برایەکم هەیە لە دەشتێ
ژن دەیهێننەوە بە پشتێ
برایەکم هەیە لە دەشتی، مەبەست لە خڕنووکە، (خڕنووک: گیایەکی دەشتەکییە، بەرێکی درێژکۆلەی تفت دەگرێ) ژن دەیهێننەوە بە پشتێ، واتە: ژنان بەکۆڵ بەری خرنووک دەکەن و دەیهێننەوە. بەری خڕنووک چارەسەرە بۆ نەخۆشی گەدە، بەتایبەتیی بۆ هەوکەردن. وەڵام (خڕنووک) . [1]