دابەزینی بووک لە سەر پشتی ووڵاغ
کە بووک لە وڵاخ دادەبەزێندرێت و دەگاتە نزیک ماڵی زاوا، ئافرەت و کچە عازەبانی دێ، بە پیرییەوە دێن و بەم هۆنراوانە پێشوازی دەکەن:
بووکانه بووکانه... دەلالێ بووکێ
بووکمان گەلە جوانه...دەلالێ بووکێ
به مۆری و مەرجانە... دەلالێ بووکێ
کەسک و سۆر له ملانە... دەلالێ بووکێ
قابیل به کوڕمانه... دەلالێ بووکێ
داک له جلکانه... دەلالێ بووکێ
ماریان بێ کابانە... دەلالێ بووکێ[1]