پێنج ساڵەی کۆچ کردنی مێژوونووسی گەورەی کورد مامۆستا ئەمین زەکی بەگەوە
ژیاننامە
سەید حیکمەت
شوێنەوار و کۆنینە
مزگەوتی گەورەی ئامەد
فۆڵدەرەکان
پەرتووکخانە - فایلی PDF - بەڵێ پەرتووکخانە - پۆلێنی ناوەڕۆک - کشتوکاڵ پەرتووکخانە - جۆری دۆکومێنت - زمانی یەکەم پەرتووکخانە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست پەرتووکخانە - شار و شارۆچکەکان - هەولێر پەرتووکخانە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان پارت و ڕێکخراوەکان - جۆری ڕێکخراو - بازرگانی ژیاننامە - بیروباوەڕی سیاسی - نەتەوەیی ژیاننامە - جۆری کەس - نووسەر - لێکۆڵەر

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.75
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.531 چرکە!