چوار مامم هەنە لە چۆمێ
تیران داوێنە گۆمێ
چوار مامم هەنە لە چۆمێ
تفەنگێ داوێنە گۆمێ
چوار برام هەنە لە چۆمێ
تیران داوێنە گۆمێ
مەبەست لە گوانی مانگا دۆشینە، چوار مامم هەن لە چۆمی، (چۆم: چەم) مەبەست لە چوار گوانی مانگایە کە بە چوار مام چووێنراوە، هەروەها مانگاش هەمیشە لە نزیک چەم و ئاوەکاندا دەلەوەڕێ، تیران داوێژنە گۆمی، مەبەست لە کاتی دۆشتنی گوانی مانگایە، هاتنە خواری شیری گوانی مانگا لە کاتی دۆشیندا بە تیر چووێنراوە، شیری دۆشراویش دەکرێتە ناو سەتڵەوە، سەتڵ بە گۆم بەراوردکراوە. وەڵام (مانگا دۆشین) .[1]