پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
باخی کتێب حەمە کەریم هەورامی
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب جەمال عەبدول
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب دکتۆر فەرهاد پیرباڵ؛ بەشی 02
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب دکتۆر فەرهاد پیرباڵ؛ بەشی 01
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب مارف خەزنەدار
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب د. شوکریە ڕەسوڵ
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ بەشی 02
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ بەشی 01
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب ئازاد بەرزنجی
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب لەتیف هەڵمەت بەشی 02
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 523,892
وێنە 106,045
پەرتووک PDF 19,742
فایلی پەیوەندیدار 98,975
ڤیدیۆ 1,437
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست 
300,547

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,728

هەورامی 
65,707

عربي 
28,768

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,136

فارسی 
8,292

English 
7,139

Türkçe 
3,565

Deutsch 
1,455

Pусский 
1,119

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
84

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
19

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

ژیاننامە
موجتەبا میرزادە
ژیاننامە
سەڵاح باڵابەرز
بەڵگەنامەکان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان،...
ژیاننامە
سڵێمان حەسەن
ژیاننامە
ماریا سام
کورد لە کەوانی ڕێبازەکانی قادری و نەقشبەندی دا
ئامانجمان ئەوەیە وەک هەر نەتەوەیەکی تر خاوەنی داتابەیسێکی نەتەوەییی خۆمان بین..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

تەریقەت

تەریقەت
عەدنان قادر
لە چەمکی عەقیدە ڕۆحی و عیرفانیەکانەوە سەرچاوەی گرتووە، کەچۆن کورد وەک نەتەوە لە نێو کەوانی عەقیدەی #قادری# و #نەقشبەندی# بە درێژایی دوو سەدە و نیوو، دابەشبووەو ئاراستەیەکی دروستی نەگرتووە.
شێخانی ئەم دوو ڕێبازە بۆ بەرژەووندی، پێگەی ئابووری و کۆمەڵایەتی خۆیان و بنەماڵەکانیان، کۆمەڵی کوردەواریان خزاندۆتە نێو بازنەی دۆگما بوونی ژیری و ململانێی خوێناوی، سیخناخیان کردوون بە مەینەتی و ماڵ کاولی.
شێخ زاید کە شێخێکی گەورەی کوورد بوو، خاوەنی تەکیەو هەزاران مورید بوو، شێخ سەفائەدین کە فارس بوو، یەکێکبوو لە موریدەکانی، شێخ سەفائەدین لە ڕێگەی عەقیدەی ئاینییەوە دەروێشەکانی ئاڕاستەکردو یەکێتی نەتەوەیی بنیاتناو توانی ئیمپراتۆریەتی سەفەوی دروست بکات.
ئێمە لەم توێژینەوەدا نامانەوێت هەموو خەوش و هەڵەکان بدەین لەبەرۆکی باو باپیرانمان، ئەوەندەی مەبەستمانە بەراوردی کورد و نەتەوەکانی دیکە بکەین کەچۆن سودیان لە ئاین وەرگرتووە، دەوڵەتیان لێپێکهێناوە، ئێمەیش دەست بەتاڵ و بەش مەینەت، لەسایەی ڕێبازەکانی قادری و نەقشبەندی لە بازنەی دۆگما بوونی ژیری و یەکتر قبوڵ نەکردن دەخولێینەوە.

