دارێک هەیە داری گوڵباوێ
پێنج لکان داوێ
سێ لە سێبەرێ و دوو لەبەر تاوێ
مەبەست لە پێنج کاتەی نوێژە، دارێکم هەیە داری گوڵباوێ، مەبەست لە یەک ڕۆژە، بەپێی ئایینەکان مرۆڤ بۆ خودا پەرستی بۆ چەند کاتێک دابەشیکردووە، پێنج لکان داوێ، مەبەسی لە پێنج کاتی نوێژە لە ئاییندا، سێ لە سێبەرێ، مەبەست لە نوێژی ئێوارە و شەو و بەیانیانە، دوو لەبەر تاوێ، مەبەست لە نوێژی نیوەڕ و عەسرە. وەڵام (پێنج کاتەی نوێژ). [1]