پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
لەمپەرەکانی بەردەم ناسیۆنالیزمی کوردی چین؟
23-07-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سایە ئیبراهیم خەلیل
22-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
شیلان شەماڵ مستەفا
22-07-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
جیهانگیری مام غەفور
22-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
جەلال ئاربیجی
22-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
جەلال قادر عەزیز
22-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
جەلال شێرە
22-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئالان ڕەئوف
22-07-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ڕەحمانی حەلەوی
21-07-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 06
21-07-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 525,429
وێنە 106,404
پەرتووک PDF 19,788
فایلی پەیوەندیدار 99,570
ڤیدیۆ 1,449
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست 
301,266

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,756

هەورامی 
65,742

عربي 
28,845

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,298

فارسی 
8,536

English 
7,169

Türkçe 
3,571

Deutsch 
1,458

Pусский 
1,123

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
85

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
20

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

ژیاننامە
بێدار
ژیاننامە
زارا محەمەدی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
23-07-2018
ژیاننامە
ئەحمەد سیمبان
ژیاننامە
شیلان شەماڵ مستەفا
نامەیەکی مێژوویی
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

نامەیەکی مێژوویی

نامەیەکی مێژوویی
نامەیەکی مێژوویی
لە کتێبی: #شاری وێران#
بەرهەمی: #عەلی حەسەنیانی#
بەهاری ساڵی 1350 هەتاوی بوو. لە گەڵ هاوڕێیەکی خۆشەویستم لە شاری ڕەشتەوە بەرەو لاهیجان دەڕویشتین. وڵاتی بژوێن و هەمیشەبەهاری گیلان، دڵڕفێن و خەمتارێن بوو. تازە نمنمی باران دوایی هاتبوو. تیشکی هەتاوی مانگی گوڵان سەد هێندەی دی ئەو وڵاتەی ڕازاندبۆوە. پەڵکەزێڕینە، دەتگوت میداڵی شانازییە کە تەبیعەت سەبارەت بە جوانی و دڵگیری ئەو مەڵبەندە پێشکێشی کردبوو. هەتا چاو هەتەری دەکرد لێڕەوارێکی چڕ و هەستبزوێن هەموو لایەکی داپۆشیبوو. نێوەنێوە مەزرای برینج بە ڕەنگی کەسکێکی گەش و تایبەتی بۆن و بەرامێکی خۆشی لە هەوادا بڵاو دەکردەوە. سەرمەستی ئەو دیمەنە شادیهێنەرە بووم کە لە ناکاو هاوڕێیەکەم ڕستەی خەیاڵی پساندم و گوتی:
- با لە یەکەم چایخانە لادەین و چایەکی بخۆینەوە.
