ناونیشانی بابەت: وڵاتە کیشوەر بڕەکان؟
ئامادەکردن: #حسێن عەبدولکەریم ڕۆستەم#
وڵاتە کیشوەر بڕەکان ئەو وڵاتانەن کە خاکەکانیان دەکەوێتە دوو کیشوەر یان زیاتر ، یان ئەو وڵاتانەن کە خاکەکانیان زیاتر لە کیشوەرێک درێژ دەبێتەوە ، ئەمەش بەهۆی چەندین هۆکاری جیاوازەوە، لەوانەی هۆکاری جوگرافی بێت یان هۆکاری جیۆلۆجی یان هۆکاری سیاسی بێت ، یان تەنانەت پێوەرە ئابووری و کولتوورییەکان بێت.
شێوەکانی درێژبوونەوەی وڵاتە کیشوەر بڕەکان جیاوازن ، هەندێک وڵات زەوییەکانی بە یەکەوە دەبەسترێتەوە ، و هیچ شاخێک یان دەریایەکی فراوان یان ئۆقیانووسێک نییە کە ڕێگر بێت لە بەستنەوەی خاکی ئەو وڵاتە لەو دوو کیشوەرە ، وەک میسر و تورکیا و ڕووسیا ، و هەندێک جار ئاستەنگەکان لە شێوەی دوورگەکانن ، بەشێکی خاکی وڵاتەکە لە کیشوەرێکە و بەشێکی تریشی لە کیشوەرێکی ترە ، وەک ئەندەنووسیا.
ئەو وڵاتانەی کە خاکەکییان دەکەوێتە زیاتر لە یەک کیشوەر.
1- ئەو وڵاتانەی بەرکەوتنیان هەیە: وەک میسر دەکەوێتە نێوان ئاسیا و ئەفریقا، ڕووسیا و تورکیا و کازاخستان و ئازەربایجان و جۆرجیا دەکەونە نێوان ئاسیا و ئەوروپا.
2- ئەو وڵاتانەی بەرکەوتنیان نییە: ئەو وڵاتانەن سنوورەکانیان بەسەر کیشوەرەکاندا درێژدەبێتەوە وەک هەندێک لە دوورگەکانی یۆنان بەرانبەر کیشوەری ئاسیان وەکوو دورگە ڕۆدس و سامۆس هەربۆیە سنوورەکانیان لەنێوان کیشوەرەکانی ئەوروپا و ئاسیادا درێژدەبێتەوە.
ئەو وڵاتانەی کە خاکەکەیان بەسەر هەردوو کیشوەری ئاسیا و ئەورپا درێژ دەبێتەوە.
1- ڕووسیا
بەناوبانگترین وڵات کە خاکەکەی بەسەر دوو کیشوەر درێژدەبێتەوە ڕووسیایە کە ئەوروپا و ئاسیا دەگرێتەوە ، کە جیاوازییەکی گەورەی کولتووری لەنێوان بەشی ئەوروپی ڕووسیا و بەشی ئاسیای ڕووسیادا هەیە ، بەڵام هەردوو بەشەکە بەشێک پێکدەهێنن کە لەلایەن شارەکەوە بەڕێوەدەبرێت لە مۆسکۆ.
2- تورکیا
وڵاتێکی تری کیشوەر بڕ تورکیا کە بەهەمان شێوە درێژدەبێتەوە بۆ هەردوو کیشوەری ئەوروپا و ئاسیا ، هەروەها شاری ئەستەنبوڵ درێژدەبێتەوە بۆ هەردوو ئەوروپا و ئاسیا، کە هێڵی دابەشکردنەکە ئاوێکە کە بە گەرووی بۆسفۆر ناسراوە.
3- کازاخستان
کازاخستان دەکەوێتە باشووری ڕووسیا و لە ڕۆژاواوە لەگەڵ ڕووسیا و لە باشووری ڕۆژاواوە لەگەڵ دەریای قەزوین و لە باشوورەوە لەگەڵ تورکمانستان و ئۆزبەکستان و قیرغیزستان و لە باشووری ڕۆژهەڵاتەوە هاوسنوورە لەگەڵ چین.
