پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
باخی کتێب حەمە کەریم هەورامی
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب جەمال عەبدول
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب دکتۆر فەرهاد پیرباڵ؛ بەشی 02
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب دکتۆر فەرهاد پیرباڵ؛ بەشی 01
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب مارف خەزنەدار
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب د. شوکریە ڕەسوڵ
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ بەشی 02
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ بەشی 01
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب ئازاد بەرزنجی
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب لەتیف هەڵمەت بەشی 02
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 523,892
وێنە 106,045
پەرتووک PDF 19,742
فایلی پەیوەندیدار 98,975
ڤیدیۆ 1,437
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست 
300,547

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,728

هەورامی 
65,707

عربي 
28,768

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,136

فارسی 
8,292

English 
7,139

Türkçe 
3,565

Deutsch 
1,455

Pусский 
1,119

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
84

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
19

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

ژیاننامە
موجتەبا میرزادە
ژیاننامە
سەڵاح باڵابەرز
بەڵگەنامەکان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان،...
ژیاننامە
سڵێمان حەسەن
ژیاننامە
ماریا سام
ئابووری و بازاڕ لە هەرێمی کوردستان
کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئابووری و بازاڕ لە هەرێمی کوردستان

ئابووری و بازاڕ لە هەرێمی کوردستان
ناونیشانی بابەت: ئابووری و بازاڕ لە هەرێمی کوردستان
ئامادەکردن: #دابان عەبدولواحید حەسەن#