لە هەوەڵ چایخانەدا کە لە تەنیشت ڕێگا لە داوێنی لێڕێکی یەکجار دڵڕفێن بە شێوەی تایبەتی ئەو وڵاتە ساز کرابوو لاماندا. لە دەرەوەی چایخانەکە لە ئامێزی تەبیعەتی بژوێن و بووژێنەردا چەند میز و سەندەڵی ڕۆنرابوون. چەند کەس خەریکی چا خواردنەوە و قلیان کێشان بوون. ئێمەش سووچێکمان هەڵبژارد و دانشتین. چایچییەکە دوو چای لە پێش داناین و بە خێر هاتنی کردین. ئەویش وەک گشت خەڵکی گیلان پیاوێکی سەروڕووخۆش و خوێنگەرم بوو. لەگەڵ هاوڕێیەکەم باسی جوانیی ئەو وڵاتەمان دەکرد کە چاوم بە پیرەپیاوێک کەوت کە لە نیزیک ئێمەدا تاقی تەنیا لە سەر میزێک دانیشتبوو و چاوی لە ئێمە بڕیبوو. لە پێشدا گوێم نەدایە. یەک دوو جار کە چاوم لێکرد دیتم هەر وا چاومان لێ ناترووکێنێ. پێم سەیر بوو بۆ وامان چاو لێدەکا؟ بەر لەوەی مەسەلەکە بە هاوڕێیەکەم بڵێم لێمان هاتە پێش و بە زمانی فارسی دوای ڕۆژباش گوتی:
- ڕێگام دەدەن تاوێک لە لای ئێوە دانیشم؟
دەرفەتی بیر کردنەوەمان نەبوو، وێکڕا گوتمان:
- تکایە فەرموو.
دانیشت و چایەکەی کە لەگەڵ خۆیدا هێنابووی لە بەر دەمی دانا و گوتی:
- وا دیارە ئێوە خەڵکی ئەم وڵاتە نین. ئەگەر هەڵەم نەکردبێ دەبێ کورد بن.
گوتم:
- بەڵی وایە، بەڵام تۆ لە کوێت زانی ئێمە کوردین؟
فرمێسکی لە چاوان گەڕا و هەناسەیەکی هەڵکێشا و وڵامی دامەوە:
- گوێم دابوویە قسەکانتان، بە زمانی گیلەکی نەبوون، دلم خەبەری دا کە دەبێ کورد بن. ئاخر نازانن من چەندم کورد خۆش دەوێ.
- لە گەورەییتە، وا دیارە ماوەیەک لەگەڵ کوردان ڕاتبواردووە.
- ماوەیەکی کورت، بەڵام سەد بریا هەر ئەودەم مردبایەم و ئەمڕۆکەم نەدیبایە.
وا دیار بوو بیرەوەرییەکی لە دڵدایە. قومێکی لە سیغارەکەی دا و گوتی:
- ئەگەر پێتان خۆشە بیرەوەرییەکی خۆمتان بۆ بگێڕمەوە.
بەو قسانە ئێمەی تاسەبار کرد تا بزانین چ بیرەوەرییەکی لە کوردان هەیە، ئەوە بوو کە داوامان لێکرد بە وردی بۆمان بگێڕێتەوە. چایەکەمان خواردەوە و ئاوای دەست پێکرد:
- من ناوم (ساسان)ە، پێم دەڵێن (عەموو ساسان). من یەکێک لە پیاوانی میرزا کووچک خان سەرداری جەنگەڵ بووم. ڕەنگە ئاگاتان لە ڕووداوەی جەنگەڵ بووبێ؛ ئێمە دەستمان دابووە چەک تا وڵاتەکەمان ڕزگار کەین و لە خۆشی و سەربەستیدا بژین. ڕۆژێک میرزا لە دوای ناردم و کە چووم بۆ لای فەرمووی:
- با هێندێک پیاسە بکەین.
بە باشی لە بیرمە مانگی جۆزەردان بوو. وەکوو ئەمڕۆ تازە بارانە لێی کردبۆوە و خۆرەتاو هەڵاتبوو. پاشماوەی بارانە لە سەر گەڵای داران دەتکاوە سەر لەشمان. دەنگی مەلانی لێڕەوار خەمی دڵانی وەلا دەبرد. میرزا دوای ماوەیەک کە دوو بە دوو لە نێو دارستاندا دەگەڕاین فەرمووی:
- کارێکی گرینگم پێتە. سەفەرێکم وەبەر ناوی بۆ جێگەیەکی دوور کە هەرگیز نەتدیوە، بەڵام نابێ کەس لێت بزانێ.
وڵامم داوە:
- هەر کاتێک بفەرمووی ئامادەم و ڕەوتەنیم.
بزەیەکی ڕەزامەندی هاتە سەر لێوان و فەرمووی:
- دەبێ بچی بۆ ورمێ. بۆ لای (سماییل ئاغای سمیتقۆ)؛ نامەیەکی بۆ دەنووسم، زۆر بە نهێنی هەڵیدەگری و بە دەستی خۆی نەبێ بە کەسی نادەی. وڵامەکەشم بۆ دێنییەوە، بەڵام ئەوەی بزانە کە زۆر گرینگە و دواڕۆژی گیلان و تەواوی ئێران پێوەندی بە وڵامی ئەم نامەیەی هەیە. ڕەنگە مانگێکت پێ بچێ، بەڵام تێبکۆشە زووتر بگەڕێیەوە. لێرەوە بە ئەردەوێل و تەورێزدا دەچی بۆ ورمێ، لە وێ کوردی لێن، لە هەر کامیان پرسی سماییل ئاغا لە کوێیە، ڕێگەت پێشان دەدەن.
بارگینێکی باشم بوو. زینم کرد و وەڕێ کەوتم. سەرتان نایەشێنم کە بە چ چەرمەسەری و ماندوویییەوە ئاخری گەیشتمە ورمێ. ئەودەم هۆتێل نەبوو، کاروانسەرا بوو. کاروانسەرایەکی خاوێنم دیتەوە و لێی دابەزیم. بارگینەکەیان بۆ داکردم و ئالیکیان دەبەر کرد و بۆخۆشم دەموچاوم شوشت و جلوبەرگم گۆڕی و لە خاوەن کاروانسەراکە کە بە زمانی تورکی قسەی دەکرد، پرسیم:
- دەڵێن ئەم شارە کوردی لێیە، کەس لەوان ناناسی؟
- هەزاریش دەناسم، چ کارێکت هەیە؟
- کارێکی گرینگم نییە، خزمێکمان هەیە دەڵێن لە گوندی سماییل ئاغا نیشتەجێیە و دەمەوێ بیبینم.
- جا ئەوە کارێکی سەخت نییە، هەر وەدەر کەوی سەد کوردان دەبینی. جلوبەرگی کوردییان لە بەردایە و پشتێندیان لە پشت بەستووە و مێزەریان لە سەرە و کڵاوێکی وەک مەنجەڵی سەرەونخونیان بە سەرەوەیە.
- دەی دەی، خۆ لە ڕێگایە زۆرم لە وان دی.
ئیدی جێگای قسان نەبوو، دەبوایە هەرچی زووتر کارەکەم تەواو کەم. وەدەر کەوتم. چەند هەنگاوێک زیاتر نەڕۆیشتبووم کە چاوم بە چوار لاوی کورد کەوت بەو ناو و نیشانانەی کە کابرای خاوەن کاروانسەرا دایبوومێ. دوانیوەڕۆ بوو. لێیان چوومە پێشێ و ڕۆژباشم لێکردن. زۆر بە ڕووخۆشییەوە وڵامیان دامەوە. هەر کە زانیان غەریبم بە گەرمی بە خێر هاتنیان کردم. ڕاوێژیان، ڕوانینیان، ئاکاریان گشتی گەرم و دۆستانە بوو. دەتگوت ساڵانی ساڵە یەکتر دەناسین، بە دەرفەتم زانی و پرسیم:
- دەکرێ پێم بڵێن سماییل ئاغای سمیتقۆ لە کوێیە؟
بەو قسەی من بزە لە سەر لێویان وەلاچوو و چاوێکی پڕ پرسیاریان لێک کرد و یەکیان پرسی؟
- سماییل ئاغات بۆ چییە؟
هەستم کرد کە لێم وە شک کەوتوون. زانیم کە ئەو تێکچوونەی ڕواڵەتیان بە هۆی خۆشەویستیی سماییل ئاغایە نەک دوژمنایەتی ئەو. بۆیە بە دڵنیایییەوە گوتم:
- ئەمن پیاوی میرزا کووچەک خان، سەرداری جەنگەڵم. پەیامێکم بۆ سماییل ئاغا پێیە کە دەبێ هەرچی زووتر عەرزی بکەم.
بەو قسە و ڕوون کردنەوەیە مژێکی کە لە شک و پرسیار لە نێو ئێمەدا بوو، وەلاچوو و زیاتر لە پێشوو ئاکاریان دۆستانە بۆوە. هەر ئەوەی کە پرسیاری لە من کردبوو، بە بزەوە گوتی:
- زۆر بە خێر بێی. ئێمە یاریدەت دەدەین، بەڵام جارێ بڵێ بزانم لە کوێ دابەزیوی؟
