هەورۆکە هەورۆکە
لێیدەبارێ بەفرۆکە
سپی دەکا ئەرزۆکە
مەبەست لە بێژانەوەی ئاردە بە هێڵەک، (هێڵەک: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، بۆ بێژانەوەی ئارد بەکاردێ) هەورۆکە هەورۆکە، مەبەست لە کاتی بێژانەوەی ئاردە کە لە سپێتیدا بە هەور چووێنراوە، لێیدەباری بەفرۆکە، مەبەست لە هێڵەکە کە ئاردی پێدادەبێژرێتەوە، ڕەنگی سپی ئارد بە بەفر چووێنراوە، سپی دەکا ئەرزۆکە، واتە: چۆن بەفر زەوی سپی دەکا، ئاردبێژانەوەش زەوی سپی دەکا. وەڵام (بێژانەوەی ئارد بە هێڵەک).[1]