دەسپێکی ململانێی ڕێبازی قادری و نەقشبەندی
هەر لەسەروبەندی دامەزراندنی شاری سلێمانی ساڵی (1784 ز) شێخ مارفی نۆدێ (1753/ 1838 ز) ناوی تەواوی (سید محمد، سیدمستەفا، سید احمەد) دەچێتەوە سەر شێخ عیسا ی بەرزنجە (هەموو شێخەکان خۆیان بەنەوەی حسینی کوڕی عەلی دەزانن، لەکاتێکدا حەسەنی برای چل ژنی هێناوە لەهۆزە جیاوازەکان بۆ پیرۆزی و وەچە خستنەوە کەچی هیچ شێخێک خۆی بەنەوەی ئەو نازانێت؟).
ئەو مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی بنیات دەنێ، دەیکاتە ناوەندێکی مەعریفی ئاینی و گەشەپێکردنی ڕێبازی قادری، ئەمەیش بۆ میرنشینی بابان دەبێتە کۆلەکەیەکی بەهێز کەمریدێکی زۆر لەژمارە، عاشق و گوێڕایەڵ لەعەقیدە، نەفەس درێژ، لەبەردەم نادادی و مەینەتیەکانی ژیان لەدەورری ڕێبازی قادری و میرنشینی بابان کۆدەبنەوە.
شاری سلێمانی دەبێتە ناوەندێکی زانستی ئاینی و کۆمەڵایەتی، پۆل پۆل مەلاو زانا لەپێگەو ژینگە جۆراو جۆرەکان ڕووی تێدەکەن، بیرو باوەڕی جیاواز سەر هەڵدەدات.

مەولانە خالید(1779 /1827 ز) ناوی تەواوی (خالید، ئەحمەد، اغا حسین) پێشگری دینی نییە، لە هۆزی میکایڵی تیرەی جافە، لە قەرەداغەوە هاتۆتە سلێمانی و خوێندویەتی، بووەتە مەلایەکی ناسراو و دیارو وانەی وتوەتەوە، عەقیدەی تەسەوف هزری دەگرێت، بە شوێن زانستی عەقڵ و نقڵ دا دەڕوات، سلێمانی بەجێدەهێڵێت و ڕودەکاتە هندستان، دووساڵ زانست و عەقیدەی تەسەوف پێنج ڕئبازەکە دەخوێنێ، ساڵی(1811 ز) دەگەڕێتەوە بۆ شاری سلێمانی پێشوازیەکی گەرمی لێدەکەن، ڕێبازی نەقشبەندی بڵاو دەکاتەوە، لە ماوەیەکی کەمدا نزیکەی دوازدە هەزار مرید لە کوردو عەرەب و تورک پەیوەندی پێوەدەکەن (ڕیچ، گەشت، لا 157) کەبەشێکی زۆریان مریدی ڕێبازی قادری دەبن.

ئەمەیش دەبێتە هەڕەشەیەک بۆ پێگەی شێخ مارف و ڕێبازی قادری لە نێو میرنشینی بابان
لێرەوە هەنگاوی ململانێکانی ئەم دوو ڕێبازە دەست پێدەکات، ڕێبازی قادری لە چەقی دەستەڵاتی میرنشینی بابان، ڕێبازی نەقشبەندیش لە کەناری ئەو دەستەڵاتە.
بە ئاشکرا قادریەکان گێچەڵ و سوکایەتیان بە مەولاناو مریدەکان کردووە، ئەوڕەحمان پاشای بابان مەولانە خالیدی بە سیخوڕی عوسمانی زانیووە.
ناچار مەولانا خالید، ڕودەکاتە شاری بەغداد، لەوێ دەمێنێتەوە بۆ هێور کردنەوەی شاری سلێمانی، بەڵام ململانێکە گەرمتر دەبێ، حەمە پاشای جاف (1813ز) دێتە نێوان و نێوەندگیری دەکات، مەولانە دەگەڕێنێتەوە شاری سلێمانی و مزگەوتی خانەقای بۆ دروست دەکات مەسروفی خزمەت کردنی خانەقاکەیش دەخاتە ئەستۆی خۆی. بەڵام ململانێکە تونتردەبێت شێخ مارف فتوای کافر بوونی مەولانا دەدات، ساڵی(1815 ز) ئەوڕەحمان پاشا و خالید پاشای بابان هەڕەشە لە مەولانا خالید دەکەن، (ئەگەر عەقیدەی نەقشبەندی بڵاو دەکەیتەوە نابێت لە شاری سلێمانی دانیشیت)، ئەوکات مەولانا ڕوودەکاتە سەرگەت لە نزیک شئخ عوسمانی سیراجەدین، لەناوچەی هەورامان نشینگە دەبێت، دەگەڕێتەوە سلێمانی، ناچار دەچێتەوە سەرگەت، دەگەڕێتەوە سلێمانی تا جێگیربێت، بەڵام ململانێی هەردوو ڕێبازەکە تابێت دووژمن کارانە و توندوتیژتر دەبێت، تادەگاتە ئەوڕادەی قادرییەکان بە پشتیوانی ئەوڕەحمان پاشای بابان پیلانی کوشتنی مەولانە خالید دادەڕێژن.
مەولانایش بەم پیلانە دەزانێت، لەپێناوی ئەوەی مریدەکان دەستیان نەچێت بە خوێنی یەکدا، بەبێ ئاگاداری مریدەکان لەنیوە شەوێکدا خۆی و چوار هاوسەرەکەی شاری سلێمانی بەجێدەهێڵن، ڕوودەکەنە شام لەوێ نیشتەجێدەبن، کۆمەڵێ مرید لە شام دەوریدەدەن تاساڵی (1827 ز) خۆی و دوو کوڕی بە پەتای تاعون لەشام کۆچی دوایی دەکەن.

