پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
باخی کتێب حەمە کەریم هەورامی
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب جەمال عەبدول
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب دکتۆر فەرهاد پیرباڵ؛ بەشی 02
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب دکتۆر فەرهاد پیرباڵ؛ بەشی 01
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب مارف خەزنەدار
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب د. شوکریە ڕەسوڵ
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ بەشی 02
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ بەشی 01
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب ئازاد بەرزنجی
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب لەتیف هەڵمەت بەشی 02
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 523,967
وێنە 106,058
پەرتووک PDF 19,743
فایلی پەیوەندیدار 99,024
ڤیدیۆ 1,437
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست 
300,552

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,728

هەورامی 
65,707

عربي 
28,768

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,136

فارسی 
8,307

English 
7,142

Türkçe 
3,565

Deutsch 
1,455

Pусский 
1,119

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
84

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
19

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

ژیاننامە
عەلی لەتیف
شەهیدان
قادر کابان
ژیاننامە
ڕەمزی مەلا مارف
ژیاننامە
حامید عەلی مورادی
ژیاننامە
ماریا سام
بنەماڵە هاوبەرژەوەندییەکانی کوردستان بەتەمای چین؟
وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان و ڕەنگکردنیان بەهاکانیان مەشکێنن!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بنەماڵە هاوبەرژەوەندییەکانی کوردستان بەتەمای چین؟

بنەماڵە هاوبەرژەوەندییەکانی کوردستان بەتەمای چین؟
ناونیشانی بابەت: بنەماڵە هاوبەرژەوەندییەکانی کوردستان بەتەمای چین؟
ئامادەکردن: #ئاراس مەسفی#

