پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
باخی کتێب حەمە کەریم هەورامی
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب جەمال عەبدول
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب دکتۆر فەرهاد پیرباڵ؛ بەشی 02
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب دکتۆر فەرهاد پیرباڵ؛ بەشی 01
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب مارف خەزنەدار
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب د. شوکریە ڕەسوڵ
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ بەشی 02
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ بەشی 01
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب ئازاد بەرزنجی
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب لەتیف هەڵمەت بەشی 02
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 523,892
وێنە 106,044
پەرتووک PDF 19,742
فایلی پەیوەندیدار 98,975
ڤیدیۆ 1,437
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست 
300,547

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,728

هەورامی 
65,707

عربي 
28,768

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,136

فارسی 
8,292

English 
7,139

Türkçe 
3,565

Deutsch 
1,455

Pусский 
1,119

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
84

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
19

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

ژیاننامە
موجتەبا میرزادە
ژیاننامە
سەڵاح باڵابەرز
بەڵگەنامەکان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان،...
ژیاننامە
سڵێمان حەسەن
ژیاننامە
ماریا سام
پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بەبۆنەی 8ی مارسی 2023، ڕۆژی جیهانیی ژن
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ناونیشانی بابەت: پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی 8ی مارسی 2023، ڕۆژی جیهانیی ژن

