باناونیشانی بابەت: بانی تبت
ئامادەکردن: #حسێن عەبدولکەریم ڕۆستەم#
بانی تبت گەورەترین ناوچە بەرزاییەکانی جیهانە، بەرزترین و گەورەترین بانی جیهانە، بە شاخی بەرز دەورە دراوە و دوو بەرزترین شاخی جیهانی تێدایە و ژمارەیەک زۆر ڕووباری تێدایە. چیا سەهۆڵبەندانەکان ، و لە ڕاستیدا گەورەترین عەمبارکردنی ئاوی شیرینە، و لێرەوە ئەم بانە ناودەبرێت بە جەمسەری سێیەم چونکە ڕووبەرێکی گەورەتر لە ئەوروپای ڕۆژاوا دەگرێتەوە، و بانی تبتیش ناوچەی باراناوی و بەرز و وشکە لەگەڵ بوونی دەریاچەی کەم سوێرەکان و هەندێک لە زنجیرە شاخەکان، و گرنگییەکی کولتووری و جیۆلۆجی گەورەی هەیە و تێکڕای بارانبارینی ساڵانەی نزیکەی 100 بۆ 300 ملیلیترە.
=KTML_Bold=بانی تبت دەکەوێتە کوێ؟=KTML_End=
بانی تبت دەکەوێتە باشووری ڕۆژاوای چین، لە ناوچەرگەی کیشوەری ئاسیا، لەنێوان هیندستان و چین ، و ھەندێک بە نوکی دووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیای ناوەڕاست دەزانن، ھەندێکی دیکەش بە ڕۆژھەڵاتی ئاسیا پۆلێنی دەکەن، زنجیرە چیای کۆنلون لە باکوور، بانی تبت لە بیابانی ڕۆژھەڵاتی تورکستان جیادەکاتەوە، ھەروەھا زنجیرە چیای کیلیان لە باکووری ڕۆژھەڵات سنووری لەگەڵ ڕێڕەوی هێکسی و بیابانی گۆبی پێکھێناوە ، و بانی تبت بەپێی تۆپۆگرافیاکەی بەسەر سێ بەشدا دابەشکراوە ، لە ڕۆژاواوە کە ناسراوە بە بانی تبتی باکوور ، و باشوور کە بزۆری دۆڵەکای جیا دەکرێتەوە ، و ڕۆژهەڵات کە بە کەمبوونەوەی وردەوردە بەرزییەکەی جیادەکرێتەوە.
=KTML_Bold=ناوچەی بانی تبت=KTML_End=
ڕووبەری بانی تبت نزیکەی 2.5 ملیۆن کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، یەکەیەکی مۆرفۆلۆژی ناوازەیە لە هەندێک جۆری بنەڕەتی جیۆمۆرفۆلۆژی پێکهاتووە وەک چیا بەرزەکان و گرد و دەشتەکان و لە نوکی باشووری هیمالایا و هیندستان و نیپاڵ و بۆتان دەست پێدەکات و لێواری باکووری کۆنلون چیاکانی ئاڵتون و کیلیان بە یەکەوە دەبەستێت و لەگەڵ حەوزی تاریم و ڕێڕەوی هێکسی لە ناوەڕاستی ئاسیا یەک دەگرن و لە ڕۆژاواوە هاوسنوورە لەگەڵ چیای پامیر و قەرەکۆرام، لەگەڵ قیرغیزستان، تاجیکستان، ئەفغانستان، پاکستان و کشمیر ، بانی تبت لە بەشەکانی ڕۆژهەڵات و باکووریدا دەچێتە پاڵ شاخی تشینلینگ و بانی لۆیس.
