ناونیشانی بابەت: ئایا خواردنی پڕۆتین بۆ خانمان مووی دەموچاو زیاد دەکات؟
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
زۆرێک لە خانمە چارەخوازەکانمان کە وەرزش دەکەن بۆ گەورەبوونی ماسوولکەکانیان، گلەیی ئەوە دەکەن کە پڕۆتینیان خواردووە بەهۆیەوە مووی دەموچاویان زیادی کردووە.
لە ڕاستیدا بەکارهێنانی پڕۆتین نابێتە هۆی زیادبوونی مووی دەموچاو بە مەرجێک پڕۆتینەکە سافی بێت واتە هیچ ساختەکارییەکی تێدا نەکرابێ.
زۆرێک لە پڕۆتینەکان کە دەهێنرێت بە کواڵیتیی کۆنتڕۆڵدا تێنەپەڕیوە ئەمەش دەکرێت کە هۆڕمۆنی نێرینەی تێستۆستیرۆنیان تێکەڵ بە پڕۆتینەکە کردبێت کە دەبێتە هۆی:-
1-قژ ڕووتانەوە.
2-چەوربوونی پێست و درووستبوونی زیپکە.
3-زیادبوونی مووی دەموچاو.
بۆیە ئامۆژگاریمان ئەوەیە کە دڵنیا ببنەوە لە کواڵیتیی ئەو پڕۆتینانەی کە بەکاری دەهێنن. [1]