بازاڕ؛ ئەو ناوەندەیە هەموو زانیارییەکانی تێدا ئاڵوگۆڕ دەکرێت، لە ڕێگەی نرخ و خواستەوە بەرهەمهێنەران و بەکاربەران بە شێوەیەکی ناراستەخۆ لەگەڵ یەک پەیوەندی دەکەن، به و پێیەش پڕۆسەی گەشەی ئابووری بەرەو پێش دەڕوات و سامانی وڵات زیاد دەکات، لە ئەنجامیشدا ئاستی گوزەرانی خەڵک باشتردەبێت.
ئابووری؛ یەکێکە لە کۆڵەکە گرنگەکانی پێشکەوتنی کۆمەڵ و وڵات. تێگەیشتنیش لە ئابووری و ئابووریناسی ڕێگە خۆشدەکات لە بەردەم تاکەکانی کۆمەڵدا، تاوەکووبتوانن تێگەیشتنی باشتریان هەبێت بۆ ئەو شتانەی لە چواردەوریان گوزەر دەکات و پەیوەندی ڕاستەوخۆ و ڕۆژانەی هەیە بە ژیان و داهاتوویانەوە. “ئابووری” بریتییە لە بەرھەمھێنان، بەشینەوە یا گۆڕێنەوە و، بەکاربردنی شمەک و ڕاژە لە ناوچەیەکی جوگرافیدا. لەم پێناسەیەدا، شمەک و ڕاژە ڕادەدارن، ئەو کارانەی لەسەریان ئەکرێ (بەرھەمھێنان، بەشینەوە، گۆڕێنەوە و، بەکاربردن) لەلایەن بریکارانی جیاجیاوە ئەکرێ. بریکار ئەتوانێ تاکەکەس بێ، ڕێکخراوە بێ، کاسبییەکی تایبەت بێ، یا تەنانەت حکوومەت بێ.
=KTML_Bold=“ئابووری و بازاڕ”=KTML_End=
ئابووری بازاڕ زۆر بە شێوەیەکی سادە لەسەر‌ بنەمای هاندەر کاردەکات. هاندەر ئەو هێزەیە کە بەرهەمهێن وا لێدەکات ئەو شتانە بەرهەمبهێنێت‌ کڕیار لە بازاڕدا دەیانخوازێت، کڕیاریش حەز و ئارەزووەکانی خۆی لە ڕێگەی کڕینی بەرهەمەکانەوە دەگەیەنێتە بەرهەمهێن. ئەگەر کڕیار ئامادەبوو 10 دۆلار بدات بە جووتێک پێڵاوی دیاریکراو، ئەوکات بەرهەمهێنی ئەو پێڵاوە هاندەری ئەوەی دەبێت، پێڵاوی زیاتر بەرهەم بهێنێت و واز لە بەرهەمهێنانی بۆ نموونە نەعل بهێنێت، به و پێیەش پێڵاوی باشتر بەرهەم دەهێنێت.
=KTML_Bold=ئابووری و بازاڕ لە هەرێمی کوردستان”=KTML_End=
فەلسەفەی ئابووری هەر نەتەوەیەک لە دەرکەوتەی (واقیع) ی ئەو کۆمەڵگەیەوە کە تێیدا گوزەردەکات دەخەمڵێت، چونکە ئەو کاتە دەبێتە وەڵامدەرەوەی خواست و داواکارییەکانی کۆمەڵگە، بە پێی ئەو قۆناغەی پێیدا تێپەر دەبێت. ئەگەر دەقێک یا فەلسەفەیەکی ئابووری – کۆمەڵایەتیش لادانی تێیدا ئەنجامدرا، ئەوا کارەسات بۆ ئەو کۆمەڵگەیە بەرهەمدێنێ. ئابووری بازاڕ ئەو سیستمە ئابوورییه ‌یە لە هەناوی کۆمەڵگەی ڕۆژاوادا سەری دەرهێنا، تا گەیشتە قۆناغی شۆڕشی زانیاری ئەمڕۆ، ئەوە ڕەوتێک بوو ئەوان لەسەر دەستی بیرمەندانیان توانیان ئەو شۆڕشە سیستەمی و کۆمەڵایەتییە بەرپابکەن. بازاڕی ئازاد ئەم سیستەمە بە پێ‌ ڕای ئابووریناس “ئا‌دەم سمس” کە دەڵی ( لێ‌ گەڕێ با کاربکەن) و لەسەر ئەو ئەساسە کەرتی تایبەت سەربەخۆ کارەکانیان ئەنجام دەدەن، لەپێناو قازانج بۆ خۆیان و حکومەتیش تەنیا هەلیان بۆ دەرەخسێنێت، هەندێک جار ئەم بازاڕە بە بازاڕی فەوزەوی (ئەنارشیزم) دەناسرێت کە باس لە ئابووری بازاڕ دەکرێت؛ ئەوا بریتییە لە کۆمەڵیک لە کۆبوونەوەکان و هاوکارییەکان لە ڕێگەی چەن وەکالەتێکی سەربەخۆ بۆ فرۆشتنی کاڵاکان بە سیستەمی نرخی ئازاد.
ئەم بازاڕەش پێویستی بە کێبرکێ‌ نییە و ئاساییشە ئەگەر بکرێت لەدابەزاندانی نرخ، گەرچی لەم وڵاتەدا پێشبڕکێیەکان تەنیا بۆ بەرزکردنەوەی نرخە، کە ئەمەیان نائاساییە. ئەگەر ئاوڕێک بە وڵاتی ئێراقدا بدەینەوه، ‌ ئەوا ئەم بازاڕە لێرەدا لەگەڵ هەموو بناغە و ڕێساکانی بازاڕی ئازاد ناگونجێت و هۆکارەکەشی بۆ سیاسەت، هەروەها بەڕێوەبردنەکانی دارایی ئەگەرێتەوە کە وردبین نین و هەڵەی زۆریان هەیە بۆیە نەتوانراوە چاودێرێ‌ و ڕێکخستنی ئەم بازاڕانە بکرێت، جا لەم ڕووەوە تووشی گرفتیکی گەورە بوون، بانکیش ڕۆڵی خۆی هەیە لەم کارە و بەهۆی ئەوەی کە بانکی دەوڵەت %90 داگیرکردووە، بەمەش بانکە ئەهلییەکان کەمترین ڕیژەیان هەیە و لەژێر ڕکێفی بانکی حکومەتن و ناتوانن پابەند بن بە بەڵینەکانیان، بەمەش دەسەڵات بۆ حکومەت دەگەرێتەوە ئەمانە هەموو بەربەستن لە ڕێگەی سەرنەکەوتنی بازاڕی ئازادا، کیشەکان زیاتر بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە حکومەتی ئێراق لە