ژنان و پیاوانی یەکسانیخواز و ڕاپەڕیوی کوردستان!
خەڵکی ئازادیخواز و خەباتگێڕی ئێران!
کۆڕوکۆمەڵ و ڕێکخراوە داکۆکیکارە نێودەوڵەتییەکانی مافەکانى ژنان!
ئەوساڵ لە کاتێکدا یادی 8ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژن دەکەینەوە کە نزیکەی 6 مانگ بەسەر ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی گەلانی ئێران بە پێشەنگایەتیی ژنان و لاوان لە ئێراندا تێ‌دەپەڕێ. ڕاپەڕینێک کە سەرەڕای ئەوەی لەگەڵ بەرزی و نزمی لە ئاستی چالاکی لەسەر شەقامەکان و مەیدانە جۆراوجۆرەکانی خەباتدا بەرەوڕوو بووە، بەڵام لە مکوڕبوون و شێلگیربوون لەسەر ویستە سەرەکییەکانی –کە لە گرینگترینیان سڕینەوەی هەڵاواردنی ڕەگەزییە- بەردەوام بووە و تا ئێستاش بەردەوامە. ڕاپەڕینێک کە تا ئێستاش دەسکەوتی بەنرخی بۆ کۆمەڵگە بەگشتی و بەتایبەت بۆ ژنان وەدی هێناوە، بە چەشنێک کە لەو ماوەیەدا شاهیدی وەرچەرخانێکی مێژوویی لە ڕوانینی کۆمەڵگە بۆ پێگە و ڕۆڵی ژن لە بیاڤی گشتیدا بووین. لە ئەنجامی ئەو ڕاپەڕینەدا گۆڕانکاری بەسەر ڕوانین و بەهاکانی کۆمەڵگەدا هاتووە و ژن جارێکی دیکە نە وەک قوربانی بەڵکوو وەک پێشەنگ و ئاکتۆری سیاسی بووەتە زامنی دابینکردنی کۆمەڵگەیەکی ئازاد و پێشکەوتوو، بووەتە هاندەر و پاڵنەر بۆ بەسەرکەوتن‌گەیاندنی ئەم شۆڕشە و پێشکەوتنێکی گەورە لە ساڕێژبوونەوەی کەلێنی ڕەگەزیدا ڕووی داوە، بە جۆرێک کە خواستی یەکسانیی ڕەگەزی و سڕینەوەی هەڵاواردنی ڕەگەزی لە خواستێکی ژنانەوە بۆ خواستی گشتیی کۆمەڵگە گۆڕاوە.
دروشمی ژن، ژیان، ئازادی وەک پارادایمی سەرەکی و ستڕاتیژیی #شۆڕشی ژینا #کە لە هەناوی کۆمەڵگەی کوردستانەوە سەری هەڵداوە و نەتەنیا سەراسەری ئێران، بەڵکوو وەکوو پێناسەی ئەو شۆڕشە لە ئاستی نێودەوڵەتیشدا دەنگدانەوەی بەرینی هەبووە، ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ بەرجەستەبوونی ئەو گۆڕانکارییەی کە لە زەینیەتی پیاوسالاریی کۆمەڵگەی ئێران و بەتایبەت کۆمەڵگەی کوردستاندا هاتووەتە ئاراوە؛ کە ئەویش بەرهەمی خەباتی ساڵانێکی زۆری ژنان و پیاوانی مافخواز بووە. لە ئاستی نێوخۆییدا، ژنان لە ڕیزی هەرە پێشەوەی ناڕەزایەتییەکان‌دان و لە پاشکۆیەتیی نەریتییەوە بەرەو پێشەنگایەتیی شۆڕشێکی کۆمەڵایەتیی پێشکەوتنخواز هەنگاویان ناوە. لە ئاستی دەرەکیشدا، درێژبوونەوەی دروشمی ژن، ژیان، ئازادی بۆ زۆرێک لە وڵاتانی جیهان و پشتیوانیی فراوان لەو دروشمە چ لە ئاستی نوخبەی سیاسی و چ لە ئاستی کەسایەتییە ئەکادیمی و فەرهەنگی و هونەرییەکان لە جوغڕافیایەکی فراوانی نێودەوڵەتیدا، هەروەها دەرکردنی ئێران لە کۆمیسیۆنی پێگەی ژنی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە کاردانەوەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بوون بەرانبەر بە دەسەڵاتی دژەژنی کۆماری ئیسلامی. سەرهەڵدانی شۆڕشی ژینا لە کوردستان و بەشداریی بەرچاو و شوێندانەری ژنان لە ناڕەزایەتییەکاندا و، هەروەها پاڵپشتیی بێ‌وێنەی لاوان لە تایبەتمەندییە پێشکەوتنخوازانەکانی ئەو ڕاپەڕینە، نیشان لە پێگەیشتوویی کۆمەڵگەی کوردی لە پێگەی ژن و کارکردەکانی لە کۆمەڵگەدایە.
لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا ژێرخانە یاسایی، سیاسی، فەرهەنگی و ئابوورییەکانی ستەمی ڕەگەزی بە شێوەی سیستماتیک ڕێگەیان بۆ هەرچی زیاتر چەوسانەوەی ژنان خۆش کردووە. لە ڕوانگەی ئەو سیستەمە کۆنەپارێزەوە، پەراوێزبوونی ژن و ستەمی ڕەگەزی دیاردەیەکی سرووشتیین کە پێویستە ژنان پابەند بن پێیەوە. سەرەڕای ئەوەی ڕێژیم سەرجەم دامودەزگا تەبلیغی و پەروەردەیی و میدیاییەکانی بۆ جێخستنی ئەو خوێندنەوەیە لە ژنان تەرخان کردووە و هەوڵی داوە ژنان بە کۆمەڵێک پرسی لاوەکی و بێ‌بایەخی وەک جۆری پۆشش و هەڵسوکەوت و ژیانی تایبەتی سەرقاڵ بکا و دووریان بخاتەوە لە مافە سیاسی، ئابووری و فەرهەنگییەکانیان. بەڵام دەبینین بزووتنەوەیەکی چالاکی ژنان بۆ وەدیهێنانی ویست و مافەکانیان بەدرێژایی تەمەنی کۆماری ئیسلامی لە ئارادا بووە. ئەو بزووتنەوەیە بە تایبەت لە ساڵانی ڕابردوودا زەمینەی شۆڕشێکی فەرهەنگی – کۆمەڵایەتیی ڕەخساندووە کە کاریگەریی حاشاهەڵنەگری هەبووە لە سەرهەڵدانی ئەو کەشە شۆڕشگێڕانەیەی ئێستاکە لە کۆمەڵگەی ئێراندا دەیبینین.
ڕووداوەکانی ڕاپەڕینی ئەم‌دواییانەی گەلانی ئێران بەئاشکرا ئەوەمان پێ دەڵێ کە کۆمەڵگەی ئێران ئامادەیی تەواوی بۆ تێگەیشتن لە پرسی ژنان و زەروورەتی چارەسەری یەکسانیی ڕەگەزی بە مەبەستی ڕێگەخۆشکردن بۆ گەشەی سیاسی و ئابووری هەیە. دەور‌گێڕانی پێشەنگانەی ژنان لە خۆپیشاندان و ئاکسیۆنە جۆراوجۆرەکانی ناڕەزایەتی لە هەموو بوارەکاندا هەڵگری ئەو پەیامەیە کە کۆمەڵگەی ئێران خۆی بۆ داڕشتنەوەیەکی نوێ لە پەیوەندییە سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان ئامادە کردووە. بەشێوەیەک کە سەقامگیری لە کۆمەڵگەدا بەبێ چارەسەری پرسی ژن مومکین نییە و هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێ بەر بەو گۆڕانکارییە بگرێ.
بزووتنەوەی مافخوازانەی ژنان لە کوردستان بەهۆی ئەو پاشخانە مێژووییەی هەیەتی و بەتایبەت بە ئیلهام‌وەرگرتن لە بزووتنەوەی نەتەوەیی، خاوەن ناسنامەیەکی بەرچاوتر و کردەی ئامانجدارترە. ژنی کورد وەک بەشێک لە ناسنامەیەکی فراوانتری چەوساوەی نەتەوەیی، ئەنگیزەی بەهێزتری بۆ بەرەنگاربوونەوەی ستەم بەشێوەیەکی گشتی هەیە. حوزووری چالاکانەی ژنانی کورد لە خەباتی نەتەوەیی، لە ڕیزەکانی پێشمەرگەوە بگرە تا مەیدانە جیاوازەکانی خەباتی فەرهەنگی و سیاسی و میدیایی، دەرفەتی شازی بۆ بزووتنەوەی ژنان ڕەخساندوە تا بتوانێ لە پێناسە کردنەوەی ناسنامەی خۆیدا کەڵکی لێ‌وەرگرێ.
