سەر و بنی تیژ و کونە
ئەیماشێتەوە ئەو بێ گونە
مەبەست لە سوووژنە، (سووژن: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، کانزایەکی ئاسنی نووک تیژی باریکە، سەرێکی کونە و پەتی تێهەڵدەکیشرێ، بۆ دوورینەوەی جاجم و ڕەشکە و دەوار بەکاردێ) سەر و بنی تیژ و کونە، مەبەست لە سووژنە، ئەیماشێتەەوە ئەو بێ گونە (ئەیماشێتەوە: ئەیچنێتەوە، کۆیدەکاتەوە) واتە: هەموو شتێک کۆدەکاتەوە و دەیدوورێتەوە. وەڵام (سووژن) . [1]