لێکەوتەی ململانێکانی ڕێبازی قادری و نەقشبەندی
بازنەی ململانێکان فراوانتربوو، هاتە نێو سەدەی نوێوە شێخ محمود(1881/ 1956ز) کوڕی شێخ سەعید کوڕی حاجی کاک ئەحمەد کوری شێخ مارفی نۆدێ، کاتێک شێخ مەحمود و باوکی و شێخ ئەحمەدی برای بە بڕیاری دەوڵەتی عوسمانی دەبرێنە موسڵ (1908ز) شێخ سەعیدی باوک و شێخ ئەحمەدی برای و بەشێک لە دەست و پێوەندەکانیان تیرۆر دەکرێن، شێخ محمود بە برینداری ڕزگاری دەبێت، دوو بۆچوون هەیە لەسەر ئەم کاری تیرۆرە، بۆچونێک ڕایان وایە کەئیتحادیەکان بوو بێتن، هەندێکیش دەڵێن دەستی جافەکان و نەقشبەندیەکانە، بە بەڵگەی ئەوەی کە شێخە قادریەکان سلێمانی بەجێ دەهێڵن ڕودەکەنه موسڵ سێ سەد سواری جاف لەسەر داوای دەوڵەتی عوسمانی دێنە ناو شاری سلێمانی، تادەست بەسەر شاردا بگرن، بەڵام کە شێخ مەحمود دەگەڕێتەوە شاری سلێمانی، هەوڵەکەیان شکست دێنی(عادل سدیق، هەڵەبجە 1889/ 1930، لا 92٫، 93، چ، 2008 پرۆژەی تیشک).

دوای جەنگی یەکەمی جیهانی، ویڵسن حاکمی سەربازی بەریتانیا لەعێراق دێتە سلێمانی (1919ز) شێخ مەحمود دەکرێتە حاکمی سلێمانی، هاوکات جافەکان و شێخانی نەقشبەندی داوا لە لەبەریتانیا دەکەن هەڵەبجە سەربەخۆبێت، لە سلێمانی جیابکرێتەوە، ئینگلیز ئەم دوو بەرەکیەی قادری و نەقشبەندی پێباشە، هەڵەبجە جیادەکاتەوە لە سلێمانی و عادیلە خانمی هاوسەری وەسمان پاشای جاف دەکرێتە حاکمی ناوچەی هەڵەبجە، شێخ مەحمود دەگەڕێت بەشوێن کاناڵی دیکەدا، بۆیە لەهەمان کاتدا لەڕێگەی ئوزدەمیر پاشا کەلە ڕەواندزە نامە ئاڵوگۆڕدەکەن لەتەک مستەفا کەمال ئەتاتورک کەوەک هاوپەیمان خۆیان دەدوێنن(بەڵگەنامەنهێنیەکانی بریتانیا، م. کەمال مەزهەر).
شێخانی نەقشبەندی شێخ حسامەدین و شێخ علادین و جافەکان پەیوەندییەکی تۆکمە بەئینگلیزەوە دەکەن، سلێمانی دەکەن ناوچەیەکی گەرمی ململانێی ئەم دوو ڕێبازە، ئینگلیز بە ئارەزووی دەستەبەری بەرژەوەندیەکانی گەمەیان پێدەکات.

