کۆڵەکێکە لەسەر کۆلکە هەیوانێکە
لەسەر هەیوان کوڵەگۆچانێکە
مەبەست لە تەشییە، (تەشی: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، بۆ ڕستنی خوری مەڕ و کوڵکی مەرەز بەکاردێ) کۆڵەکێکە، مەبەست لە کلکە تەشییە، لەسەر کۆلکە هەیوانێکە، مەبەست لە سەلکە تەشییە، کوڵەگۆچان، مەبەست لە قولاپی تەشییە، لە چەقی سەلکە تەشیدا چەقێنراوە. وەڵام (تەشی) .[1]