پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
باخی کتێب حەمە کەریم هەورامی
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب جەمال عەبدول
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب دکتۆر فەرهاد پیرباڵ؛ بەشی 02
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب دکتۆر فەرهاد پیرباڵ؛ بەشی 01
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب مارف خەزنەدار
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب د. شوکریە ڕەسوڵ
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ بەشی 02
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ بەشی 01
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب ئازاد بەرزنجی
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب لەتیف هەڵمەت بەشی 02
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 523,964
وێنە 106,057
پەرتووک PDF 19,742
فایلی پەیوەندیدار 99,024
ڤیدیۆ 1,437
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست 
300,552

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,728

هەورامی 
65,707

عربي 
28,768

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,136

فارسی 
8,307

English 
7,142

Türkçe 
3,565

Deutsch 
1,455

Pусский 
1,119

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
84

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
19

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

ژیاننامە
عەلی لەتیف
شەهیدان
قادر کابان
ژیاننامە
ڕەمزی مەلا مارف
ژیاننامە
حامید عەلی مورادی
ژیاننامە
ماریا سام
بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕا 31
کوردیپێدیا، بووەتە کوردستانی گەورە! لە هەموو لایەک و شێوەزمانێکی کوردستان ئەرشیڤوان و هاوکاری هەیە.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕا 31

بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕا 31
بیرەوەریەکانی فەقێیەکی گوومڕا 31
#شەماڵ بارەوانی#

