بە سێ برا مێزەرێک
بە دوو دەستان گێزەرێک
بە سێ برایان مێزەرێک
بە دوو خوشکان گێزەرێک
مەبەست لە کابان و پنە و تیرۆکە، بە سێ برا مێزەرێک، مەبەست لە پنەیە، (پنە یان خوانە: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، بۆ نانکردنەوە بەکاردێ، سەرەوەی تەختە و خوارەوەی سێ قاچی هەیە) سەرەکەی بە مێزەر و سێ قاچەکەی بە سێ برا چووێنراوە، بە دوو دەستان، مەبەست لە دوو دەستی کابانە. گێزەرێک، مەبەست لە تیرۆکە، (تیرۆک: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، دارێکی لوولەکی لووسە، بۆ نانکردنەوە بەکاردێ) لە مەتەڵەکەدا بە گێزەر چووێنراوە. وەڵام (کابان و پنە و تیرۆک) .[1]