شیرینە وەک شۆک، هەڵچوو وەک نۆک
گەڵاشی هەیە زۆر بۆشناخو و کۆک
هیچیان نییە نە شۆکە نە نۆک
مەبەست لە گیای مالۆچە، مالۆچ: گیایەکە بە ڕووەکی نزیک خۆیدا هەڵدەگەڕێ و پێچ دەخوا، بۆ ئاژەڵ لەوەڕێکی باشە، مرۆڤیش بە چێشت لێیدەنێ، شۆک: دۆشاو. (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) شرینە وەک شۆک هەڵچوو وەک نۆک، مەبەست لە مالۆچە کە وەک دۆشاو شیریینە و وەک نۆک خڕە، گەڵاشی هەیە زۆر بۆشناخ و کۆک، (بۆشناخ: گیانداری باڵابەرزی تێکسمڕاوی چوارشانە فەرهەنگی خاڵ) واتە: گەڵای چڕ و بڕە، لەگەڵ ئەوەدا نە شۆکە و نە نۆک. وەڵام (مالۆچ).[1]