- لەم کاروانسەرایە.
- بە چی هاتووی؟
- بە بارگین. بارگینەکەشم لە وێیە.
ئەمجا بە کوردی هێندێکیان پێکەوە قسە کرد و دیسان هەر ئەو لاوەی بە ڕوالەت لە هەمووان گەورەتر بوو، گوتی:
- جارێ فەرموو لەگەڵ ئێمە وەرە تا بزانین چ دەکەین.
دوویان لێمان هەڵبڕان و ئەمنیش وەک کەسێکی کە هیپنۆتیزم کرابێ، بێئێختیار لەگەڵ دووەکەی دی کەوتم، چووینە ماڵێک. حەوشێکی گەورەی هەبوو، بۆ لای دیوێک ڕێنوێنیان کردم. هۆدەیەکی گەورە بوو. کابرایەکی پیری بەڕێز لە لای سەرەوەی هۆدەکە لە سەر پێستێکی دانیشتبوو و پاڵی وە دەستەنوێنێک دابوو. لە لای خوارەوەش چەند پیاوماقووڵ دانیشتبوون. ڕۆژباشم کرد و وڵامیان دامەوە و لە بەرم هەستان. کۆڕەکەی وا بردبوومی بۆ ئەوێندەرێ، بە زمانی کوردی شتێکی بە پیرەپیاوەکەی گوت. وا تێگەیشتم کە ئەمنی پێ دەناسێنێ و هۆی سەفەرەکەمی بۆ دەگێڕێتەوە. کە قسەکانی دوایی هات پیاوە پیرەکە لێم هاتە پێش و لە ئامێزی گرتم و ئەم لا و ئەو لای ماچ کردم. لەگەڵ پیاوماقووڵەکانیش هەر وەها ڕامووسانمان کرد و بە زۆری وە لای سەروویان خستم. زۆریان حورمەت گرتم و ڕێزیان لێنام. بە ڕاستی شەرمەزاریان کردم. لە هەموو شت سەیرتر کڵاوەکەیان بوو، کڵاوێکی یەکجار گەورە لە لباد کە وەک مەنجەڵێکی نخوون کرابێتەوە لە سەریان نابوو و مێزەرێکیان لە دەمی مەنجەڵەکە بەستبوو. پیرەپیاوەکە کە ناوی (مامۆ عەرفۆ) بوو کاتێک سرنجی منی بۆ لای کڵاوەکان دی، شتێکی بە یەکێک لەو دوو کوڕانە کە پێکەوە ئاشنا ببووین گوت و ئەویش وەدەر کەوت و پاش ئیستێک کڵاو و مێزەرێکی بۆ هێنام. مامۆ عەرفۆ گوتی:
- ئەم دیارییەم لێ قبووڵ بکە.
زۆرم پێ خۆش بوو. وەرمگرت و ماچم کرد. لە دوایەدا زانیم ئەو دوو کوڕانەی کە لێمان هەڵبڕابوون چووبوونە کاروانسەراکە و لە جیاتی من دراویان بە خاوەنەکەی دابوو و بارگینەکەشیان بۆ هێنابوومە ماڵێ. لەو چوار کوڕانە دوویان کوڕی مامۆ عەرفۆ بوون و دووشیان برازای بوون، هەر چوار لەم بەر و لەو بەری درگای هۆدەکەدا ڕاوەستابوون. وا دیار بوو لە لای مامۆ عەرفۆ کە گەورەی تایفەی بوو، هەقی دانیشتنیان نەبوو. شەوێ لە سەر مەجۆعمەی شیویان بۆ هێناین، بۆ هەر دوو کەس مەجۆعمەیەک. شتێک کە سرنجی ڕاکێشام دۆ بوو، دۆیەک کە لە تەمەنی خۆمدا نەمخواردبۆوە، لە دەفرێکی گەورەیان کردبوو و بە کەوچکێکی دارینی گەورە دەمانخواردەوە. بە سەر دۆیەکەیدا گوڵ و شویت و شتێکی دی کە وەک نیسک دەچوو (مەبەستی قەزوان بوو) پێدا کردبوو.