شێخ مەحمود سێجار حکومەت لە سلێمانی دادەمەزرێنێ، لەلایەن ئینگلیزەوە هەڵدەوەشێتەوە، شێخ دوور دەخەنەوە بۆ هیندستان. بەڵام هاوکاری شێخ سەعیدی پیران دەکەن کە نەقشبەندیە، ئەو دەمەی ئەدمۆنز حاکمی سیاسی ئینگلیزە بۆردومانی شاری سلێمانی دەکات بۆ پشوودان دەچێتە هەڵەبجە لای عادیلە خانم دەحەوێتەوەو نازناوی شاژنی بێتاجی شارەزووری پێ دەبەخشێ (محەمەد ڕسوڵ هاوار، شێخ مەحمودی قارەمان و...، ب1، لەندەن 1991، لا202).

هەروەها عادیلە خانم نازناوی خانم بەهادووریشی دەدەنێ لەلایەن ئینگلیزەوە، بەهۆی دەرباز کردنی (مستر لیز) ئەو فڕۆکەوانەی بۆردومانی شاری سلێمانی کرد 1919، هەندێ دەڵێن کیمیابارانی کرد (عادڵ سدیق، هەڵەبجە، 1889/ 1930، چ، 2008 پڕۆژەی تیشک).
ڕێبازی قادریش لەسلێمانی ئەم جوڵەی دووبارە کردەوە، تاریق ڕمەزان) ئەو فرۆکەوانەی کیمیایی کرد بە قورگی هەڵەبجەدا، جەلال تاڵەبانی ڕەوانەی بەریتانیای کرد.
کە حکومەتی عێراق پێکدەهێنرێ شاری سلێمانی دەنگی ناڕازی زیاتر بوو بچنە پاڵ عێراق، بەڵام بەپێی بەڵگەنامەیەکی نهێنی بریتانیا لە 8 ی مایسی 1921 لە هەڵەبجە دەنگی چونە پاڵ دەوڵەتی عیراق لە ناوچەکانی دیکە زۆر زیاترە (محەمەد ڕسوڵ هاوار، شێخ محمود...ب2, لەندەن، 1991، لا 98).
(مس بێڵ) کەخانمێکی ئینگلیزە جێگری مەندوبی سامی بریتانیا بوو لەعێراق ساڵی 1919، 1921، 1923 سەردانی هەڵەبجەو هەورامانی کردووە، لەنامەکانی بۆ باوکی دەنوسێت بە قەمەرە سورەکەم لەکەرکوکەوە چوومە هەڵەبجە بۆلای عادیلەخانم، لەوێ ئەنوەر بەگ وەک ڕێنوێنی ناردە تەکمان بۆ هەورامان، سەردانی شێخ حسام الدین کە پیاوێکی ڕوو خۆش و دەم بەپێکەنین، شێخ عەلادین پیاوێکی ڕوو گرژ و مۆن لوت درێژمان کرد، پێشوازیەکی گەرمیان لێکردین، بەڵام شێخ عەلادین زۆر بەگلەیی بوو، وتی ئێمە چیمان بۆ ئێوە نەکرد ئێوە چیمان بۆدەکەن (مەبە ست شەڕی قادریەکان بوو) بۆ شەوە کەی لە بیارە نە ماینەوە چوینە هانە گەرمەڵە گوندێکە تەنیشتی بیارەیە.

هەرلە نامەیەکی دیکەیدا بۆ باوکی، ئەم خانمە دەنوسێت کە یونسۆن چەرچڵ، پڕۆژەیەکی پێداوە کە کوردەکان بکرێن بە دەوڵەت و قەوارەیەکی سەر بەخۆیان بۆدیاری بکرێت، بەڵام پێموتووە ئەمانە بەکەڵکی دەوڵەتداری نایەن، بەرەبنەیەک، موسلمان چەندە ڕقی لە شەیتانە ڕێبازی قادری و نەقشبەندی ئەوەندە ڕقیان لەیەکترە، کورد دابەش بوون بەسەر ئەم دوو ڕێبازەدا.

