سوورە وەک هەنار، هەنار نییە
تەپڵ لێدەدا دەروێش نییە
مەبەست لە دڵە، سوورە وەک هەنار هەنار نییە، دڵ بە هەنار چووێنراوە، هەم لە قەبارەدا هەم لە ڕەنگدا چونکە هەردووکیان ڕەنگیان سوورە، تەپڵ لێدەدا دەروێش نییە، (دەروێش: مەبەست لە کەسە خوداپەرستەکانە کە لەگەڵ کاری خوداپەرستیدا تەپڵ و دەف دەژەنن) لێدانی دڵ بە لێدانی تەپڵی دەروێش چووێنراوە. وەڵام (دڵ) .[1]