=KTML_Bold=ئاووهەوای بانی تبت=KTML_End=
بانی تبت بە شێوەیەکی سەرەکی کاریگەریی نیوەگۆی باکووری لەسەرە لە پانیەکانی ناوەڕاستی ڕۆژاوا ، هەروەها هەستیارترین ناوچەیە بۆ گەرمبوونی جیهان لەسەر زەوی، بەو پێیەی دەکەوێتە ژێر کاریگەریی بەهێزی
بایە وەرزییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و بایە وەرزیەکانی ڕۆژاوای هیندستان و بەشی ڕۆژهەڵات دەکەوێتە ژێرکاریگەریی بایە وەرزیەکانی وەرزی هاوین ، بۆیە بارانێکی کەم لێی دەبارێت، و زستانی بەستەڵەک و باراناوییە ، هاوینیشی مامناوەند بەرەو ساردە ، و جیاوازییەکی زۆر لەنێوان شەو و ڕۆژدا هەیە بەهۆی تیشکی خۆری بەهێز ، باکووری کەمێک ساردترە لە باشووری ، بەڵام پلەی گەرمی بە شێوەیەکی سەرەکی لەگەڵ بەرزیدا دەگۆڕێت.
=KTML_Bold=دانیشتووانی بانی تبت=KTML_End=
ژمارەی دانیشتووانی بانی تبت نزیکەی حەوت ملیۆن و نیو کەسە، هەروەها بانی تبت ناوچەیەک کە چڕی دانیشتووانی کەمە ، و جیاوازییەکی زۆر هەیە لە دابەشبوونی دانیشتووانی بانی تبت ، و دابەشبوونی دانیشتووان لە بانی تبت بە چوار ڕەهەند تایبەتمەندە بازنەکانی پانی و درێژی و جەمسەرگیری و بەرزی ، و جیاوازی ناوچەیی گەورە هەیە لە دابەشبوونی دانیشتووانی ، چونکە چڕی دانیشتووان لە باشووری ڕۆژهەڵات زیاترە لە چڕیی دانیشتووان لە باکووری ڕۆژاوا، و ئەم ئەنجامە ئاماژە بەوە دەکات کە ژمارەیەکی کەمی دانیشتووان لە ناوچەکانی نزیک لە ناوەوەی سارد وشکی بانی تبت دەژین و دابەشبوونی دانیشتووان پەیوەندییەکی بەهێزی بە هۆکارە سرووشتی و ژینگەییەکانەوە هەیە.
بۆچی بانی تبت ناودەبرێت بەبنمیچی (سەقفی) جیهان؟
بانی تبت بە سەقفی جیهان ناودەبرێت، چونکە دەکەوێتە بەرزی 3 میل لە ئاستی دەریاوە، هەروەها بە کۆمەڵێک زنجیرە چیای گەورە دەورە دراوە، و دوو بەرزترین لوتکەی جیهان لەخۆدەگرێت، و لە بانی تبت هەمەجۆری لە سیستەمە ژینگەییەکان هەیە و هەندێک بەشی ڕووەکی تەندرای تێدایە ، لەکاتێکدا هەندێک بەشی وەک چیمەنی شاخاوی پۆلێنکراون و ئەم بانە بەسەر چین و تبت و هیندستاندا درێژدەبێتەوە و ڕووبەرەکەی 2.5 ملیۆن کیلۆمەتر چوارگۆشەیە.
=KTML_Bold=بەرزی بانی تبت؟=KTML_End=
بەرزی بانی تبت نزیکەی 4000 مەتر لە ئاستی دەریاوە بەرزە ، هەروەها بانی تبت زیاتر لە 2.5 ملیۆن کیلۆمەتر دەگرێتەوە کە بەرزترین و گەورەترین بانە لە جیهاندا بە جیاوازییەکی زۆرەوە ، هەروەها بانی تبت لەکۆندا پێی دەوترا بانی تشینگ کانگ تبت کە پێشتر پارێزگای شیکانگ لەنێوان چینگهای و تبتدا هەبوو کە لەلایەن حکومەتی کۆماری چینەوە دیاریکرابوو، و ئێستاش ناسراوە بەهەرێمی چینگهای تبت لە چین و وڵاتانی دیکەی جیهان خەڵک بەزۆری پێی دەڵێن بانی تبت. [1]