لەڕووی کولتوورییەوە بەشێکە لە ئاسیای ناوەڕاست ، بەڵام بەشێکی بچووکی زەوییەکەی دەکەوێتە بەشی ڕۆژاوای ئەورپا و ڕووباری ئۆرال سنووری لەگەڵ ئەوروپا پێکدەهێنێت، بەم شێوەیە بەشێکی کەم لە دانیشتووانی کازاخستان لە ئەوروپا دەژین .
4- ئازەربایجان
ئازەربایجان وڵاتێکی ئاسیای ناوەڕاستە ، سنوورەکانی تاڕادەیەک درێژدەبێتەوە بۆ ئەوروپا، بۆیە نزیکەی لەسەدا پێنجی دانیشتووانەکەی لە ئەوروپا دەژین ، دەکەوێتە شوێنی یەکگرتنی ئەوروپای ڕۆژهەڵات و ئاسیای ڕۆژاوا بەدرێژایی لێوارەکانی باشووری چیای قەوقاز کەدەکەوێتە نیوە گۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی .
ئازەربایجان لە باکوورەوە هاوسنوورە لەگەڵ ڕووسیا و لە باکووری ڕۆژاواوە لەگەڵ جۆرجیا و لە ڕۆژاواوە لەگەڵ ئەرمینیا و لە باشوورەوە ئێران و لە ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ دەریای قەزوین .
5- جۆرجیا
جۆرجیا وڵاتێکە دەکەوێتە ناوچەی قەوقاز، دەکەوێتە سەر هێڵی دابەشکردنی کیشوەرەکانی ئاسیا و ئەوروپا ، دەکەوێتە دووری باشووری ڕۆژهەڵاتی کیشوەری ئەوروپا.
جۆرجیا دەکەوێتە نیوە گۆی باکوور و ڕۆژهەڵات، و هاوسنوورە لەگەڵ 4 وڵات، ئەوانیش ڕووسیا لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵات ، و ئازەربایجان لە ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵات و ئەرمینیا و تورکیا لە باشوورەوە ، هەروەها جۆرجیا لە ڕۆژاواوە هاوسنوورە لەگەڵ دەریای ڕەش.
ئەو وڵاتانەی کە خاکەکەیان بەسەر هەردوو کیشوەری ئەورپا و ئەمریکای باکوور درێژ دەبێتەوە.
1- دانیمارک
دانیمارک دورگەی گرینلاند لەخۆدەگرێت، هەرچەندە دانیمارک دەکەوێتە کیشوەری ئەوروپا بەڵام گرینلاند دەکەوێتە باکووری کیشوەری ئەمریکا ، ئەمەش وایکردووە دانیمارک ببێتە وڵاتێکی کیشوەر بڕ .
2- ئایسلەندا، هەرچەندە دەکەوێتە کیشوەری ئەوروپا، بەڵام لە ڕووی جیۆلۆجییەوە لەنێوان کیشوەرەکانی ئەوروپا و ئەمریکادا حیسابی بۆ کراوە، بەپێی هۆکاری جیۆلۆجی.
ئەو وڵاتانەی کە خاکەکەیان بەسەر هەردوو کیشوەری ئاسیا و ئەفریقادا درێژ دەبێتەوە.
1- یەمەن:
یەمەن دەکەوێتە باشووری ڕۆژاوای کیشوەری ئاسیا ، و لە ڕۆژهەڵاتی کیشوەری ئەفریقا.
دەوڵەتی یەمەن دەکەوێتە باشووری ڕۆژاوای ئاسیا، بە تایبەتی لە باشووری ڕۆژاوای نیمچە دوورگەی عەرەبی ، هەموو خاکەکانی یەمەن لە کیشوەری ئاسیا درێژدەبێتەوە لەگەڵ دوورگەکانی سەربەخۆی جگە لە دوورگەکانی سۆکۆترا کە دەکەوێتە کەنداوی عەدەن لە ناوچەی باشووری یەمەن و هاوتایە لەگەڵ ناوچەی دوورگەکانی ئەرخپێلی لە ڕۆژهەڵاتی قۆچی ئەفریقیاوە هەر بۆیە بە خاکی ئەفریقا دادەنرێت.
