شیرینە لە دار ڕنە، دار ڕنە لە گوێبەلە
گوێبەلە بەڕێکەوێ، پێپانۆک وەدوویکەوێ
مەبەست لە بارە دۆشاوە بە وڵاخەوە و جوتیار بەدوایەوە، شیرینە لە داری ڕنە، مەبەست لە دۆشاوە کە لە ترێ درووستدەکرێ و ترێش لە داری مێو بەرهەمدێ، داری ڕنە لە گوێبەلە، (گوێبەل: مەبەست لە گوێدرێژە. بەل: قوت) مەبەست لە باری دۆشاوە لەسەر پشتی کەر، گوێبەلە بەڕێکەوێ، واتە: کەر بەبارەوە لەپێشەوە بڕوا، پێپانۆک وەدوویکەوێ، (پێپانۆک: مەبەست لە پێی مرۆڤە کە پانە) خاوەن بار هەمیشە لە دوای بارەوە دەڕوا. وەڵام (دۆشاو بە باری وڵاخەوە و جوتیار لە دوایەوە) .[1]