قۆناغی گۆرانکاری
دروستبوونی کۆمەڵ و ڕێکخراو و پارتی سیاسی
ساڵی 1921 ز حکومەتی مەلیکی عێراق دامەزرا، سنوری دەوڵەتان جیاکرایەوە، ئایدۆلوژیای ناسیونالیزم و سۆسیالیزم گەشەیان کرد و هاتنە کایەکەوە، ڕێبازی قادری و نەقشبەندیش وەک ماتە وزەیەک لە هەناوی ئەو پارت و ڕێکخراوانە خۆی مەڵاس دابوو.

کاتێک شۆرشی شێخ مەحمود ڕێبازی قادری لە سلێمانی شکست دێنی، ، دوای ئەویش شێخ عبدالسلامی ڕێبازی نەقشبەندی لەبەرزان شکستیهێنا، مەلا مستەفای برای شێخ عبدالسلام بەردەوام دەبێت لەیاخیبوون، بەڵام تادەچێتە کۆماری مەهابات(کوردستان) و لەوێیشەوە بۆ ڕوسیا نامەی ئاڵ و گۆڕی لەتەک ئینگلیزدا هەیە، لەکۆتایی هەموو نامەیەکیشی دەڵێت، دەست لەسەر سنگ و گوێلەمستم (کەمال مەزهەر، بەڵگە نامە نهێنیەکانی بریتانیا، ب2, 2016).
لەو دەمەیدا نوخبەی ڕۆشنبیری و سیاسی دێنە کایەکەوە چەن کۆمەڵ و گروپ و ڕێکخراو دروستەکەن بە ناوی جۆراو جۆرەوە، دواتر لە ساڵی (1946 ز) هەموو ئەم ڕێکخراوانە دەتوێننەوە لەبۆتەی (پارتی دیموکراتی کورد) مەلا مستەفا لەڕێبازی نەقشبەندی بە ئامادەنەبوونی خۆی دەکرێتە لێپرسراو، شێخ لەتیف شێخ مەحمود لەڕێبازی قادری دەبێتە جێگر، هەمزە عبداللە کوردی باکور، دەبێتە سکرتێر.

کارەکان باش دەڕوات بەڕێوە تا ساڵی (1958ز)، کە مەلا مستەفا لە ڕوسیا دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان، ململانێکان دەست پێدەکاتەوە، ساڵی (1961 ز) ماتەوزەی ڕێبازەکانی قادری و نەقشبەندی لەنێو هەناوی پارتی دەبێتە جوڵە وزە، باڵەکان بە ئاشکرا دەکێشن بەیەکدا، بۆ فڕین نا، بۆشکان.
ساڵی (1963ز) باڵی جەلالی و باڵی مەلایی، یان بڵێین قادری و نەقشبەندی لە پارتیدا ناکۆک و ناتەبا، سەرقاڵ بەگرفتی خۆیانەوە تێدەکۆشن، چۆن و لە کوێوە برین بکەنە جەستەی یەکتر.

ساڵی(1966ز) بەرەی جەنگی ئەم دوو ڕێبازە هەروەک سەردەمی شێخ مارف و مەولانا، جەلالی لەشار مەلایی لەشاخ، لای خەڵک یەکێ جاش و یەکی باش، مەلایی چریکی ئێران هاوکاری دەکردن، جەلالیش حکومەتی عێراق
ئەمانە هیچ جیاوازیەکیان نەبوو، دوو ڕووی دراوێک بوون پێکەوە بەهایان دەدا بە جاشێتی و دەکەوتنە پێش قەرەوڵی دووژمنەوە، مریدەکانیان بێ هۆش و دۆگما کردبوو، لە حاڵی گەمژیدا شەڕی بەرژەوەندی شێخەکانی قادری و نەقشبەندیان دەکرد، تا گیرفانی بنەماڵەی شێخ ئاوەدان و خۆش گوزەرانیان زیاتربێت.
کاتێک قۆناغەکان دەگۆرێت ئەم دوو ڕێبازە خۆیان بۆیاغ دەکەن، زەرد وەک مەندیلەکەی مەولانا، سەوزیش وەک بەیداخەکەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی، لە تەکیەو خانەقادا بانگ دەدرێ بەگوێیاندا، ناو دەنرێن، ڕێبازی نەقشبەندی (پارتی دیمکراتی کوردستان)، ڕێبازی قادریش (یەکێتی نیشتمانی کوردستان) ئەم دوو ناوە لە ڕواڵەتدا جیاوازن ئەگینا لە ناوەڕۆکدا هەرهەمان ڕێبازەکەن.