2- میسر:
میسر وڵاتێکە لە باکووری ئەفریقا ، وڵاتێکە کە زۆربەی خاکەکەی دەکەوێتە باکووری ئەفریقا، لەگەڵ ئەوەشدا بەشێکی کەمی خاکی میسر بە بەشێک لە ئاسیا دادەنرێت.
ئەم بەشە بچووکە بە نیمچە دورگەی سینا ناسراوە، کە وەک پردێکی وشکانی لەنێوان ئەفریقا و ئاسیادا و میسر لە ڕۆژاوای کەناڵی سوێس بەشێکن لە ئەفریقا، لە کاتێکدا زەوییەکانی میسر لە سینا بەشێکن لە ئاسیا و سینا نزیکەی 6%ی ڕووبەری میسر داگیر دەکات، و ڕووبەرەکەی نزیکەی 61000 کم ، ئەمەش وایکردووە میسر ببێتە وڵاتێکی کیشوەر بڕ.
ئەو وڵاتانەی کە خاکەکەیان بەسەر هەردوو کیشوەری ئەورپا و ئەفریقادا درێژ دەبێتەوە.
1- ئیتالیا یەکێکە لە وڵاتە ئەوروپیەکان ، بەڵام هەندێک دوورگەی سەر بە ئیتالیا دەکەونە ئەفریقا ، وەک پانتێلێریا و دوورگەکانی پێلاجیان (لامپێدوسا، لینووس و لامپیۆنی) ، بە دوورگەی ئەفریقا دادەنرێت، چونکە نزیکن لە تونس.
2- سەرەڕای نزیکیی دوورگەی ماڵتا لە کیشوەری ئەفریقاوە ، بەڵام بە دوورگەیەکی ئەوروپی دادەنرێت.
3- بەشێک لە زەوییەکانی ئیسپانیا کە سەر بە کیشوەری ئەوروپایە ، لە کیشوەری ئەفریقا هەڵکەوتوون، وەک دوورگەکانی کەناری کە دەکەوێتە زەریای ئەتڵەسی و شارەکانی سیوتا و مێلیلا لە کیشوەری ئەفریقان .
ئەو وڵاتانەی کە خاکەکەیان بەسەر هەردوو کیشوەری ئاسیا و ئۆقیانووس درێژ دەبێتەوە.
1- ئەندەنووسیا
وڵاتێکە ئەکەوێتە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا ، ئەندەنووسیا وڵاتێکی ئەرخەپێلیە
کە لە هەزاران دوورگە پێکهاتووە، بەدرێژایی هێڵی ئیستوا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیاوە تا ئوسترالیا درێژ دەبێتەوە ، زیاتر لە 5 هەزار کیلۆمەتر لە ڕۆژاواوە بۆ ڕۆژهەڵات دەگرێتەوە ، مەودای هاوشێوەی ئەو مەودایەی نێوان کەنارەکانی ڕۆژاوا و ڕۆژهەڵاتە.
هەندێک کەس پێیان وایە پاپوا بەشێکە لە ئۆقیانووس ، لەم حاڵەتەدا ئەندەنووسیا دەبێتە وڵاتێکی کیشوەر بڕ.
2- ئوسترالیا دەکەوێتە کیشوەری ئۆقیانووس بەڵام هەندێک لە دوورگەکانی سەر بە کیشوەری ئاسیایە ، ئەوانیش دوورگەکانی کۆکۆس و دوورگەکانی ڕۆژی لەدایک بوون.
3- برۆنای و سەنگافوورە هاوسنوورن لەگەڵ ئاسیا و ئۆقیانووس.
هەروەها هەندێک وڵات هەن کە سنوورەکانیان لەنێوان سێ کیشوەردا درێژ دەبێتەوە وەک پورتوگال کە دەکەوێتە کیشوەری ئەوروپا ، بەڵام هەنێک ناوچە لە کیشوەری ئەفریقا لەخۆدەگرێت، وەک یۆتو سانتۆ، دوورگەکانی سافاج و دوورگەکانی دێسیر تاس، جگە لە دوو دوورگەی تر کە دەکەونە ئەمریکای باکوور. [1]