ڕەشە وەک بزن خڕە وەک هەرزن
پێنج کەس بۆی دەچن، بە دووان دەیدزن
مەبەست لە کێچە، (کێچ: گیانەوەرۆچکەیەکی بچووکی وردە، ڕەنگی ڕەشە و لەناو مووی بزن یان خووری مەڕدا گەشەدەکات) ڕەشە وەک بزن، مەبەست لە کێچە کە ڕەنگی وەک بزن ڕەشە، خڕە وەک هەرزن، خڕی و بچووکی کێچ بە هەرزن چووێنراوە، پێنچ کەس بۆی دەچن، مەبەست لە پێنج پەنجەی دەستە، بە دووان دەیدزن، واتە: کە دەدۆزرێتەوە، بە دوو پەنجە دەگیرێ. وەڵام (کێچ) .[1]