ساڵی (1970) لە بەیاننامەی 11 ی ئازار یەکەم کاری مەلا مستەفا لە سلێمانی نۆژەنکردنەوەی خانەقای مەولانە خالید بوو، کاتێکیش لەساڵی (1992) تەرمی مەلا مستەفا و ئیدریسی کوڕی دەگەڕێننەوە کوردستان هەر دەیبەنە خانەقای مەولانە، کاریی جەلال تاڵەبانیش لە ساڵی(2000) نۆژەن کردنەوەی تەکیەکەی شێخ مارفی نۆدێییە، کاتێک برایم ئەحمەد و جەلال تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفا دەمرن تەرمەکانی ئەمانیش دەبرێنە تەکیەکەی شێخ مارف مزگەوتی گەورەی سلێمانی.
ئەمانە دووژمنایەتیەکەیان هێندە خوێناوییە لە چاوی مریدەکانیانەوە ئێسکی شکاندووە، کار لەسەر یەکتر سڕینەوەو یەکتر قبوڵنەکردن دەکەن، ئەمەیش وایکردووە، هەرجارەی ببنە جاشی وڵاتێک و بکەونە پێش قەرەوڵی دوژمن، بۆ مل شکاندنی ئەوی دیکەیان.
ئەم دوو ڕێبازە جاشی شارو جاشی شاخیان دروست کرد شار و شاخیان کردە مەیدانی جەنگێکی خوێناوی لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا، ئەو جاش و مستەشارانەی دەکەوتنە پێش قەرەوڵی دوژمن بۆ ئەنفالکردنی ڕۆڵەی کورد و ێران کردنی زێدی باب باپیرانیان، هەر شێخی قادری و سشێخی نەقشبەندی بوو کەماڵ و مووڵکی مریدەکانی خۆیان تاڵان دەکرد.
کاتێکیش میللەت لە دژی چەوسانەوە و نا دادی ڕاپەڕی لە ساڵی (1991) جاشی شارو جاشی شاخ ئاوێزانی یەک بوونەوە. شێخەکان لە بەر چاوی مریدەکانیان وەک فریاد ڕەسێک خۆیان نیشاندا، گشت سەروەتی وڵاتیان چنییەوە دووبارە هەردوو ڕێبازەکە جەنگیان هەڵگیرساندەوە، ڕێبازی قادری (ی، ن، ک) مریدەکانی نەقشبەندی (پ، د، ک) لە سلێمانی کۆکردەوە، وەک سەردەمی شێخ مارف، ڕەوانەی هەورامان و هەڵەبجەی کردن.
دێگەڵەیش چۆن سنوری میرنشینی سۆران و بابان، سنووری قەڵەم ڕەوی حکومەتی شێخ مەحمود بووە، ئێستایش سنووری (ی، ن، ک) و (پ، د، ک) یان ڕوونتر ڕێبازی قادری ونەقشبەندیە.

