ئەگەر شتێک نیوە بوو، نەڵێێ: نیوەی خاڵییە، بڵێ: نیوەی پڕە.
هەردوو وەڵامەکە هەمان واتا و مەبەست دەدەن بەدەستەوە، بەڵام بە دوو دیوی جیاوازدا، ئەگەر بوترێ: نیوەی پڕە، واتای هیوا بەرنەدان و گەشبیینی دەگەیەنێتت، بەڵام ئەگەر بوترێ: نیوەی خاڵییە، دەست لەخۆ بەردان و ڕەشبینی دەگەیەنێتت. واتە: ئەو قسەیەی دەبێ وترێ، پێویستە بە ئومێدەوە بوترێ. [1]