لەسەر جادە ڕاوەستاوە
کڵاوێکی لەسەرناوە
وەک کۆترباز فیکە دەکا
لاڵ نییە و ئیشارەت دەکا
بەسەرما و گەرما وەستاوە
خۆ شێتیش نییە ئەو پیاوە
ئەو بەیاسا و ڕێنمایی
بێ لووت بەرزی و لەخۆبایی
شۆفێرەکانمان فیردەکا
چۆن بە شەقاما ڕێبکا
هەڵی بێنە چ کارەیە
وا خەمخۆری ئەم شارەیە
وەڵام (پۆلیسی هاتووچۆ).[1]