کێشەی ئابووری نێوان هەولێر و بەغدا لەوە گەورەترە لە چەند بەرمیلێکی نەوت و خاڵە سنوورییەکان بچوکبکرێتەوە. کێشەکان جگە لەوەی چڕبوونەوەی تێکهەڵکێشێکی ئاڵۆزی بەرژوەندییە ئابوورییەکانی لایەنە ناوخۆیی و دەرەکییەکانە کە لە ململانێیەکی سەختدان بۆ ڕاگرتن و زیادکردنی هەژمون و بەرژەوندی و دەستەڵات لە گۆڕەپانی سیاسیی ئێراق، ڕەهەندی ستراتیژی و سیاسیی ناوخۆیی و ناوچەیییان وەرگرتووە.
بۆیە پارتی ڕاستدەکات کە دەڵێت کێشەی ئابووری نێوان هەرێم و ئێراق بە سیاسی کراوە. خۆی ئابووری ناکرێت لە سیاسەت جیابکرێتەوە. ئابووریی سیاسی یەکێکە لە گرنگترین وانەکانی زانستی سیاسیی زانکۆکان، چونکە بێ تێگەیشتن لە تێکهەڵکێشە ئابوورییەکان، ئاسان نییە ڕەگی زۆربەی کێشە سیاسییەکانیش دەستنیشانبکرێن. لە کەس شاراوە نییە کە سێکوچکەی پارتی و یەکێتی و گۆڕان لە ئێستادا قەوارەی سیاسی و دەستووریی هەرێمی کوردستانیان بچوککردۆتەوە بۆ کۆمپانیایەکی بنەماڵەیی موفلیس و قەرزدار، خاڵی لە هەموو فەلسەفەیەکی حوکمڕانی سەردەم. لەوەش خراپتر ئەوەیە، کە کۆمپانیاکەیان نەک تەنیا توانای پێدانی مووچە و موستەمافاتی کارمەندەکانی خۆیشی نەماوە، بەڵکوو هىچ بەرهەمێکیشی خزمەتگوزاری بۆ کڕیارەکانی نەماوە، کە وڵاتییانی هەرێمی کوردستانن.
بێگومان حکومەتی ئێراقیش ئەمە دەزانێت و لە ئێستادا دەیەوێت کەڵک لە پێگەی لاوازی هەرێم وەربگرێت و کلکایەتیی هەرێم بۆ تورکیا لەژێر سەرکردایەتی بارزانی بەتەواوی ببرێت و پرسە سیاسی و ئابوورییەکان، کە ڕەهەندی سیادییان هەیە، بخاتەوە ژێر چاودێری و دەستەڵاتی بەغدا، کە گرنگترینیان پرسی سیاسەتی نەوت و خاڵە سنوورییەکانە. بۆ ئەمەش بەغدا پێناچێت بە تەنیا بێت، جگە لەلایەنی ناوخۆیی هەرێم، ئێران و ئەمریکاش بە شێوەیەک لە شێوەکان پشتیووانی بەغدان بەرانبەر هەرێم، چونکە ناچیتە عەقڵی هىچ کەسێک بەغدا چیتر بەوە ڕازی بێت هەرێمی کوردستان بە سوودوەرگرتن لە دەستوور و یاسای ئێراقی، خزمەتی بەرژەوندیی دەوڵەتانی دراوسێ، بە تایبەتی دەوڵەتی تورکیا بکات، کە جگە لە کێشەی مەزهەبی لەگەڵ بەشە زۆرەکەی وڵاتییانی ئێراق، چەندان پرسی چارەسەرنەکراوی لەگەڵ بەغدا هەیە، وەکوو کێشەکانی ئاو، پێشێلکردنی سنوورەکان و داڵدەدانی گرووپ و کەسایەتییە ڕاکردووەکانی عەرەبی سونی هتد. لەسەر ئاستی ناوخۆیی هەرێمیش، بەرهەم سالح و بەشێکی یەکێتی و ئەندامانی تری کوردی ناسراو بە گرووپی 15 لە پەڕڵەمانی ئێراق پشتیووانی بەغدان بەرانبەر بە دەستەڵاتی حکومەتی هەرێم بە ڕێبەرایەتیی پارتیی دیموکراتیی. خاڵی هاوبەشی لایەنە کوردییەکان لە قاڵبدانی هەژمون و شکاندنی هەیبەتی دەستەڵاتی بنەماڵەکانە لە پڕۆسەی سیاسیی هەرێم و ئێراق، هەروەها پاراستنی پێگەی ئێستا و دووبارە هەڵبژاردنەوەیانە، چ وەکوو سەرۆک کۆمار، چ وەکوو ئەندام پەڕڵەمانی ئێراق. لەسەر ئاستی ناوچەییش ئێران دەیەوێت هەژمونی تورکیا لە ئێراق لاواز بکات، وەک چۆن ئەمریکاش دەیەوێت پێگەی ڕووسیا لە ڕێگەی لەقاڵبدانی ڕۆزنەفت لە هاوکێشەی نەوتی ئێراق بێهێز بکات.
لەبەرانبەردا پارتی سەرکردایەتی بەرەی بنەماڵە دەستەڵاتدارەکانی هەرێم دەکات بەرانبەر بەغدا، چونکە لە ناوخۆی هەرێم زۆربەی سەرکردە کاریگەرەکانی گۆڕەپانی سیاسی هاوبەرژەوەندین لەگەڵ پارتی و نایانەوێت پارتی مەلەفی نەوت ڕادەستی بەغدا بکاتەوە. بنەماڵە دەستڕۆیشتوەکان وەکوو کورەکانی تالەبانی و کۆسرەت ڕەسوڵ و نەوشێروان مستەفا، هەرەوەها چەند ئەندامێکی تری کۆنی مەکتەب سیاسی یەکێتی و پارتی و بەرپرسی تری حزبەکانی تری خاوەن کاریگەریی لەسەر پڕۆسەی سیاسیی هەرێم، سێکتەرەکانی ئابووری و بازرگانییان لەنێوان خۆیان دابەشکردووە. لە ئێستادا کاربەدەستە باڵاکانی ناو پارتی، یەکێتی، گۆڕان و بەشێکی حزبەکانی تریش سەرەرای ترسی بەشێکیان لە لەدەستچونی پشکەکانیان لە بازرگانیی نەوت، بەشەکەی تریان ترسی ئەوەیان هەیە کە ئەوانەی ئێستا بە بازرگانیی نەوت و بردنی داهاتی خاڵە سنوورییەکان خەریکن، ئەگەر هاتو ئەم سەرچاوەیانەیان لە دەست دەربچێت، ناچار دەبن دووبارە دەست ببەنەوە بۆ بازرگانییەکانی تری وەکوو جگەرە، داوودەرمان و زەوی و خانوبەرەو نەخۆشخانە و ئۆتۆمۆبیل و چیمەنتۆ، و هتد، کە ئێستا لەژێر دەستی بەرپرسە پلە دوەکانی ئەم حزبانە دایە. بۆیە ئێستا بێدەنگییان لە پرسی نەوت هەڵبژاردوە و لە ڕێگەی کاراکتەرەکانی خۆیان لە ناو حکومەت و پەڕڵەمان وەکوو جێگری سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی پەڕڵەمان و چەند ئەندام پەڕڵەمانێک و میدیاکارێک خەریکی پینەوپەڕۆکردنی دۆخەکەن و کار بۆ بەلاڕێدابردنی سەرنج لەسەر ڕەگی سەرەکیی کێشەکان دەکەن.
حکومەتی هەرێم تا ئێستا بە سیاسەتێکی دوفاقییانە ئەم هاوکێشەیان ڕاگرتبو، بەوەی پێیەکیان لە بەغدا بێت و پێیەکیان لە ئەنقەرە. بوونی قوباد تالەبانی لە بەغدا و مغازەلەی مەسرور بۆ تورکیا دەچێتە ئەم چوارچێوەیە، بەڵام بار و گوزەرانی خەڵک تا دێت خراپتر دەبێت، دەنگی نارەزایەتییەکان تا دێت بلندتر دەبێت و کردەی خەڵکی ناڕازی تا دێت توندوتیژتر و فراوانتر دەبێت. ئەمەش پانتایی مناوەرە و کات کوشتن بۆ پارتی و هاوپەیمانەکانی تا دێت، بەرتەسکتر دەکاتەوە.
پارتی و هاوپەیمانەکانی لە هەرێم لەوە تێگەیشتون کە بەردەوامییدان بەم دۆخە یاریکردنێکی ترسناکە بە چارەنووسی خۆیان و بەرژەوەندی دورمەودایان لە کۆی پڕۆسەی سیاسی هەرێم و ئێراق، بەڵام بژاردەکانیشیان لەنێوان خراپ و خراپترە. بەرەی بەرانبەر پارتی و هاوبەرژەوندییەکانی، هیچیان لە هەرێم نییە، تا لەدەستی بدەن، یان گەر هەشیان بێت، ئامادەن بیکەنە قوربانی و بەخشیشی داروخانی تەواوەتی سیستەمی پارتی و هاوپەیمانەکانی. بۆیە لەلایەک لە ڕێگەی بەغداەوە فشارەکان لەسەر پارتی و هاوپەیمانەکانی زیاتر دەکەن، لەلایەکی تریش وڵاتییانی هەرێم لە دژی دەستەڵاتی پارتی و یەکێتی زیاتر هاندەدەن.