بەڕێوەبردنی بانکەکانی حکومەت شکستیان هێناوە، لە لایەکی ترەوە؛ ئەم حکومەتە لە ساڵی 2010 دا پڕۆژەیەکی بە هاوکاری زانایانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ چاکسازی ئابووری و گەشەپێدانی کردووە بە جۆرێک‌ ئەم وڵاتە بچێتە قاڵبی وڵاتیکی بەرهەمهێن و بەرەو ئابووری بازاڕی تایبەت بڕوات، ئەمەش بازاڕی ئازاد لە خۆدەگرێت، کەواتە لێکدانەوه و شیکردنەوەی ئەم کارانە لە ئێراقدا بوونەتە بەربەستێک بازاڕ هیچ مانایەک لە خۆ ناگرێت، چونکە ئازاد نییە، بەهۆی کێشەی بانک و دەسەڵاتی سیاسی حکومەتی ئێراق لە لایەکی تریش بازاڕ نا ئازادیش نییە، چونکە هیچ یاسایەکی بازاڕی ئاسایی لە خۆ ناگرێت و نرخەکان ئازادن و دەگەڕێنەوە بۆ تاکەکان بەمەش دەچێتە قاڵبی بازارێک کە بەداخەوە لە پەڕتووکی ئابووریدا پێناسەی نییە؛ تەنیا ئەتوانین بڵێین بازارێکی بەربەرەڵا و بێ‌ یاساییە. ئەگەر بچێنە سەر کوردستان ئەوا دەچێتە سیستەمی سەرمایەداری، بازاڕ ئازادە و حکومەت بەشداری لە بازاڕ ناکات.
هەرچەندە لە جیهاندا هەوڵ دەدرێت چیتر بازاڕی ئازاد کارێ‌ پێ‌ نەکرێت، بە تایبەت بە پێ‌ ڕای زۆربەی ئابووریناسەکانی ئەم سەردەمە، کە لە جیهاندا کێشەیەک هەیە لەم بوارەدا ئەویش کاتێک کەرتە تایبەتییەکان تووشی هەرەس دێن ئا لەم ساتەدا داواکاری بەرزدەکەنەوە بۆ حکومەت و کە یارمەتیدان بدات بۆ چارەسەری قەیرانەکانیان، هەروەکوو دوو جار لە ئەمەریکادا ڕوویدا، جاری یەکەم لە ساڵی 1929 دا کاتێک تووشی قەیرانی ئابووری هاتووە دووەمینیشیان لەم ساڵانەی ڕابردوودا حکومەت ناچار بوو دەست بخاتە بازاڕەکان. لە بازاڕی ئازادا زۆر گرنگە‌ ڕێز له و ئازادییە بگیرێت، ئەتوانین بڵێین دەبێت ئەم بازاڕە بە شێوازێکی ئەخلاقی بێت و بە نموونە لەکاتی بەرهەمهێنانی هەر شتێک دەرەنجام نەبێتە هۆی کاریگەریی لەسەر تەندرووستی ژینگه و ژیانی خەڵک بۆ ئێستا و داهاتوو.
هەروەها لە ڕووی بەکارهێنانیش کۆمەڵگەیەکی شارستانی بێن و سنوورێک لە ڕووی بەکارهێنان دابنێن، هیچ کات نەبێنە هۆکارێک بۆ هەژاربوونی خەڵکانی دەورووپشتمان، لەم بازاڕانەدا کۆمپانیاکان بە پلەی یەکەم بەرپرسن لە نرخەکان و سەرفکردنی کاڵاکان بە تایبەت لەو وڵاتانەدا ئاستی ئابووریان باش نییە، بە نموونە کاڵای “چین”ی کاریگەریی هەبووە لەسەر نرخی کاڵای خۆماڵی، بەرهەمهینانی خۆماڵی کەمتر دەفرۆشرێت و نرخەکەشی کەم دەبێتەوه.‌ واتە ئەو کۆمپانیایانە دەبێت جێگایەک بۆ پێشبرکێ‌ بازاڕ بهێڵنەوه و بەرهەمهینانی خۆماڵیش لە بیر نەکەن، نەبنە فاکتەرێک بۆ کەمکردنەوەی نرخی ئاسایی بەرهەمی ناوخۆ و زەرەر لە خەڵکی خۆمان نەدرێت. ڕاستە ئەم بازاڕە دوورە لە دەسەڵاتی حکومەت، بەڵام لەکاتی کێشەکان وەک گرفتی نێوان کۆمپانیا و بازرگانەکان و یان لەکاتی زۆڵم کردنی خەڵکانێک لەلایەن کۆمپانیاکانی بازاڕ لەوکاتەدا پێداویستی بازاڕ دەبێت بۆ دادگایەک و دادوەری و یەکسانی بسەپێنیت بەسەریاندا، بەمەش حکومەت ڕۆڵی دەبێت نەک لە ناو دادگاکان بەڵکوو لە ئەمن و ئاساییش و پارێزگاریکردنی غەدر لێ‌ کراوان و بەش خووراوەکان، لە کۆتایشدا باشتر وایە کەڵک لە ئەزموونی ئابووری وڵاتان ببینرێت و بازاڕی کوردستان بکەینە ژێر ڕکێفی بازاڕی ئازاد، بەڵام ڕەچاوی یاساکانی ئەو بازاڕە بکرێت و ڕێگە بدرێت حکومەت کۆنتڕۆڵی ئەو بازاڕە بکات بە یاسای ئابووری بۆ دوورکەوتنەوە لە ئەگەری هەرەسی ئابووری.
=KTML_Bold=دەرئەنجام:=KTML_End=
کاتێک‌ هەرێمی کوردستان؛ لە سیستمێکی ئابووری سەنتراڵی سەردەمی ڕژێمی بەعسییەوە بەرەو ئابوورییەکی کراوە هەنگاوی نا، تێیدا خەڵکی کوردستان ئامانجێکی زۆری پێیەوە گرێدا، ئەو ئامانجانە لە قۆناغەکانی خەباتی سیاسی پێش ڕاپەریندا چاوی لێپۆشرابوو، چونکە دەستەبەرکردنی ئامانجە سیاسییەکان له و کاتدا گرنگی زیاتری بۆ خەڵکی کوردستان هەبوو، پاش ڕاپەرینیش هەر لەگەڵ دەسپێکی حوکمڕانی کوردیدا ئیدارەی ئابووری ئەو هەرێمە بەرگێگی حیزبییانەی پێیەوە پۆشترا و سەربار و بنباریش شەری ناوخۆ هەڵگیرسێنرا، زیاتر جەختی لەسەر ئەو بەرگە حیزبییە کردەوە بۆ ئابوورییە ماندووەکەی ئەو هەرێمە، کە ئەمیش بۆ پارەدارکردنی (تمویل) تێچونی شەڕی یەک بەدوا یەکەکانی سێ‌ ساڵەی جەنگی ناوخۆ بوو. تاکوو ئێستاشی لەگەڵدا بێت ئابووری هەرێم لە ڕێگای ئەو بەرگە حیزبییەی پێیەوە پۆشتراوە گیرۆدەی چەندین گرفتی ئابووری و کۆمەڵایەتی بۆتەوە کە ئەستەمە چارەسەری به و ئاسانییە هەبێت.