سەرەڕای هەموو ئەو ئاستەنگانەی لە بەردەم ژنان لە #کوردستان#دا هەن، لە هەمان کاتدا ئەزموونی کاری ڕێکخراوەیی لە بوارە جیاوازەکان و بەتایبەت ناسنامەخوازیی ڕێکخراوەییدا وایکردووە ژنان دەرفەتی گەورەیان لە داڕشتنەوەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان بە ئاڕاستەی سڕینەوەی چەوسانەوەی ڕەگەزی لەبەر دەستدا بێ. ژنانی کورد گەیشتوونەتە ئەو ئاستە لە تێگەیشتوویی و ژیری کە لە گٶڕانکارییە چاوەڕوانکراوە سیاسییەکانی داهاتوودا، بتوانن هەڵاواردنی ڕەگەزی لە یاساکان و دامەزراوە ڕەسمییەکاندا بسڕنەوە، کاریگەریی لەسەر دامەزراوە فەرهەنگی، فێرکاری و میدیاییەکان دابنێن بە ئاڕاستەی کۆتایی هێنان بە عەقڵییەتی پیاوسالار.
ئێمە وەک ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وێڕای ڕێزگرتن لە 8ی مارس، ڕۆژی نێونەتەوەیی ژن و پیرۆزبایی ئەو یادە لە ژنان و بەتایبەت ژنانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، باوەڕمەندیی خۆمان بە هێزی هەراو و یەکلاکەرەوەی ژنان لە هەموو بوارەکاندا دووپات دەکەینەوە و پێمان‌وایە لەگەڵ ئەوەی هەنگاوی کاریگەرمان بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی گونجاو بۆ وەدیهێنانی یەکسانیی ڕەگەزی ناوە، لە هەمان کاتدا دان بەو ڕاستییە دادەنێین کە شۆڕشی پێشکەوتنخوازی ژینا و دروشمی سەرەکیی ئەو شۆڕشە، پلان و بەرنامەی جیددیترمان لێ دەخوازێ و پابەندمان دەکا بە هەڵگرتنی هەنگاوی گەورەتر لەپێناو گەیشتن بە کۆمەڵگەیەکی هاوسەنگ و دوور لە ستەمی ڕەگەزی. ئێمە پێداگری لەسەر ئەو ڕاستییە دەکەینەوە کە ئامانجە سیاسی، کۆمەڵایەتی، نەتەوەیی و چینایەتییەکان نایەنەدی بەبێ ئەوەی ژنان پێگەی ڕاستەقینەی خۆیان لە کۆمەڵگەدا ببیننەوە.
سەرکەوێ شۆڕشی ژینا و خەباتی پێشەنگانەی ژنان لەژێر دروشمی ژن، ژیان، ئازادی،
نەمان بۆ دەسەڵاتی دژەژنی کۆماری ئیسلامی.
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکان ڕۆژهەڵاتی کوردستان
6ی مارسی 2023 [1]
ئەم بابەتە 440 جار بینراوە
هاشتاگ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 06-03-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ژنان
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سارا سەردار )ەوە لە: 06-03-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 06-03-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 06-03-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 440 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای پێشمەرگە دێرینەکان – پارێزگای هەولێر، بەرگی 04
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
کتێبخانەی ئاشورپانیپاڵ
ژیاننامە
بەکر مستەفا سەعید
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
ژیاننامە
جەعفەر عومەر
وێنە و پێناس
قوتابییانی قوتابخانەی قەڵخانلۆ لە خورماتوو ساڵی 1983
ژیاننامە
شەهرام قەدیمی
وێنە و پێناس
گوندی میراولی لە شارەدێی سیروان، هەڵەبجە ساڵی 1998
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی دووەمی سەرەتایی قوتابخانەی قەرەتەپە لە شارەدێی بنگرد، دوکان ساڵی 1978
پەرتووکخانە
کەرە فەیلەسووفە سپییە سێپێیەکە
کورتەباس
تەلەفزیۆن لەلایەن کۆمەڵایەتی و سایکۆلۆژیەوە چ کارێک لە منداڵان دەکات
کورتەباس
کێشەی ئافرەت لەکلاورۆژنەی شیعری هەندێ لە شاعیرانی هاوچەرخ دا
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
شەهید عەتا مۆفەقی
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی نەورۆز لە دەربەندیخان ساڵی 1989
ژیاننامە
بەکرە قیت
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
ژیاننامە
بەکرە سوور
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای شەهیدانی (ی.ن.ک) لە هەولێر 04
کورتەباس
سانت بوف و هونەری رەخنە
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی گوندی زەنگەنان، شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 2000
پەرتووکخانە
گۆرانیەکانی سێ نەوە (موزیکی عێبری بە کوردی)
کورتەباس
با هەتا هەتایە کارەساتە نەتەوەیی و نیشتمانییەکەی هەڵەبجە سیمبوڵی یەکبوون و کوردایەتیمان بێت
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
موجتەبا میرزادە
21-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موجتەبا میرزادە
ژیاننامە
سەڵاح باڵابەرز
15-04-2010
هاوڕێ باخەوان
سەڵاح باڵابەرز
بەڵگەنامەکان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەیاننامەیەکیان لەبارەی شەڕی موسڵ و دۆخی دارایی هەرێم و کێشەکانی ناوخۆی یەکێتی بڵاوکردەوە
15-10-2016
هاوڕێ باخەوان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەیاننامەیەکیان لەبارەی شەڕی موسڵ و دۆخی دارایی هەرێم و کێشەکانی ناوخۆی یەکێتی بڵاوکردەوە
ژیاننامە
سڵێمان حەسەن
05-01-2022
سەریاس ئەحمەد
سڵێمان حەسەن
ژیاننامە
ماریا سام
07-03-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
ماریا سام
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
باخی کتێب حەمە کەریم هەورامی
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب جەمال عەبدول
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب دکتۆر فەرهاد پیرباڵ؛ بەشی 02
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب دکتۆر فەرهاد پیرباڵ؛ بەشی 01
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب مارف خەزنەدار
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب د. شوکریە ڕەسوڵ
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ بەشی 02
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ بەشی 01
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب ئازاد بەرزنجی
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب لەتیف هەڵمەت بەشی 02
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 523,892
وێنە 106,044
پەرتووک PDF 19,742
فایلی پەیوەندیدار 98,975
ڤیدیۆ 1,437
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست 
300,547

