ناونیشانی بابەت: دەرزی ئاژەنین یاخود دەرزی چینی چییە؟
ئامادەکردن: د. #هەڤین کەمال شا محەمەد#
- دەرزی ئاژنین بریتی یە لە دانانی دەرزی باریکی تایبەت کەبۆئەو مەبەستە درووست کراوە .لە چەند خاڵێکی تایبەت لەسەر لەشی نەخۆش کە بەپێ جوروشوینی نەخۆشییەکە یاخود ئازارەکە دیاری دەکرێت.
- ئەم چارەسەرە یەکێکە لەو چارەسەرانەی کە هەزارها ساڵە هەیە و لەچین سەری هەڵداوە و بەڵام ئێستا بەشێوەیەکی بەربڵاو لە ئەوروپا و ولایتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەکاردێت.
- هەتا ئێستا نەزانراوە بەچ میکانیزمیک ئیش دەکات ، بەڵام زانستی نوێ چەند بیردۆزیکی داناوە کە لەوانەیە بە و شیوەیە ئیش بکات:
1- دەردانو زیادبوونی ڕێژەی هورمونی (ئیندۆرفین) لەکاتی دەرزی ئاژەندا کەدەبیتە هۆی کەم کردنەوەی ئازار و خۆی ئازارشکێنێکی سرووشتی یە لەلەشدا.
2- وروژاندنی ئەو دەمارانەی لەدڕکە پەتکەوە دەردەچن بەشێوەیەک کەدەردانی دژە ئازار زیاد دەکەن.
3- دانانی دەرزی لەشوێنی تایبەت دەبیتە زیادکردنی ڕۆشتنی خوێن بۆ ئەو ناوچەیە کە دەبێتە هۆی ڕۆشتنی خوراکی زیاتر بۆ ئەو ئەندامە ولابردنی پاشەڕۆ کەئیشی ئەو ئەندامە چالاک دەکات.
4- لە زانستی ئازاردا بیردۆزێک ھەیە کەپێ دەوترێت (gate theory) بەپێی ئەم بیردۆزە کە ئازار لە شوێنێکدا درووست دەبێت ، ئەگەر لەشوێنێکی تر وروژاندنێک یان ئازارێکی کەم درووست کەین ئەوە ڕێژەی ئازار لەشوێنە سەرەکیەکە کەم دەبێتەوە.
=KTML_Bold=گرنگترن بەکارهێنانەکانی:=KTML_End=
توێژینەوەکان دەریان خستوە کە دەرزی چینی سوودێکی زۆری هەیە لەم حاڵەتانەدا:
ئازاری پشت و فقرات ، گرژبوونی ماسوولکەکان ، سەرئێشە ، ئازاری شەقیقە ، ئازاری سوڕی مانگانە ، دڵ تیکەڵ هاتن ، هەوکردن و خورانی جومگەکان ، ئازاری دان ، لە هەندێ جۆری نەزۆکی دا ، لە نەخوشیەکانی قۆڵۆن وتێکچونی هەرس ، خەمۆکی ، لە کاتی هەست کردن بە هیلاکی وبێتاقەتی ، توێژینەوەکان دەڵێن دەورێکی باشی هەیە لە دابەزاندنی کێش دا.
=KTML_Bold=گرنگترتین سوودەکانی:=KTML_End=
- یەکێکە لە چارەسەرە بێ کێشەکان ئەگەر لەلایەن دکتۆری پسپۆڕەوە بکرێت ، لە چارەسەری زۆربەی نەخۆشییەکان بەکاردێت لەوانە:
1- نەخۆشییەکانی بڕەبڕەی پشت وەک ئینزلاقی فەقەراتی مل و پشت.
2- نەخۆشی جومگەکانی لەش وەک سەوەڤان و ڕۆماتیزم.
3- وەک ئازارشکێن بەکاردێت لە کاتی ئازاری زۆر و درێژخایەن وەک لە نەخۆشی شێرپەنجە و نەخۆشی شەکرە لە جیاتی دەرمانی ئازارشکێن یان کاتێ دەرمان بێ سوودە.
4- وەکوو چارەسەری تەواوکەر بەکار دێت لەگەڵ چارەسەری تردا.
5- بۆ کەم کردنەوەی ئازار لەو نەخوشانەی کەئازاری بەردەوامیان هەیە یاخود تەشنەجاتی ماسوولکەیان هەیە.
6- بۆ چارەسەری سەرئێشەی درێژخایەن و شەقیقە.
7- ڕەقبوونی ماسوولکەکانی مل و شان و ئەژنۆ.
8- تەهیجی کۆڵۆن و قورحەی گەدە و دوانزەگرێ کاتێ بە دەرمان چارەسەرنەکرێت.
9- بۆ چارەسەری قەڵەوی و زۆری کێش.
10- باشترین چارەسەرە تا ئێستا بۆ نەخۆشی فایبرۆ مایەڵجیا.
=KTML_Bold=زیانە لاوەکییەکانی:=KTML_End=
دەرزی چینی زیانی لاوەکی ئەوتۆی نییە تەنیا لەم کاتانەدا نەبێت:
1- نەخۆشەکە نەخوشی خوێنبەربوونی لەگەڵدابێت یاخود چارەسەر دژی مەیینی خوێن بەکار بهێنێت وەک ئەسپرین و وارڤارین.
2- بڵاوکردنەوەی ئەو نەخوشیانەی لە ڕێگەی خوێنەوە دەگوێزرێنەوە ئەویش لەکاتێکدا کە دەرزی نەخۆشێک بۆ نەخۆشێکی تر دانرێت یاخود نەبوونی تعقیمی پێویست یاخود بە کار نەهێنانی دەست کێش لەکاتی دەرزی ئاژەنیندا ئەویش کاتێک ڕودەدات کە کەسێکی ناپسپۆڕ هەڵسێت بەئەنجامدانی.
جگە لە مانە دەرزی چینی چارەسەرێکی بێ کێشەیە و هیچ زیانێکی نییە کاتێک دکتۆری شارەزا لەو بوارە ئەنجامی دەدات.*[1]