لە دوای کۆتایی هاتنی جەنگی ناوخۆ و یەکگرتنەوەی هەردوو ئیدارەی هەرێمیش، دەسکرا بە بانگەشەکردن بۆ پراکتیزەکردنی سیستمی ئابووری بازاڕ- Market Economy، تێیدا یاسای وەبەرهێنان دارێژرا و بەگەڕ خرا، بۆندەکان لە بوارە جیاجیاکانی کەرتە ئابوورییەکان دەستی پێکرد، بەرژەوەندییە تایبەتییەکان لەم نێوەدا خەریکی خۆ ڕێکخستنەوه ‌بوون، خۆ ڕێکخستنەوەیەک بە بێ‌ ڕەتبوون بە تونێلی حیزبەکان مەحاڵ بوو، ئێستاشی لەگەڵدا بێت سەربگرێت. ئازادی لە کارکردندا بەرەو ئاسۆی مۆنۆپۆلی حیزب هەنگاوی نا. هەر له و ڕەهەندەوەش سنووری سیستمی ئابووری بازاڕ ئەوەندە بچوککرایەوە تا ئەو ئاستەی تەنیا نوخبەی حیزبی سوودمەندی هەرە گەورە بوو تێیدا. بە کارهێنانی دەسەڵاتی حیزبی، بۆ بە دەستهێنانی بەرژەوەندییە تایبەتییەکان سیستمی ئابووری بازاڕی خستە ژێر پرسیارەوە. بە شێوەیەک ئەو دەقانەی لە سیستمی ئابووری بازاڕدا هەن ( لێیگەری با کار بکات و لێیگەرێ‌ با کێبرکێ‌ بکات ) بووە دەقێکی مردوو لەگەڵیشیدا دیالێکتیکی گەشەی زانستییانەی ئابووری و کۆمەڵایەتی پاشەکشێی کرد، هەموو ئەمانەش لەوەوە سەرچاوەی گرت کە ڕوئیای-Vision سیاسەتمەدارانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەو سیستمە ئەوەندە کوورت بینە، کەڵکی بۆ وەچەرخاندن و ڕاپێچکردنی قۆناغە ئابوورییەکەی ئەو هەرێمە پێوەنەهێشت. خاوەن ئابوورییەکین هیچ پێوەر و داتا و توێژینەوەی زانستیمان نییە، ژینگەی ئابووری ئێمە ملکەچی مەقاییس نییە لە نموونەی ڕێژەی گەشە، قەبارەی دەرفەتی کار، ڕێژەی بێکاری، کوورتهێنانی سەرجەم بەرهەمی نەتەوەیی و بودجە، کارکردن به و پێوەرانە تەنانەت بۆ سیستمە تێکەڵاو و کۆمۆنیستەکانیش پێویستە، نەبوونیشی لە سیستمی ئابووری بازاڕدا بە مانای نەبوونی خودی سیستمەکەوە دێت، چونکە پێوەر و داتا لە سیستمی ئابووری بازاڕدا نیشاندەرێکە قەبارەی قازانج و زەرەر بۆ هەر دامەزراوەیەک و وڵات و هەرێمێک، ڕووندەکاتەوە.
هەروەها نەبوونی دیراساتی کۆمەڵایەتی وەکوو زێدەبوونی ڕێژەی کچانی قەیرە و کوڕانی ڕەبەن، هەڵکشانی مردنی ڕێژەی ئەو ژنانەی لەسەر منداڵبوون دەمرن، زێده ‌بوونی ڕێژەی خلیسکان بۆ نێو بازنەی هەژاری. نەبوونی ئەو توێژینەوە و ڕووپێوانە، نەتەوەیەک ڕووبەڕووی کارەسات دەکاتەوە وەکوو ئەمڕۆ لە دەرکەوتەی ئەو هەرێمەدا دەیبینین، دەسەڵاتدارانی سیاسی ئەو هەرێمە نەیانتوانی ئەو ستایلە بدەن بە فەلسەفەی ئابووری بازاڕ کە بتوانرێت کەڵک لە تواناکانی تاکی هاووڵاتی کورد وەربگیرێت.
بڕیاڕدان بۆ ئەو جۆرە سیستمە ئامادە باشییەکی پێشوتری باشی دەوێت، بۆ ئەوەی بتوانرێت ئەو فەلسەفەیە لەگەڵ خواست و داواکارییەکانی خەڵک گونجاو بێت. به و مانایەی گونجانێک پێویستە ئەنجامبدرێت لەنێوان سەرخانی سیستمی ئابووری بازاڕ لەگەڵ ژێرخانەکەی. واته؛ ‌ بیر و هزری خەڵک بۆ چۆنییەتی هەڵس و کەوت کردنیان له و جۆرە سیستمەدا لە وەبەرهێنان، لە بزاوتی سەرمایەیان، لە بازرگانیدا، لە بەگەڕخستنی هێزی کاردا کە بە داینامۆی ئەو سیستمە دەزانرێت وا بگونجێنرێ شیاوی ئەو دو کۆڵەکە بنچینەییەی ئەو سیستمە بێت. چونکە گەر به و میکانیزمە کار نەکرێت، سیستمی ئابووری بازاڕ تەنیا دەبێتە دەقێکی مردوو. [1]
ئەم بابەتە 1,432 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 06-04-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئابووری
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 06-04-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 06-04-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,432 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی گوندی زەنگەنان، شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 2000
ژیاننامە
بەکرە سوور
پەرتووکخانە
گۆرانیەکانی سێ نەوە (موزیکی عێبری بە کوردی)
کورتەباس
سانت بوف و هونەری رەخنە
کورتەباس
کێشەی ئافرەت لەکلاورۆژنەی شیعری هەندێ لە شاعیرانی هاوچەرخ دا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەکر مستەفا سەعید
ژیاننامە
شەهرام قەدیمی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
گوندی میراولی لە شارەدێی سیروان، هەڵەبجە ساڵی 1998
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی دووەمی سەرەتایی قوتابخانەی قەرەتەپە لە شارەدێی بنگرد، دوکان ساڵی 1978
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
پەرتووکخانە
کەرە فەیلەسووفە سپییە سێپێیەکە
کورتەباس
تەلەفزیۆن لەلایەن کۆمەڵایەتی و سایکۆلۆژیەوە چ کارێک لە منداڵان دەکات
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
شەهید عەتا مۆفەقی
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی نەورۆز لە دەربەندیخان ساڵی 1989
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
جەعفەر عومەر
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
بەکرە قیت
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
قوتابییانی قوتابخانەی قەڵخانلۆ لە خورماتوو ساڵی 1983
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای شەهیدانی (ی.ن.ک) لە هەولێر 04
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
کورتەباس
کتێبخانەی ئاشورپانیپاڵ
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای پێشمەرگە دێرینەکان – پارێزگای هەولێر، بەرگی 04
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
کورتەباس
با هەتا هەتایە کارەساتە نەتەوەیی و نیشتمانییەکەی هەڵەبجە سیمبوڵی یەکبوون و کوردایەتیمان بێت
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
موجتەبا میرزادە
21-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موجتەبا میرزادە
ژیاننامە
سەڵاح باڵابەرز
15-04-2010
هاوڕێ باخەوان
سەڵاح باڵابەرز
بەڵگەنامەکان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەیاننامەیەکیان لەبارەی شەڕی موسڵ و دۆخی دارایی هەرێم و کێشەکانی ناوخۆی یەکێتی بڵاوکردەوە
15-10-2016
هاوڕێ باخەوان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەیاننامەیەکیان لەبارەی شەڕی موسڵ و دۆخی دارایی هەرێم و کێشەکانی ناوخۆی یەکێتی بڵاوکردەوە
ژیاننامە
سڵێمان حەسەن
05-01-2022
سەریاس ئەحمەد
سڵێمان حەسەن
ژیاننامە
ماریا سام
07-03-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
ماریا سام
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
باخی کتێب حەمە کەریم هەورامی
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب جەمال عەبدول
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب دکتۆر فەرهاد پیرباڵ؛ بەشی 02
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب دکتۆر فەرهاد پیرباڵ؛ بەشی 01
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب مارف خەزنەدار
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب د. شوکریە ڕەسوڵ
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ بەشی 02
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ بەشی 01
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب ئازاد بەرزنجی
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب لەتیف هەڵمەت بەشی 02
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 523,892
وێنە 106,045
پەرتووک PDF 19,742
فایلی پەیوەندیدار 98,975
ڤیدیۆ 1,437
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست 
300,547