ئێوارێ کە مامۆ عەرفۆ زانیبووی بەپەلەم، پیاوی ناردبوو بۆ لای سماییل ئاغا و سماییل ئاغاش گوتبووی هەرچی زووتر بێ بۆ لام. ئەوە بوو کە سبەینێ زوو سوار بووین و وەڕێ کەوتین. کاتێک گەیشتینە گوندەکەی، چەند کەس بە پێشوازمانەوە هاتن و بارگینەکەیان لێ وەرگرتین. ماڵە سماییل ئاغا زۆر سادە بوو، حەوشێکی گەورەی بوو، دەستوپێوەندییەکی زۆر لە هاتوچۆ دابوون. سماییل ئاغا لە سەر پلیکانان چاوەڕێم بوو. هەر کە وە ژوور حەوشێ کەوتم بە پیرمەوە هات و وەک دوو برا کە لە مێژ بێ یەکتریان نەدیبێ لە ئامێزی گرتم. هەرچی کرد وە پێشی نەکەوتم. لە ژوورەکەی کە شانشینێکی گەورە بوو، لە تەنیشت خۆی دانام. دوای نیو سەعات ئەوانەی لە ژوورێ بوون وەک بە ئەرکی خۆیان زانیبێ یەک یەک و دوو دوو وەدەر کەوتن، تەنیا ئەمن مامەوە و سماییل ئاغا و میرزاکەی کە ناوی میرزا (محەممەد وسووق) بوو. نامەکەمدایە و گوتم:
- میرزا کووچەک خان لە گیلانەوە هەتا ئێرە دوعا و سڵاوی بو ناردووی.
نامەکەی لێ وەرگرتم و ماچی کرد و کردییەوە و چاوێکی لێ خشاند و دای بە میرزا محەممەد. میرزا محەممەد خوێندییەوە و هێندێک بە کوردی پێکەوە قسەیان کرد کە چی لێ تێنەگەیشتم. لە دوای قسەکانیان گوتی:
- ئەم نامەیە گیانێکی نوێی وەبەر نام، زۆرم پێ خۆش بوو. بە شێنەیی وڵامی بۆ دەنووسمەوە.
بە زۆر حەوتوویەکی ڕاگرتم. کاتێک ساز بووم بێمەوە گوتی:
- بارگینەکەت ماندوو بووە، لێرەی بە جێ بهێڵە.
ئەوەی گوت و بە کوردی قسەیەکی بە بەردەستێکی گوت و ئەویش ڕۆیی و بارگینێکی گەلێک لە ئی خۆم باشتر و برەوتری بۆ هێنام. ئەمجا زینێکی ئینگلیسیشیان بۆ هێنام. ئەودەم کەم کەس زینی وای هەبوو. لە دوایە لەگەڵ پسوولەیەک خەنجەرێکی دەبانی دامێ کە لە سەر دەسکەکەی و کالانەکەی جەواهیرکاری کرابوو و گوتی:
- ئەمەش دیاری منە بۆ سەرداری جەنگەڵ. هیوادارم بە زوویەکی زوو چاومان پێک بکەوێ.
کاتی ماڵئاوایی بە خۆم نەبوو ئەسرینم لە چاوان تکایە خوارێ. دەهاتمەوە کە چی دڵم لە کوردستاندا بە جێ دەما، ئێستاش هەر بیر و هۆش و گیانم لەوێیە. بە زۆری چەند سواری هەتا سەڵماس لەگەڵ ناردم. لە ورمێ بۆ ماڵئاوایی چوومەوە لای مامۆ عەرفۆ و کڵاو و مێزەرەکەم لەگەڵ خۆم هێنا کە ئێستاش هەر هەڵمگرتووە.
لێرەدا نازانم عەموو ساسان قسەی لێ تەواو ببوو یان کوڵی گریان بێدەنگیی پێکردبوو؟
چایچییەکە سەرو چایەکی دیکەی لە پێش داناین. عەموو ساسان سیغارێکی داگیرساند و قومێکی لێدا و کەمێک ئارامی گرت. بە دەرفەتم زانی، لێم پرسی:
- نەتزانی نامەکە لە بارەی چدا بوو؟
هەناسەیەکی ساردی هەڵکێشا و گوتی:
- با. لەبارەی یەکێتی، لە بارەی پێوەندی نێوان دوو شۆڕشی گیلان و کوردستاندا بوو. سەردار پێشنیاری بە سمیتقۆ کردبوو کە زیاتر پێکەوە یەکێتی و پێوەندییان هەبێ و هەر کام لە لایەکەوە تێبکۆشن، تورکەکانی ئازەربایجانیش بێننە نێو شۆڕشەوە بۆ دامەزراندنی ئێرانێکی ئازاد و سەربەخۆ.
- سماییل ئاغا چ وڵامێکی دابۆوە؟
- لە پێشنیاری سەردار پێشوازی کردبوو و ئامادەیی خۆی بۆ هەر چەشنە هاوکارییەک ڕاگەیاندبوو؛ ئەمەشی بۆ سەردار نووسیبوو کە لە ئێرانێکی ئازاددا دەبێ مافی گەلانی ئێران بە تەواوی لە بەر چاو بگیرێ و بدرێ.
