سندان سەرێ بیست مەن باریەتی
بۆخۆی بێگیانە و گیاندار سواریەتی
مەبەست لە ناڵی وڵاخە، (سندان: دەزگای شت لەسەر کوتانی ئاسنگەر. فەرهەنگی خاڵ) سندان سەرێ بیست مەن باریەتی، مەبەست لە قاچی وڵاخە کە لەسەر ناڵە، واتە: قاچی وڵاخ وەک ئاسنگەر چۆن سندان دەکوتێت ئاوا ناڵ دەکوتێ، هەر وەها ناڵ شتێکی بێگیانە و وڵاخیش گیاندارە. وەڵام (ناڵ) . [1]