ناو: فارس
ناوی باوک: محەمەد
نووسینی: #خالید عومەر عوسمان#
فارس محەمەد عەلی-مۆسیقا ژەن
هونەرمەند (فارس محەمەد عەلی) لە #01-10-1972# لە شاری #هەولێر# لەدایک بووە، لەنێو خێزانێکی کوردپەروەری هەست هونەری باری دارایی ئاسایی و سادە گەورە بووینە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی و زانکۆ لە هەولێر تەواوکردووە، دەرچووی کولێجی ئەندازیاری /کارەبا 1993-1994، ئێستا سەرۆکی ئەندازیارانی پێشکەوتووین / س.ب. گۆڕەڕەکانی شاری هەوڵێر، زۆرێک خول و ڕاهێنان و سەردانی وڵاتانیان لە بواری کارەبا و بەڕێوەبردنی کارگێڕی و پڕۆژەکانیان ئەنجام داوە، خێزاندارە و یەک منداڵی هەیە، لە پۆلی پێنجی سەرەتایی 1982-1983 لە خانەی هونەر چوینە خولی بواری مۆسیقا / ژەنینی کەمانچە، بەشداری کردووە لە زۆرێک لە ئاهەنگ و ڤیستیڤاڵە ناوخۆیی و ئێراقی لە پارێزگاکان، کۆمەڵێک گۆرانییان تۆمار کردووە بۆ گۆرانیبێژانی شاری هەولێر کە بۆ کۆمەڵێکیان دابەشکردانیان بۆ کرووە، ئەندام بووە لە تیپی مۆسیقای هەولێر لە ساڵی 1993 تا 1996، ئەندام بوو لە ئۆرکێسترای کوردستان 1997، ئێستا لە هەولێر ژیان بەڕێ دەکات، وەک وەزیفە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای هەولێرە / بەشی محەویلات.
ئەم ژیاننامەم لە هونەرمەند (سالار کۆشار)ی برای وەرگرتووە لە 31-07-2021[1]