- لەو بارەدا سەردار نەزەری چ بوو؟
- ئەویش لەگەڵ سمیتقۆدا هاوبڕوا بوو.
- باشە ئاخری چی لێ هات؟
- بەداخەوە بەر لەوە کە گەڵاڵەیەکی ورد بۆ شۆڕشەکەیان دابڕێژن، هەر دووکیان بە دەستووری ڕەزاشا لە نێو چوون. هەیاران! تازە سەردارێک و سمیتقۆیەک بێنەوە... لانی کەم من کە لاقم لە سەر لێوی قەبرە نایبینم، بەڵام ئێوە نابێ ناهومێد بن.
کاتێک کە لە یەک جیا دەبووینەوە دوعای بەخێری بۆ کردین. [1]
ئەم بابەتە 252 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | vejin.net
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
پەرتووکخانە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: یاداشت
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 07-09-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێبوار جەمال سەگرمە )ەوە لە: 07-09-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕێبوار جەمال سەگرمە )ەوە لە: 07-09-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 252 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە قوتابییانی قوتابخانەی بنگرد لە دوکان ساڵی 1977
پەرتووکخانە
لەمپەرەکانی بەردەم ناسیۆنالیزمی کوردی چین؟
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
کورتەباس
ئێران وەکوو نەتەوەی خەیاڵی
کورتەباس
خانەدانی موکری و بنەچەی د. قاسملوو
ژیاننامە
جەلال شێرە
وێنە و پێناس
شێلم فرۆشێک لە شارەدێی پیرەمەگروون ساڵی 1995
ژیاننامە
جیهانگیری مام غەفور
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
جەلال قادر عەزیز
ژیاننامە
جەلال ئاربیجی
ژیاننامە
لیڤا شاخەوان عەلی
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 05
ژیاننامە
سایە ئیبراهیم خەلیل
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 04
کورتەباس
کاتژمێرە بەردینییەکەی هەرسین، بەڵگەیەک بۆ فەلەکناسی کوردی
وێنە و پێناس
قوتابییانی قوتابخانەی سەرکەپکان لە ڕانیە ساڵی 1978
وێنە و پێناس
سێ گەنجی شارۆچکەی کفری ساڵی 1989
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
با هەتا هەتایە کارەساتە نەتەوەیی و نیشتمانییەکەی هەڵەبجە سیمبوڵی یەکبوون و کوردایەتیمان بێت
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 06
ژیاننامە
ئالان ڕەئوف
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی گەنجانی چۆمان ساڵی حەفتاکانی سەدەی بیست
ژیاننامە
شیلان شەماڵ مستەفا
ژیاننامە
سارا ئیکرام
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
فەرهەنگی شاسوار؛ وێنەدار - بەرگی 02
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
شانیا جەمال عەزیز ڕەحیم
کورتەباس
ئەشکەوتی میرکەلۆس لە هاودیان

