ناونیشانی بابەت: فرۆزن شۆڵدەر یاخوود جومگەی شانی بەستوو چییە؟
ئامادەکردن: د. #هەڤین کەمال شا محەمەد#
بریتییە لە بوونی ئازار و ڕەق بوونی جومگەی شان بەشێوەیەکی ھێواش و بەرەبەرە ، بەشێوەیەک دەگاتە حاڵەتێک کەپێ دەوترێت بەستن (frozen) واتە جام بوونی جومگەکە بە لایەکدا.
$ھۆکارەکانی:$
لە ڕاستیدا ھۆکارێکی دیاری کراو نییە کە ببێتە ھۆی ئەم حاڵەتە ، بەڵام لەوانەیە ڕووبدات لەم حاڵەتانەی خوارەوەدا:
1- لەکاتی باش نەجوڵانی جومگەکە لەدوای پێکان یاخود نەشتەرگەری لە جومگەکەدا.
2- لەکاتی نەخۆشی شەکرە.
3-نەخۆشییەکانی غوددە.
4- نەخۆشییەکانی دڵ.
5- نەخۆشی پارکینسوون.
6- خراپ بەکارهێنانی جومگەکە و هەندێک نەخۆشی وەکوو ڕۆماتیزمەکان.
7- ھەندێ لەو دەرمانانەی بۆ نەخۆشی ئایدز بەکار دەھێنرێت.
$کێ تووشی دەبێت؟$
1- سەروو تەمەن 50 یاخود 60 ساڵ، بەدەگمەن لە تەمەنی پێش 40 ساڵیدا ڕوو ئەیات.
2- ژن زیاتر تووش دەبێت لە پیاو.
3- ئەو کەسەی لایەکی تووش بێت، لاکەی تریشی لەوانەیە بە ڕێژەی 30٪ تووش بێت.
$شێوازی دەستنیشانکردن:$
1- بە پشکنینی سەریری نەخۆشەکە ، ئەویش بە جوڵانی جومگەکە لەلایەن پزیشکەوەو ھەروەھا لەلایەن نەخۆشەکەشەوە بۆ زانینی ڕێژەی جوڵانی جومگەکە ، ھەندێ جار جومگەکە قفڵ دەبێت.
2- تیشکی ڕەش و سپی (x ray) .
3- بەکارھێنانی سۆنەر و ئەشعەی تەنووری (MRI) .
4- لێدانی دەرزی تایبەت بۆ جومگەکە بۆ باشکردنی جووڵەی جومگەکە و تێبینی کردنی چاکبوونی جومگەکە مانای ئەوەیە کە دەستنیشانکردنەکە تەواوە.
$چارەسەر:$
1- وەرزش کردن بە جومگەکە بەشێوەیەکی گونجاو .
2- چارەسەری سرووشتی و فیزیایی.
3- دەرمان: ئازار شکێنەکان (NSAID) بۆ کەم کردنەوەی ئازار و کەم کردنەوەی ھەوکردن لە جومگەکەدا.
4- لێدانی دەرزی ستیرۆید بۆ ناو جومگەکە.
5- ھایدرۆ دایەلتەیشین: ئەمیش بە پێدانی شوتێک موغەزی بۆ ناو جومگەکە لەژێر سونەردا، کە یارمەتیی باش بوونی جوڵەی جومگەکە دەدات.
6- ئەنجامدانی پلازما بۆ جومگەکە یاخود پرۆلۆتیراپی.
7- بەکارھێنانی جەلسەی شۆک وەیڤ بۆ جومگەکە کە ڕۆشتنی خوێن بۆ جومگەکە زیاد دەکات و ھەروەھا کۆلاجینیش زیاد دەکات لە جومگەکە کە دەبێتە ھۆی باشتر جوڵاندنی جومگەکە.
8- نەشتەرگەری: ئەمیش لە ھەندێک حاڵەتی دەگمەندا، کە
ھەموو ڕێگاکانی تر سوودی نەبێت. [1]