سپی و وردە دەفڕێ
هەموو وڵاتێک دەگەڕی
بە فوویەک دەمرێ
مەبەست لە بەفرە، سپی و وردە دەفڕێ، وەسفی بەفر دەکات کە ڕەنگی سپییە و وردە، کاتێک کە دادەبارێ بە ئاسماندا بڵاودەبێتەوە لە مەتەڵەکەدا بە فڕین چووێنراوە. هەموو وڵاتێک دەگەڕێ، واتە: لە هەموو وڵاتێک دادەبارێ، بە فوویەک دەمرێ، واتە: بەرگەی گەرمی ناگرێ و دەتوێتەوە. وەڵام (بەفر) .[1]