حیجاب لە ڕوانینی د. نەوال ئەلسعداوییەوە
وەرگێڕانی لە عەڕەبییەوە: #ڕۆزا حەمەساڵح#
د. نەوال ئەلسەعداوی لەبارەی حیجابەوە دەڵێت:
ئەرکی جلوبەرگ پابەندە بە کەشوهەواوە، جلوبەرگ ئەرکێکی ئەخلاقی نییە، گوزارشت لە ئەخلاق ناکات، لە ئەفریقا دونیا زۆر گەرمە، ژن و پیاو ڕوتن، کە چی کەسیش پێیان ناڵێت بۆچی ڕوتن؟ لەبەر گەرمایە کە ڕوتن، کاتێک هەموان ڕووتبون ئیتر شتێک بە ناوی ئابروچوون نامێنێت، من کاتێک دەڕۆمە ئەوروپا، کڵاو لەسەر دەکەم، چونکە ساردە، پاڵتۆ لەبەر دەکەم چونکە ساردە، کەواتە ئەرکی جلوبەرگ پابەندە بە کەشوهەواوە نەک ئەخلاق.
هەروەها دەڵێت:
بۆچی ژن دەبێت داپۆشراوبێت و پیاوان نا؟ ئەمە شتێکی زۆر سەیرە بۆچی دەبێت حیجاب پەیوەست بێت بە شەرەفەوە!
ئایا من بە کڕینی سەرپۆشێک بە 50 قرش، ئیدی دەبم بە کچێکی بە شەرف و دەچمە بەهەشت!
من نامەوێت لە بەر پارچەیەک قوماش کە سەرمی پێ دابۆشم بچمە بەهەشت، بەڵکو لەبەر ئەخلاق و هەڵسوکەوتم و مرۆڤایەتیم دەمەوێت ئەو بەهشتەم بێببەخشرێت.
هەروەها د. نەوال لەبارەی سەرداپۆشینی ژنانەوە دەڵێت:
بۆچی ژنان سەریان دادەپۆشن؟ لێرەدا چۆن بیر دەکەرێتەوە؟
دەڵێن: لەبەر ئەوەی چاوی پیاو شەهوانیە و تەماشای ژنان دەکات، ئەخلاقیان تێکدەچێت، دەبێت ئەو پیاوەی چاوی شەهوانیە سەرپۆش بکرێت و چاوی خۆی پێداپۆشێت، یان دەبێت چاوی دەربهێنرێت، بۆ ئەوەی لە سەر شەقام بە شەهوەتەوە تەماشای ژن نەکات، واتا دەبێت، یان چاوی داپۆشرێت یان چاوی دە ڕبهێنرێت، چونکە ئەو چاوە خراپە.
هەروەها دەڵێت: ئایا ژن لە سەر شەقام سەیری پیاو دەکات؟ باشە دەڵێن پیاو شەهوەتی هەیە و ئە وە ڕاستە، هەموو مرۆڤێک شەهوەتی هەیە، ژنیش بەهەمان شێوە حەز و ئارەزوی هەیە و شەهوەتی دەچێت بۆ پیاو، کەواتا یان دەبێت پیاویش داپۆشراوبێت، یان دان بەو ڕاستێدا بنرێت کە ژن بەهێزترە لە پیاو، چونکە دەتوانێت زیاتر لە پیاو بەسەر حەز و ئارەزۆکانیدا زاڵببێت، ئەمەیە دژ بەیەکی کە هەرگیز بیری لێناکەیتەوە.
ئێمە هەموو ڕۆژێک دژ بەیەکی دەبینین، بەڵام چاومان کوێر بووە، من بەردەوام دەڵێم هونەر لەوەدایە توانای بینینی دژ بەیەکت هەبێت، ئەگەر ژنی سەرپۆش لە سە ڕ ئەو پرسیارە لە خۆی بکات سەرپۆشەکەی دادەگرێت، زۆر کچ هەیە دەڵێت؛ من دەمەوێت سەرپۆشەکەم داگرم، بەڵام دەترسم..
زۆر ژن هەن دەڵێن ئێمە بڕوامان بەلابردنی هەیە، بەڵام دەترسین.[1]