سێ قوتە بەرامبەرە
دێوەڕەشیان لەسەرە
کلک قوتە نۆکەرە
مەبەست لە سێپا و مەنجەڵ و شیشی ئاگرخۆشکردنە، سێ قوتە بەرامبەرە، مەبەست لە سێپایە، (سێپا: ئامێرێکی سێ قاچە، مەنجەڵی دەخریتەسەر و ئاگری لەبندا دەکرێتەوە) دێوەڕەشیان لەسەرە، مەبەست لە مەنجەڵە کە دەخرێتە سەر سێپا، کلک قوتە نۆکەرە، مەبەست لە شیشی ئاگر خۆشکردنە. (لە کوردەواردا لەژێر سێپادا بە دار ئاگر کراوەتەوە بۆ چێشت لێنان، دەم دەم پێویستبووە کە بە شیشێک ئاگرەکەی ژێری خۆش بکرێت) . وەڵام (سێپا و مەنجەڵ و شیشی ئاگر خۆشکردن) .[1]