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,728

هەورامی 
65,707

عربي 
28,768

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,136

فارسی 
8,292

English 
7,139

Türkçe 
3,565

Deutsch 
1,455

Pусский 
1,119

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
84

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
19

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای پێشمەرگە دێرینەکان – پارێزگای هەولێر، بەرگی 04
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
کتێبخانەی ئاشورپانیپاڵ
ژیاننامە
بەکر مستەفا سەعید
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
ژیاننامە
جەعفەر عومەر
وێنە و پێناس
قوتابییانی قوتابخانەی قەڵخانلۆ لە خورماتوو ساڵی 1983
ژیاننامە
شەهرام قەدیمی
وێنە و پێناس
گوندی میراولی لە شارەدێی سیروان، هەڵەبجە ساڵی 1998
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی دووەمی سەرەتایی قوتابخانەی قەرەتەپە لە شارەدێی بنگرد، دوکان ساڵی 1978
پەرتووکخانە
کەرە فەیلەسووفە سپییە سێپێیەکە
کورتەباس
تەلەفزیۆن لەلایەن کۆمەڵایەتی و سایکۆلۆژیەوە چ کارێک لە منداڵان دەکات
کورتەباس
کێشەی ئافرەت لەکلاورۆژنەی شیعری هەندێ لە شاعیرانی هاوچەرخ دا
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
شەهید عەتا مۆفەقی
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی نەورۆز لە دەربەندیخان ساڵی 1989
ژیاننامە
بەکرە قیت
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
ژیاننامە
بەکرە سوور
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای شەهیدانی (ی.ن.ک) لە هەولێر 04
کورتەباس
سانت بوف و هونەری رەخنە
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی گوندی زەنگەنان، شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 2000
پەرتووکخانە
گۆرانیەکانی سێ نەوە (موزیکی عێبری بە کوردی)
کورتەباس
با هەتا هەتایە کارەساتە نەتەوەیی و نیشتمانییەکەی هەڵەبجە سیمبوڵی یەکبوون و کوردایەتیمان بێت
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
فۆڵدەرەکان
ژیاننامە - ڕەگەزی کەس - نێر کۆمەڵکوژی - ڕەگەزی کەس - نێر ژیاننامە - نەتەوە - کورد کۆمەڵکوژی - نەتەوە - کورد وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان ڤیدیۆ - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان ژیاننامە - جۆری کەس - زیندانی سیاسی کۆمەڵکوژی - جۆری کەس - ئەنفالکراو ژیاننامە - جۆری کەس - قوربانیی ئەشکەنجە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.828 چرکە!