بەو حاڵە نابین بەو ماڵە.
حاڵ: مەبەست لە خستنەڕووی دۆخی کۆمەڵایەتی یان ئابووری کەسێکە، مرۆڤەکان لەناو سرووشتی کۆمەڵگەدا هەریەکەیان بەپێی تەمەن و پێگەی دیاریکراوی خۆیان، لە دۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی جیاوازدان، لەگەڵ ئەوەدا هەر کەسەیان خەریکی کارێکن، کەسە گەورەکان خەریکی کاری گەورەن، هەروەها بچووکەکانیش خەریکی کاری بچووکن، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە کاری گەورە و بایەخدار بەئاسانی پێکنایەت و بە پیاوی گەوەر ئەنجامدەدرێت. [1]