باسووق
ترێی دۆشاوی لە کۆلەکەدا دەگوشن و ئاوەکەی لە دەفرێکدا دەکوڵێنن، کە سارد بۆوە دەیپاڵێون ئەمجا پاڵافتەکە ئاردی گەنمی بە گوێرەی خوێ تێ دەکەن، لەسەر پارچە خامێکی خاوێن ڕۆ دەکرێت تا دەمەيەت، پاشان به تیغێک پارچە، پارچە دەکرێ بۆ خواردنی خێزان لە وەرزی زستاندا، ئاڵووێریشی پێوە دەکرێ، ئەم خواردەمەنيانەی که له ترێ دروست دەکرێ زیاتر خۆراک و شەوچە ڕەی وەرزی زستانی گوندەکانی کوردستانە، زۆر جار لەگەل مێوژدا تۆو بێستان و گەنمی برژاو و کاکڵه گوێز تێکەڵ دەکرێ، یان لەگەڵ نۆکی برژاودا، بۆ شه و چەرە و به ڕۆژیش گیرفانی منداڵانی لێ پردەکرێت، چونکە هەموو ئه و شتانه گەرمییەکی باش دەدەن به لەشی ئادەميزاد. [1]