فەقێیەکی چاوچنۆک..!
کاتێک فەقێ بووم و لە حوجرە و خوێندنی ئیسلامی دەمخوێند، هەموو ساڵێک، کاتێک کە مانگی ڕەمەزان دەهات، من و هاوڕێ فەقێکانم بەسەر دێیەکان دا دابەش دەبووین.
لە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانەوە، تایەکەم ڕۆژی جەژن لەوێ دەماینەوە و نوێژی تەراویحمان بۆ ئەنجام دەدان و وتاری عەسرانەی ڕەمەزانمان بۆ دەدان، جاری وابوو هەندەک لە فەقێیاکان هەرلەناو شاری هەولێر لە یەکێک لە مزگەوتەکان ئەو مەلایەتیەی ڕەمەزانێمان دەکرد.
ئینجا ئەو خەڵکەی دێ، یان شار، لە بەرامبەردا زەکات و سەرفیترە و خێر و خێراتیان پێدەداین. بەینی خۆشمان بیت، هەرکاتێک مەلایەک پێی بگووتباین وەرن بڕۆن بۆ فلان دێیە، هەندەک لە فەقێیەکان، یەکسەر بیرمان بۆ گیرفان و پاره دەڕۆیشت و خێرا و بەر لەهەر شتێک دەمان پرسی: چەورە، یان، نا؟ چەند ماڵن؟ خەڵکەکە سەخی و دەستکراوەن، یان قرچۆک و چاوچنۆکن؟
ئەوەش بەینی خۆمان بێت، منیش لە کاتی فەقێیاتیم، بە فەقێیەکی تۆزەک قرچۆک و چاوچنۆک ناسراو بووم. فەقێکان وایان پێ دەگووتم، هەرچەند ئەوەم زۆر پێ ناخۆش بوو کە وایان پێ دەگووتم، چونکوو من هەرگیز خۆم وا نەدەبینی و دانم بەوە دانەدەنا. هاوڕێ فەقێکانم زۆرجار پێیان دەگووتم: تۆ قەناعەتت نییە، قەناعەت!
ئێ کاکە فەقێیەکی برادەرم هەبوو، ساڵەکی لە مەلایەتی ڕەمەزانێ، زیاد لە دەفتەرێک دۆلاری وەرگرت، لەناو شاری هەولێر و بە زمانە عەشایەری و بازاڕیەکەی دەڵێت:ڕێک ڕۆیشت ژنەکی بەو زیاتر لەو دەفتەرە دۆلارە ئازیزە هێنا.
منیش لە دێیەکی لای دەڤەری خۆشناوەتی و شەقڵاوەی، دێیەکی لە خۆم چاوچنۆک و قرچۆک تر، سەت دارت لێ بدابان دینارەکیان لێ بەرنەدەبوویە و مەلاکان لە پانزەی ڕەمەزان و ئەو ناوە باسی سەرفیترە و زەکات و شتیان دەکرد،
کاکە بە خوای من هەر لە یەکەم ڕۆژی ڕەمەزانێوە دەستم پێدەکرد و مێشکی ئەو خەڵکەم کاسدەکرد هێندەی باسی فەزلی دەستکراوەیی و خێرکردن و زەکات دان بکەم. ئینجا نەک هەر ئەو هەموو ئایەت و فەرموودانەی کە لە ئیسلامدا هەن و هانی دەستکراوەیی و خێرکردن و زەکات و شت دەدەن ڕیزم دەکردن، دەهاتم هەرچی ڕیوایەتی زەعیف و هەڵبەستراو درۆش هەبوو دەمهێناوە و لەسەر مینبەر و لە وتاری جومعە و عەسرانی ڕەمەزانێ دەمگووتنەوە و دەمگووت، ئەو خەڵکە بەستەزمان و عەرەبی نەزان و شەرع نەزانە توزانن ڕیوایەت و حەدیسی سەحیح و مەزوع و حەسەن و مەقتوع و مەرفوع و فلان لیغەیریهی و فیسار لیزاتیهی چییە و کامە قەڵە و کامەی لاواز و کامەیشی درۆیە.
جوان جوان هەموویم دەهێنان و هێندەی تر شەکر و ترش و خوێم پێدادەکردن و بۆم دەگووتن و دەمگووت، دەی مادام لۆ کاری خێرێ و هاندان لۆ چاکەکردنێ و فەزائیلی ئەعمالێیە، درووستە و بە دڵی خۆم ملی شەرعم لۆ خۆم خواردەکردەوە.
ئینجا تۆ لەوە بگەڕێ کە کێ توزانێت مەسەلە چییە و وەڵاهی قسەی بە عەرەبی بکە و بڵێ: وە فی ڕیوایەتین فی کیتابوئەلتەرەب وەلئەغانی لی جەمالول دین ئەلکەسنەزانی ئەننە ڕەسوڵە الله(سەلەلاهۆ عەلەیهی وەسەلەم): ڕەئا ڕەجولەن، فەوقەلشەجەرەتی یەئکولوئەلتوفاحەتی، هەمووی وادەیزانی ئایەت و حەدیسه هاهاها.
لەو دێییە تۆ گەر بشتگووتبایه: خوا و پەیامبەر لە خەون نامەکەی ئیبنولسیرین و فلان کیتابەی فرۆیدی وا دەڵێن، کەسیان نەیدەزانی مەسەلە چییە و تەقەی سەریان دەهات ! هەرهێندە بەسە ناوی خوا و پەیامبەرت بۆ زیادکردبا و تەواو، ئیتر هەمووی سەڵاوەت و سوبحانەاللەیان بۆ دەکرد و بێ لام و جیم وەریان دەگرت. ئێ چاوەکەم من ئەو هەمووەم کرد و لەگەڵ ئەوەشدا هەزار دووعا و شەو نوێژ و شتم دەکرد، هەتاکو حەفسەد هەزار دیناری حیزم وەردەگرت.
فەقێی هاوڕێشم دەفتەرێک زیاتر و ئینجا پێشی دەگووتم تۆ قەناعەتت نییە براکەم قەناعەت. ئێ کو قەناعەتم هەبێت و ئیمان لەکەلەم بمێنێت و دەهری نەبم؟ لە کاتێکدا تۆ سەرووی دەفتەرێک وەربگریت و میش کەمتری له ملیۆنێک؟
ئینجا باسەرتان نەیەشێنم و درێژەی پێ نەدەم و بابێینەوە سەر بەسەرهاتێکی تری ژیانی فەقێیاتیم لەو دێیە.
هەڵبەت، بە پێی فیقه و شەرعی ئیسلامی هەر کەسێکی ساخ و سەلامەت بێت، لە هەموو مانگی ڕەمەزانێ هەموو ساڵێک دەبێت پڕە پارەیەک، یان بڕێکی دیاریکراو لە یەکێک لەو جۆرە دانەوێڵانەی کە مەزهەبەکانی ئیسلام و بە تایبەتی شافیعی دیاریکردووە بدات بە هەژارەکان، ئەوەی پێی دەڵێن سەرفیترە. جا ئەو سەرفیترەیە، یان سەر قەبڵاندن و سەرچاکردن، بۆ کەسێک پارەی بدابووایە، لێژنەی فەتوا لە یەکێتی زانایان لەو ساڵەی من تێدا مەلای ڕەمەزانێ بووم لەو دێیەی مەنتیقەی خۆشناوان و نزیک پیرە چیای سەفینێ، بڕەکەی بۆ هەر کەسێک لە تەواوی مانگەکە(3) هەزار دینار بوو. بۆ کەسێکیش کە چووە ناو تەمەنەوە و نەتوانێت بە ڕۆژوو بێت، ئەوا دەبێت بۆ هەر ڕۆژێک (3)هەزار فیدیە بدات و لە مانگێکدا و هەرسی ڕۆژەکەی ڕەمەزان دەکات بە (90)هەزار. جا لە فەقێیاتی لەو دێیەی نزیک شەقڵاوەی، کە مەلای ڕەمەزانێ بووم، هەر ڕۆژەی دەچوومە ماڵەکی لۆ نانخواردنێ.
رۆژەک ڕۆشتمە ماڵەکی، دایە حاجیەک و مامە حاجیەکی زۆر بە تەمەنیان هەبوو، هێندە بە ساڵداچووبوون لە پیریان بە گاگۆلکە دەرۆیشتن، لە دڵی خۆمدا گووتم: لێدە مەلا، وەڵا لۆتی گرت، لۆ وەناکەی، ئۆخەی ئەوجارە بە دڵی خۆت دەبێت، دوو نەفەر دەکاتە(180)هەزار دینار و نەمردم و لە کۆتاییدا فیدیەیەکی چەوری سەت و هەشتا هەزاری ئەو دووەم مسۆگەرکرد. ئینجا لە خۆشیان وەختابوو بفڕم و لەگەڵیان کەوتمە سوالفە و قسەکردنێ و گووتم: با بەبن گوێیانیان دا بچرپێنم، نەوەک لەو مەسەلەی فیدیە و شتە نەزانن. وەکوو ئاماژەم دا خەڵکی دێیەکە هیچ شارەزاییەکیان لە ئایین و شت نەبوو. پیاو دەهاتن و سەبارەت بە خۆشۆردن و غوسڵدەرکردن و جوتبوون و شت لە ڕووی شەرعەوە پرسیاریان لێدەکردم، بۆم دەردەکەوت کە تائێستا هەموویان بە هەڵەکردووە.