دەرئەنجام
ئەوەی لەم توێژینەوەیەدا پێیگەشتین، شتێک هەیە پێی دەڵێن (دەردە کورد)، ئەویش خوی خیانەت و شەڕەنگێزی، دوو ڕووی و یەکتر قبوڵنەکردن، ئەمەیش لە ڕوانگەی عەقیدە ئاینیەکەوە شۆڕبۆتەوە، وەک چۆن ئاین دەتوانێت یەکێتی نەتەوەیی و دەوڵەت بنیات بنێت.
ئاوەهایش دەتوانێت نەتەوە پارچە پارچە بکات و لە بۆتەی نەتەوەیەکی دیکەدا بتوێنێتەوە.
ناوەندی ململانێکان شاری سلێمانییە، بەڵام کەرەستەی ململانێکە، عەقیدەی قادری و نەقشبەندی یە.
لە دوای یەکەمین جەنگی جیهانی سەردەمەکە گۆڕانکاری بەسەرداهات، قۆناغێکی نوێ هاتە ئاراوە، هەر زوو جووت ڕئباز، قادری و نەقشبەندی، کەوتنە خۆیان بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەکانی شێخ و بنەماڵەی شێخەکان، بوونە هەناوی پارتی و یەکێتی، مریدی تەکیەو خانەقا سەرەکیەکانیان هێشتەوە و لاوەکیەکانیان کردە کۆمیتە و ناوچە، مریدەکانیش بە کادر، چ کادرێک، هەر لە ڕواڵەتدا کادر ئەگینا لە ناوەڕۆکدا هەر سۆفی و عابید، دەروێش و دێوانە، هزر دۆگما و کۆیلەی عەقیدەکەی، بێ دەربەست لە قوتی خۆی و ماڵ ومنداڵی، عاشق بە مەینەتی و ئازار، ئەم مریدان هەمیشە خۆش گوزەرانی خۆیان و خێزانەکانیان دەبەخشنە شێخ و نەوەکانی شێخ، لەوانیشەوە مەینەتیەکانی نیشتمان دەچننەوە.
ساڵانە مەراسیم بۆ مەینەتی مریدەکان بەشانازیەوە دەکەنەوە، تا تاک بەتاکی مەردوومی کوردەواری بکەنە دەروێشی دەروێشی یەکێ لەو شێخانە.



سەرچاوە/ دیپلۆمات مەگەزین[1]
ئەم بابەتە 600 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | www.dabran.org
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 07-01-2021 (3 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: کلتوور / فۆلکلۆر
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئایین و ئاتەیزم
پۆلێنی ناوەڕۆک: کۆمەڵناسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 07-09-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-09-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-09-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 600 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
شەهید عەتا مۆفەقی
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
بەکرە سوور
وێنە و پێناس
گوندی میراولی لە شارەدێی سیروان، هەڵەبجە ساڵی 1998
کورتەباس
کێشەی ئافرەت لەکلاورۆژنەی شیعری هەندێ لە شاعیرانی هاوچەرخ دا
پەرتووکخانە
گۆرانیەکانی سێ نەوە (موزیکی عێبری بە کوردی)
کورتەباس
کتێبخانەی ئاشورپانیپاڵ
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی نەورۆز لە دەربەندیخان ساڵی 1989
ژیاننامە
شەهرام قەدیمی
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
کورتەباس
با هەتا هەتایە کارەساتە نەتەوەیی و نیشتمانییەکەی هەڵەبجە سیمبوڵی یەکبوون و کوردایەتیمان بێت
پەرتووکخانە
کەرە فەیلەسووفە سپییە سێپێیەکە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
ژیاننامە
بەکرە قیت
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی گوندی زەنگەنان، شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 2000
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی دووەمی سەرەتایی قوتابخانەی قەرەتەپە لە شارەدێی بنگرد، دوکان ساڵی 1978
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەکر مستەفا سەعید
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای پێشمەرگە دێرینەکان – پارێزگای هەولێر، بەرگی 04
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
جەعفەر عومەر
کورتەباس
تەلەفزیۆن لەلایەن کۆمەڵایەتی و سایکۆلۆژیەوە چ کارێک لە منداڵان دەکات
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای شەهیدانی (ی.ن.ک) لە هەولێر 04
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
کورتەباس
سانت بوف و هونەری رەخنە
وێنە و پێناس
قوتابییانی قوتابخانەی قەڵخانلۆ لە خورماتوو ساڵی 1983
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
موجتەبا میرزادە
21-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موجتەبا میرزادە
ژیاننامە
سەڵاح باڵابەرز
15-04-2010
هاوڕێ باخەوان
سەڵاح باڵابەرز
بەڵگەنامەکان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەیاننامەیەکیان لەبارەی شەڕی موسڵ و دۆخی دارایی هەرێم و کێشەکانی ناوخۆی یەکێتی بڵاوکردەوە
15-10-2016
هاوڕێ باخەوان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەیاننامەیەکیان لەبارەی شەڕی موسڵ و دۆخی دارایی هەرێم و کێشەکانی ناوخۆی یەکێتی بڵاوکردەوە
ژیاننامە
سڵێمان حەسەن
05-01-2022
سەریاس ئەحمەد
سڵێمان حەسەن
ژیاننامە
ماریا سام
07-03-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
ماریا سام
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
باخی کتێب حەمە کەریم هەورامی
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب جەمال عەبدول
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب دکتۆر فەرهاد پیرباڵ؛ بەشی 02
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب دکتۆر فەرهاد پیرباڵ؛ بەشی 01
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب مارف خەزنەدار
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب د. شوکریە ڕەسوڵ
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ بەشی 02
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ بەشی 01
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب ئازاد بەرزنجی
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب لەتیف هەڵمەت بەشی 02
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 523,892
وێنە 106,045
پەرتووک PDF 19,742
فایلی پەیوەندیدار 98,975
ڤیدیۆ 1,437
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست 
300,547