لە ئێستادا ملدانی پارتی و بنەماڵە هاوبەرژەوندییەکان بۆ مەرجە سەختەکانی بەغدا ئاسان نییە و نرخەکەی زۆرە و پێناچێت بتوانن بچێتە ژێر باری، چونکە جگە لە تۆراندنی تورکیا و ڕووسیا، ئەگەری هەڵوەشانەوەی هاوپەیمانییەکانی ئێستا و ڕو وەرگێڕانی هاوپەیمانە ناوخۆیییەکانی پارتی بەرەو بەغدا زۆرتر دەکات و پارتی لە گۆڕەپانەکە تەنیاتر دەکات. دورکەوتنەوەی زیاتر لە بەغدا و ڕوکردنە ئەنقەرەش بژاردەیەکی تری پارتی و هاوبەرژەوەندییەکانییەتی، بەڵام نرخەکەی زۆر زیاترە، چونکە جگە لە شەڕفرۆشتن بە پەکەکە و بەردەوامبوون و زیادبوونی گەمارۆی ئابووری و سیاسی و یاسایی بەغداشی بەدواوەیە، دۆخی هەرێمیش بەتەواوی دەخاتە بەردەم حوکمی پۆلیسی و ترس و دڵەراوکێ، کە ئەمەش دژی سیاسەتی ئەمریکایە لە ئێراق، وەکوو لە تویتەکەی مایک پۆمپێیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەئاشکرا دەرکەوت.
لە ئێستادا پارتی و بنەماڵە هاوبەرژەوندییەکانی لە دۆخێکی هەتا بڵێی قوورس و ترسناکدان. پێدەچێت تاکە دەرەچەیان، تێکەڵکردنەوی کارتەکان بێت، لە ڕێگەی شەڕ فرۆشتن بە پەکەکە و بەردەوامیدان بەم دۆخەی ئێستا و سپاردنی ئەم قەیرانەش بە بە قەیرانێکی تر. ئەوەش بێئومێدی لای خەڵک زیاتر دەکات و ڕێگە بۆ تەقینەوەیەکی تری جەماوەریی خۆش دەکات، کە لە ئێستادا ئاسان نییە بتوانرێت پێشبینی بۆ ئاکامەکانی بکرێت. [1]
ئەم بابەتە 154 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردستان تایمز - 06-05-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: چاپکراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 06-05-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئەمیر سیراجەدین )ەوە لە: 06-05-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 154 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی نەورۆز لە دەربەندیخان ساڵی 1989
ژیاننامە
بەکر مستەفا سەعید
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی دووەمی سەرەتایی قوتابخانەی قەرەتەپە لە شارەدێی بنگرد، دوکان ساڵی 1978
ژیاننامە
حاجی ڕێکخەر
کورتەباس
کێشەی ئافرەت لەکلاورۆژنەی شیعری هەندێ لە شاعیرانی هاوچەرخ دا
کورتەباس
تەلەفزیۆن لەلایەن کۆمەڵایەتی و سایکۆلۆژیەوە چ کارێک لە منداڵان دەکات
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای شەهیدانی (ی.ن.ک) لە هەولێر 04
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
با هەتا هەتایە کارەساتە نەتەوەیی و نیشتمانییەکەی هەڵەبجە سیمبوڵی یەکبوون و کوردایەتیمان بێت
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گوندی میراولی لە شارەدێی سیروان، هەڵەبجە ساڵی 1998
پەرتووکخانە
گۆرانیەکانی سێ نەوە (موزیکی عێبری بە کوردی)
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
پەرتووکخانە
هونەری مامەڵەکردن لە قوتابخانە
کورتەباس
سانت بوف و هونەری رەخنە
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
کەرە فەیلەسووفە سپییە سێپێیەکە
ژیاننامە
بەکرە قیت
کورتەباس
کتێبخانەی ئاشورپانیپاڵ
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەکرە سوور
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای پێشمەرگە دێرینەکان – پارێزگای هەولێر، بەرگی 04
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
وێنە و پێناس
قوتابییانی قوتابخانەی قەڵخانلۆ لە خورماتوو ساڵی 1983
ژیاننامە
پوشۆ عەبدولکەریم عومەر
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی گوندی زەنگەنان، شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 2000
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
عەلی لەتیف
19-07-2009
هاوڕێ باخەوان
عەلی لەتیف
شەهیدان
قادر کابان
05-12-2010
هاوڕێ باخەوان
قادر کابان
ژیاننامە
ڕەمزی مەلا مارف
26-12-2013
هاوڕێ باخەوان
ڕەمزی مەلا مارف
ژیاننامە
حامید عەلی مورادی
19-07-2017
سەریاس ئەحمەد
حامید عەلی مورادی
ژیاننامە
ماریا سام
07-03-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
ماریا سام
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
باخی کتێب حەمە کەریم هەورامی
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب جەمال عەبدول
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب دکتۆر فەرهاد پیرباڵ؛ بەشی 02
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب دکتۆر فەرهاد پیرباڵ؛ بەشی 01
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب مارف خەزنەدار
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب د. شوکریە ڕەسوڵ
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ بەشی 02
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ بەشی 01
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب ئازاد بەرزنجی
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب لەتیف هەڵمەت بەشی 02
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 523,967
وێنە 106,058
پەرتووک PDF 19,743
فایلی پەیوەندیدار 99,024
ڤیدیۆ 1,437
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست 
300,552

