دەنگی سییان
دام لە بیان
ڕۆیی لۆ ڕووس و ئامێدیان
مەبەست لە گوللەیە، دەنگی سییان، (سییان: بڵندایی باگێڕەوە یان بەرزایی و گرد. فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) واتە: گوللە کە دەتەقێ لە جێگەی بەرزایی و شاخاویدا دەنگدەداتەوە، ڕۆیی لۆ ڕووس و ئامێدیان، (ئامێدی: ناوی شارۆچکەیەکە سەربە شاری دهۆک) مەبەست لە دەنگی گوللەیە کە دوور دەڕوات. وەڵام (گوللە) . [1]