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,728

هەورامی 
65,707

عربي 
28,768

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,136

فارسی 
8,292

English 
7,139

Türkçe 
3,565

Deutsch 
1,455

Pусский 
1,119

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
84

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
19

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
شەهید عەتا مۆفەقی
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
بەکرە سوور
وێنە و پێناس
گوندی میراولی لە شارەدێی سیروان، هەڵەبجە ساڵی 1998
کورتەباس
کێشەی ئافرەت لەکلاورۆژنەی شیعری هەندێ لە شاعیرانی هاوچەرخ دا
پەرتووکخانە
گۆرانیەکانی سێ نەوە (موزیکی عێبری بە کوردی)
کورتەباس
کتێبخانەی ئاشورپانیپاڵ
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی نەورۆز لە دەربەندیخان ساڵی 1989
ژیاننامە
شەهرام قەدیمی
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
کورتەباس
با هەتا هەتایە کارەساتە نەتەوەیی و نیشتمانییەکەی هەڵەبجە سیمبوڵی یەکبوون و کوردایەتیمان بێت
پەرتووکخانە
کەرە فەیلەسووفە سپییە سێپێیەکە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
ژیاننامە
بەکرە قیت
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی گوندی زەنگەنان، شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 2000
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی دووەمی سەرەتایی قوتابخانەی قەرەتەپە لە شارەدێی بنگرد، دوکان ساڵی 1978
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەکر مستەفا سەعید
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای پێشمەرگە دێرینەکان – پارێزگای هەولێر، بەرگی 04
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
جەعفەر عومەر
کورتەباس
تەلەفزیۆن لەلایەن کۆمەڵایەتی و سایکۆلۆژیەوە چ کارێک لە منداڵان دەکات
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای شەهیدانی (ی.ن.ک) لە هەولێر 04
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
کورتەباس
سانت بوف و هونەری رەخنە
وێنە و پێناس
قوتابییانی قوتابخانەی قەڵخانلۆ لە خورماتوو ساڵی 1983
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
فۆڵدەرەکان
کۆمەڵکوژی - ڕەگەزی کەس - نێر کۆمەڵکوژی - نەتەوە - کورد وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان کورتەباس - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) - وڵات - هەرێم - ئێڕاق ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) - وڵات - هەرێم - ئێران ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) - وڵات - هەرێم - تورکیا کۆمەڵکوژی - جۆری کەس - قوربانیی ئەنفال

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.921 چرکە!