من چەندجار بۆ شۆخی بە خەڵکەکەم دەگووت: وەڵاهی ئاینی ئیسلام هێشتا نەگەیشتووەتە ئێره و وابزانم من یەکەم کەسم هاتووم تا ئەو دێیە فەتح کەم هاهاها کە وام دەگووت دەیاندا قاقا.
ئێ سەرتان نەیەشێنم، گووتم: داپیرە گیان، دەزانن ئەو ساڵ دنیا زۆر گەرمە، ڕۆژوو گرتن هەندەک زەحمەت بووە و بە ماندوو بوون و مەشەقەتە، بە تایبەتی بۆ ئەوانەی بە تەمەنن، وەلێ شوکور دینی ئیسلام یەک پارچە ڕەحمەتە و خوا ئاسانکاری بۆ کردوون و ئێوە خۆ ڕۆژووشتان لەسەر نییە، دەتوانن لە جیاتی ئەوە فیدیە بدەن و خودا لە قورئانی پیرۆزدا دەفەروێت(یوریدوالله بیکمولیوسرە، وەلا یوریدو بیکمولعوسرە). کەوام گووت، دایە حاجی چیم پێ بڵێ باشە؟
ئەیەڕۆ کوڕم ئەوە تو چ ئەرێی؟! وەڵاهی ڕۆحیشم دەرچێت ئەو ڕۆژووە جوانانەی خۆم ناشکێنم. مامە حاجیەکەش لێی وەرگرتەوە، مامۆستا ئەوە کو درت دێ وابرێیت، ئەمە هەرگیز، ڕۆژووەکانمان ناشێکین کە گووتیان ڕۆژەکانمان ناشکێنین، لە شوینی خۆم سارد بوومەوە و خەنجەریان لێدابام، خوێن لە لەشم نەدەهات لە داخان.
زۆرم گووت و هەوڵم لەگەڵدان و یەک دنیا ئایەت و حەدیس و قیلە و قالم بۆ هێنانەوە، کە بە ڕۆژوو نەبن و لەسەریان نییە، سوودی نەبوو و دەست بەتاڵ لێی هاتمە دەر و سەت و هەشتا هەزارەکە بوو بە(6)هەزار و ماڵم بە قوڕ گیرا.[1]
ئەم بابەتە 324 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 39
ژیاننامە
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: چیرۆک
پۆلێنی ناوەڕۆک: یاداشت
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 17-10-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 17-10-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 324 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
پوشۆ عەبدولکەریم عومەر
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی گوندی زەنگەنان، شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 2000
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
بەکر مستەفا سەعید
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
کورتەباس
تەلەفزیۆن لەلایەن کۆمەڵایەتی و سایکۆلۆژیەوە چ کارێک لە منداڵان دەکات
پەرتووکخانە
کەرە فەیلەسووفە سپییە سێپێیەکە
کورتەباس
با هەتا هەتایە کارەساتە نەتەوەیی و نیشتمانییەکەی هەڵەبجە سیمبوڵی یەکبوون و کوردایەتیمان بێت
ژیاننامە
بەکرە قیت
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
سانت بوف و هونەری رەخنە
پەرتووکخانە
هونەری مامەڵەکردن لە قوتابخانە
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی نەورۆز لە دەربەندیخان ساڵی 1989
ژیاننامە
بەکرە سوور
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای شەهیدانی (ی.ن.ک) لە هەولێر 04
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
گۆرانیەکانی سێ نەوە (موزیکی عێبری بە کوردی)
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای پێشمەرگە دێرینەکان – پارێزگای هەولێر، بەرگی 04
کورتەباس
کێشەی ئافرەت لەکلاورۆژنەی شیعری هەندێ لە شاعیرانی هاوچەرخ دا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی دووەمی سەرەتایی قوتابخانەی قەرەتەپە لە شارەدێی بنگرد، دوکان ساڵی 1978
وێنە و پێناس
گوندی میراولی لە شارەدێی سیروان، هەڵەبجە ساڵی 1998
وێنە و پێناس
قوتابییانی قوتابخانەی قەڵخانلۆ لە خورماتوو ساڵی 1983
ژیاننامە
حاجی ڕێکخەر
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
کتێبخانەی ئاشورپانیپاڵ
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
عەلی لەتیف
19-07-2009
هاوڕێ باخەوان
عەلی لەتیف
شەهیدان
قادر کابان
05-12-2010
هاوڕێ باخەوان
قادر کابان
ژیاننامە
ڕەمزی مەلا مارف
26-12-2013
هاوڕێ باخەوان
ڕەمزی مەلا مارف
ژیاننامە
حامید عەلی مورادی
19-07-2017
سەریاس ئەحمەد
حامید عەلی مورادی
ژیاننامە
ماریا سام
07-03-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
ماریا سام
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
باخی کتێب حەمە کەریم هەورامی
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب جەمال عەبدول
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب دکتۆر فەرهاد پیرباڵ؛ بەشی 02
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب دکتۆر فەرهاد پیرباڵ؛ بەشی 01
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب مارف خەزنەدار
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب د. شوکریە ڕەسوڵ
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ بەشی 02
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ بەشی 01
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب ئازاد بەرزنجی
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب لەتیف هەڵمەت بەشی 02
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 523,964
وێنە 106,057
پەرتووک PDF 19,742
فایلی پەیوەندیدار 99,024
ڤیدیۆ 1,437
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست 
300,552