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
بێدار
24-07-2018
هاوڕێ باخەوان
بێدار
ژیاننامە
زارا محەمەدی
28-05-2019
هاوڕێ باخەوان
زارا محەمەدی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
23-07-2018
23-07-2018
هاوڕێ باخەوان
23-07-2018
ژیاننامە
ئەحمەد سیمبان
12-07-2023
هومام تاهیر
ئەحمەد سیمبان
ژیاننامە
شیلان شەماڵ مستەفا
22-07-2024
سروشت بەکر
شیلان شەماڵ مستەفا
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
لەمپەرەکانی بەردەم ناسیۆنالیزمی کوردی چین؟
23-07-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سایە ئیبراهیم خەلیل
22-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
شیلان شەماڵ مستەفا
22-07-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
جیهانگیری مام غەفور
22-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
جەلال ئاربیجی
22-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
جەلال قادر عەزیز
22-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
جەلال شێرە
22-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئالان ڕەئوف
22-07-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ڕەحمانی حەلەوی
21-07-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 06
21-07-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 525,429
وێنە 106,404
پەرتووک PDF 19,788
فایلی پەیوەندیدار 99,570
ڤیدیۆ 1,449
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست 
301,266

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,756

هەورامی 
65,742

عربي 
28,845

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,298

فارسی 
8,536

English 
7,169

Türkçe 
3,571

Deutsch 
1,458

Pусский 
1,123

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
85

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
20

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە قوتابییانی قوتابخانەی بنگرد لە دوکان ساڵی 1977
پەرتووکخانە
لەمپەرەکانی بەردەم ناسیۆنالیزمی کوردی چین؟
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
کورتەباس
ئێران وەکوو نەتەوەی خەیاڵی
کورتەباس
خانەدانی موکری و بنەچەی د. قاسملوو
ژیاننامە
جەلال شێرە
وێنە و پێناس
شێلم فرۆشێک لە شارەدێی پیرەمەگروون ساڵی 1995
ژیاننامە
جیهانگیری مام غەفور
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
جەلال قادر عەزیز
ژیاننامە
جەلال ئاربیجی
ژیاننامە
لیڤا شاخەوان عەلی
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 05
ژیاننامە
سایە ئیبراهیم خەلیل
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 04
کورتەباس
کاتژمێرە بەردینییەکەی هەرسین، بەڵگەیەک بۆ فەلەکناسی کوردی
وێنە و پێناس
قوتابییانی قوتابخانەی سەرکەپکان لە ڕانیە ساڵی 1978
وێنە و پێناس
سێ گەنجی شارۆچکەی کفری ساڵی 1989
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
با هەتا هەتایە کارەساتە نەتەوەیی و نیشتمانییەکەی هەڵەبجە سیمبوڵی یەکبوون و کوردایەتیمان بێت
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 06
ژیاننامە
ئالان ڕەئوف
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی گەنجانی چۆمان ساڵی حەفتاکانی سەدەی بیست
ژیاننامە
شیلان شەماڵ مستەفا
ژیاننامە
سارا ئیکرام
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
فەرهەنگی شاسوار؛ وێنەدار - بەرگی 02
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
شانیا جەمال عەزیز ڕەحیم
کورتەباس
ئەشکەوتی میرکەلۆس لە هاودیان
فۆڵدەرەکان
کورتەباس - پۆلێنی ناوەڕۆک - پۆلێننەکراو کورتەباس - پۆلێنی ناوەڕۆک - کۆمەڵایەتی کورتەباس - جۆری دۆکومێنت - زمانی یەکەم کورتەباس - جۆری وەشان - دیجیتاڵ کورتەباس - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست کورتەباس - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەرتووکخانە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان پەرتووکخانە - پۆلێنی ناوەڕۆک - فەرهەنگ پەرتووکخانە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.406 چرکە!