ناونیشانی بابەت: ڕۆژی 21 - ئادار - 2023 لەنگەری بەهارە
ئامادەکردن #حسێن عەبدولکەریم ڕۆستەم#
ڕۆژی لەنگەری بەهار بەو ڕۆژە ناسراوە کە وەرزی بەهار دەستپێدەکات ، بەپێی حیساباتی فەلەکی ، و خۆر ستوون دەبێت لەسەر هێڵی یەکسانی ، بۆیە درێژی شەو یەکسانە بە ڕۆژ لە باکووری و باشوور نیوەگۆی زەوی.
لەنگەری بەهار لە مانگی ئازاری هەموو ساڵێکدا لە نیوەگۆی باکوور ڕوودەدات ، و لە مانگی ئەیلولدا لە نیوەگۆی باشووردا ڕوودەدات ، بەڵام بۆچی لەم ڕۆژە تایبەتەدا ڕوودەدات؟ هۆکاری لەنگەری بەهار چییە؟
بۆچی لەنگەری بەهار ڕوودەدات؟
زەوی لەکاتی سووڕانەوەی بەدەوری خۆردا تەوەرەکەی لە ئاسۆدا لار دەبێتەوە بەنزیکەی 23.5 پلە ، ئەمەش بەو مانایەیە کە تیشکی خۆر لە ماوەی ساڵدا بەشێوەیەکی یەکسان بەسەر بەشەکانی زەویدا دابەش نابێت ، بەڵکوو بەپێی شوێنی زەوی دەگۆڕێت لە خولگەی خۆیدا.
زەوی لە وەرزی هاویندا بەرەو خۆر لار دەبێتەوە و لە وەرزی زستاندا لە خۆر دوور دەبێتەوە ساڵانە دووجار (لە مانگەکانی ئازار و ئەیلول) ڕوودەدات کە مەیلی زەوی لەگەڵ خولگەی خۆردا هاوتەریب دەبێت ، تیشکی خۆر ڕاستەوخۆ ستوون دەبێت لەگەڵ هێڵی یەکسان ، هەردوو نیوەگۆی باکوور و باشوور هەمان کاتژمێرەکانی شەو و ڕۆژ بەدەست دەهێنن.
خۆرهەڵاتن و خۆراوابوون لە ڕۆژی لەنگەری بەهاردا.
خۆر لە ڕۆژی لەنگەری بەهاردا لە هەموو وڵاتانی جیهان لە ڕۆژهەڵاتی ڕاستەقینەوە هەڵدێت و گۆشەی 90 پلە لەگەڵ ئاسۆدا درووست دەکات و لە ڕۆژاوای ڕاستەقینە ئاوا دەبێت ، بە گۆشەی 270 پلە لەگەڵ ئاسۆدا ، دوای ئەوە لە مانگەکانی بەهار و هاویندا لە نیوەگۆی باکووردا بەرەو باکوور دەردەکەوێت و کاتژمێرەکانی ڕۆژیش وردەوردە لەسەر حیسابی کاتژمێرەکانی شەو دەست دەکەن بە زیادبوون ، تا ڕۆژی وەڕگەڕانی هاوینە کە درێژترین ڕۆژ و کوورتترین شەوی ساڵ.
ئایا شەو و ڕۆژ لەنگەری بەهاردا بە تەواوی یەکسان دەبن ؟
هەرچەندە ژمارەی کاتژمێرەکانی ڕۆژ یەکسانە بە ژمارەی کاتژمێرەکانی شەو لە ڕۆژی لەنگەری بەهاردا ، بەڵام بەتەواوی یەکسان نین ، ڕۆژ چەند خولەکێک زیاترە لە شەوە ، ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە خۆرهەڵاتن کاتێک ڕوودەدات لێواری خۆر لە سەرووی ئاسۆوە دەبێت .
بەم شێوەیە درێژی ڕۆژ لە ڕۆژی لەنگەری بەهاردا نزیکەی 12 کاتژمێر و 6 خولەک و نیوە لە لای هێڵی یەکسان و 12 کاتژمێر و 8 خولەک لە بازنەی پانی 30 پلە و 12 کاتژمێر و 16 خولەک لە بازنەی پانی 60 پلە.
بۆچی کاتی لەنگەری بەهار لە ساڵێکەوە بۆ ساڵێکی تر دەگۆڕێت؟
مەرج نییە لەنگەری بەهار لە هەموو ساڵێکدا لە هەمان ڕۆژدا ڕووبدات، چونکە لەنگەری بەهار لە نیوەگۆی باکوور لە 20 یان 21ی ئازار ڕوودەدات، و لەنگەری پاییز لە 22 یان 23ی ئەیلولدا.
ئەم بەروارانە دەگۆڕین لەبەر ئەوەیە کە ساڵی زەوی بە تەواوی 365 ڕۆژ نییە، چونکە (6 کاتژمێر) هەیە کە ساڵانە کۆدەبێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی گۆڕینی ڕێکەوتی لەنگەری بەهار ، هەروەها ئاڕاستەی هەسارەکان بەرەو خۆر بەردەوام لە گۆڕاندایە ئەمەش دەبێتە هۆی گۆڕینی لەنگەری بەهار. [1]