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,728

هەورامی 
65,707

عربي 
28,768

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,136

فارسی 
8,307

English 
7,142

Türkçe 
3,565

Deutsch 
1,455

Pусский 
1,119

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
84

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
19

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
پوشۆ عەبدولکەریم عومەر
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی گوندی زەنگەنان، شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 2000
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
بەکر مستەفا سەعید
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
کورتەباس
تەلەفزیۆن لەلایەن کۆمەڵایەتی و سایکۆلۆژیەوە چ کارێک لە منداڵان دەکات
پەرتووکخانە
کەرە فەیلەسووفە سپییە سێپێیەکە
کورتەباس
با هەتا هەتایە کارەساتە نەتەوەیی و نیشتمانییەکەی هەڵەبجە سیمبوڵی یەکبوون و کوردایەتیمان بێت
ژیاننامە
بەکرە قیت
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
سانت بوف و هونەری رەخنە
پەرتووکخانە
هونەری مامەڵەکردن لە قوتابخانە
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی نەورۆز لە دەربەندیخان ساڵی 1989
ژیاننامە
بەکرە سوور
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای شەهیدانی (ی.ن.ک) لە هەولێر 04
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
گۆرانیەکانی سێ نەوە (موزیکی عێبری بە کوردی)
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای پێشمەرگە دێرینەکان – پارێزگای هەولێر، بەرگی 04
کورتەباس
کێشەی ئافرەت لەکلاورۆژنەی شیعری هەندێ لە شاعیرانی هاوچەرخ دا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی دووەمی سەرەتایی قوتابخانەی قەرەتەپە لە شارەدێی بنگرد، دوکان ساڵی 1978
وێنە و پێناس
گوندی میراولی لە شارەدێی سیروان، هەڵەبجە ساڵی 1998
وێنە و پێناس
قوتابییانی قوتابخانەی قەڵخانلۆ لە خورماتوو ساڵی 1983
ژیاننامە
حاجی ڕێکخەر
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
کتێبخانەی ئاشورپانیپاڵ
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
فۆڵدەرەکان
کۆمەڵکوژی - ڕەگەزی کەس - نێر کۆمەڵکوژی - نەتەوە - کورد وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان پەرتووکخانە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان کۆمەڵکوژی - جۆری کەس - ئەنفالکراو کۆمەڵکوژی - جۆری کەس - قوربانیی ئەنفال پەرتووکخانە - جۆری دۆکومێنت - زمانی یەکەم بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) - شار و شارۆچکەکان - هەولێر

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.422 چرکە!