بەخۆڕایی کەس نایەتە دەورت.
درووستبوونی پەیوەندی کۆمەڵایەتی لە هەموو کۆمەڵگەیەکدا بێمەڵامەت و بێهۆ نییە، مرۆڤەکان بەتەنیا هەڵناکەن، بۆیە بە یەکەوە دەژین بۆ ئەوەی ئیش و کاری یەکتر ئەنجامبدەن و بە ئاستی جیاواز هاوکاری یەکتر بکەن، هەروەها یان بۆ دەستکەوتنی شتی ماددی یان بۆ حەز و خۆشەویستی و پەیوەندی سۆزداریی. هەر کەسێک لێت نزیک بێت مەرامی پێتە. [1]