بە تایەکی، دە ڕەمەزانان لووشدەدا.
ڕەمەزان: یەکێکە لە ئەرکە ئایینییەکان، کەسانی باوەڕدار لەکاتی خۆیدا ئەنجامی دەدەن، پەندەکە بۆ کەسێکی باوەڕدار بەکاردێت کە لە مانگی ڕەمەزاندا ڕۆژوو نەگرێ، ئەو ئەرکە ئایینییە جێبەجێنەکات، بۆ ئەو مەبەستە بەدوای بیانوودا بگەڕێ، بۆ ئەوی کەسانی دەوروبەری پێڕازی بکات. [1]