دەقی پرسەنامەکەی #بافڵ تاڵەبانی#:
هەڤاڵ کاک د. دارا ڕەشید، ئەندامی سەرکردایەتی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی (ئەسکەندەر مەحمود ڕەشید) مامی بەڕێزتانم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیەتان پرسە و هاوخەمی قووڵمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەم. لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بەهەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ #جەلال تاڵەبانی#
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!