کە غوسڵیان کرد هاتنە دەر
ئەو نوورین دەبن یەکسەر
کانیەکی دیش لەو قەدەر
پێی دەڵێن حەوزی کەوسەر
کانی ئەووەڵین ئاوە
ئینسان دەچی بە داوە
ئاوڕی لێ دەداتەوە
جامێکی لێ دەخواتەوە
کە خواردیانەوە ئەمجار
چاوەڕێن بۆ دووەم جار
بە ئەمری شاهی جەببار
پێی نامێنێ هیچ مەدار
وەکوو گوڵی دە ڕەنگین
گوڵی زەرد و سوور و شین
وەکوو توحفەی نازەنین
بۆ حۆریان دەچوو مزگین
حۆری دەوان زەمانان
دێن لە تەڵەب میوانان
دێنە جێ و مەکانان
بۆ خزمەت ئیمانداران
دێنە جێی دە غەریب
تورت و ڕەند و عەجایب
هەر یەکیە چلان نەسیب
جوان و شۆخ و دڵفەریب
هەر یەک نەسیبی چلان
فڵانی بنی فڵان
شادی لە باغی گوڵان
دەبن بەوان شادمان
با بیکەین سەیر و گەشتێ
شەوق و زەوقی بەهەشتێ
زۆر زۆر دڵانی لێ خۆش دێ
لە چوار دەور و تەنیشتێ
بەهەشتی هەر تەعامە
لە کافران حەرامە
بۆ ئۆممەتی (خَيْرُ الْأَنام)ه
خوا بیدا ئەو مەقامە
تێدا نین لەهوی سوخەن
سەیری دەکەی جایی ئەیمەن
(مَا تَشْتَهِيهِ الْأَنْفُسُ ۆتَلَذُّ الْأَعْيُنُ)
بخۆن چی مەیل دەکەن
بەهەشت جێیەکی حەقە
بڕۆنن چەند ڕۆژ بەقا
لێی ڕازی دەبێ حەقە
هەر ئەوە دارولبەقا
تەیرێکی تیژ و خۆشپەڕ
سەد ساڵ بڕوا کەڕ تا کەڕ
لە موڵکی یەک ناچتە دەر
لەو بەهەشتی خۆش نەزەر
دنیا خوڵقا لە ئیجاد
بەهەشت خوڵقا لە ئەبەد
بە سەبەب نووری محەممەد
هەم ئەحمەد هەم محەممەد
یا ڕەببی هەر تۆی ڕەحمان
عالمی سیڕڕی نیهان
لە من نەگری هیچ نوقسان
خودای ڕەحیم و ڕەحمان
گەر بڵێم تا ڕۆژی مەوت
حەتا عالەم دەبێ فەوت
مەدحی حەق نایەتە زەوت
تا هیچ زەمان و موودەت
یا ڕەب بە شەوی هەینی
بە شای قابەقەوسەینی
ئیمامی قیبلەتەینی
ئیمانیان لێ نەستێنی
چونکی هێندە پڕ ئوسوول
بە حورمەت ئیسمی ڕەسوول
دوعایەن بکەی قەبووڵ
ئۆممەتی نەکەی مەلوول
بە ناوی خود ئەحەد کەی
بە نووری محەممەد کەی
ڕەحمێک لەبۆ ئەحمەد کەی
بەهەشتیان پێ کەرەم کەی
ئەحمەدی کۆری هەژار
بە تۆبە و ئیستیغفار
بە ڕەحمەتت ئۆمێدوار
بە دەرگات ئۆمێدەوار
ئۆمێدمان هەیە بە ڕەحمەتی
شادن کەی بە جەننەتی
دەگەڵ ئەهلی جەماعەتی
شەیتان غەرق بێ دە نەعلەتی
هەزار ڕەحمەت لە گوێدێران
جودا لە شەیتانی ماڵوێران
#ئەحمەدی کۆر# [1]