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,728

هەورامی 
65,707

عربي 
28,768

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,136

فارسی 
8,292

English 
7,139

Türkçe 
3,565

Deutsch 
1,455

Pусский 
1,119

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
84

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
19

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی گوندی زەنگەنان، شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 2000
ژیاننامە
بەکرە سوور
پەرتووکخانە
گۆرانیەکانی سێ نەوە (موزیکی عێبری بە کوردی)
کورتەباس
سانت بوف و هونەری رەخنە
کورتەباس
کێشەی ئافرەت لەکلاورۆژنەی شیعری هەندێ لە شاعیرانی هاوچەرخ دا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەکر مستەفا سەعید
ژیاننامە
شەهرام قەدیمی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
گوندی میراولی لە شارەدێی سیروان، هەڵەبجە ساڵی 1998
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی دووەمی سەرەتایی قوتابخانەی قەرەتەپە لە شارەدێی بنگرد، دوکان ساڵی 1978
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
پەرتووکخانە
کەرە فەیلەسووفە سپییە سێپێیەکە
کورتەباس
تەلەفزیۆن لەلایەن کۆمەڵایەتی و سایکۆلۆژیەوە چ کارێک لە منداڵان دەکات
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
شەهید عەتا مۆفەقی
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی نەورۆز لە دەربەندیخان ساڵی 1989
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
جەعفەر عومەر
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
بەکرە قیت
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
قوتابییانی قوتابخانەی قەڵخانلۆ لە خورماتوو ساڵی 1983
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای شەهیدانی (ی.ن.ک) لە هەولێر 04
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
کورتەباس
کتێبخانەی ئاشورپانیپاڵ
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای پێشمەرگە دێرینەکان – پارێزگای هەولێر، بەرگی 04
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
کورتەباس
با هەتا هەتایە کارەساتە نەتەوەیی و نیشتمانییەکەی هەڵەبجە سیمبوڵی یەکبوون و کوردایەتیمان بێت
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
فۆڵدەرەکان
وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئامار و ڕاپرسی - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان پەرتووکخانە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان بەڵگەنامەکان - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان هۆنراوە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان پەرتووکخانە - جۆری دۆکومێنت - زمانی یەکەم بەڵگەنامەکان - جۆری دۆکومێنت - زمانی یەکەم هۆنراوە - جۆری دۆکومێنت - زمانی یەکەم هۆنراوە - شار و شارۆچکەکان - سلێمانی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.281 چرکە!