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,728

هەورامی 
65,707

عربي 
28,768

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,136

فارسی 
8,307

English 
7,142

Türkçe 
3,565

Deutsch 
1,455

Pусский 
1,119

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
84

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
19

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی نەورۆز لە دەربەندیخان ساڵی 1989
ژیاننامە
بەکر مستەفا سەعید
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی دووەمی سەرەتایی قوتابخانەی قەرەتەپە لە شارەدێی بنگرد، دوکان ساڵی 1978
ژیاننامە
حاجی ڕێکخەر
کورتەباس
کێشەی ئافرەت لەکلاورۆژنەی شیعری هەندێ لە شاعیرانی هاوچەرخ دا
کورتەباس
تەلەفزیۆن لەلایەن کۆمەڵایەتی و سایکۆلۆژیەوە چ کارێک لە منداڵان دەکات
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای شەهیدانی (ی.ن.ک) لە هەولێر 04
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
با هەتا هەتایە کارەساتە نەتەوەیی و نیشتمانییەکەی هەڵەبجە سیمبوڵی یەکبوون و کوردایەتیمان بێت
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گوندی میراولی لە شارەدێی سیروان، هەڵەبجە ساڵی 1998
پەرتووکخانە
گۆرانیەکانی سێ نەوە (موزیکی عێبری بە کوردی)
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
پەرتووکخانە
هونەری مامەڵەکردن لە قوتابخانە
کورتەباس
سانت بوف و هونەری رەخنە
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
کەرە فەیلەسووفە سپییە سێپێیەکە
ژیاننامە
بەکرە قیت
کورتەباس
کتێبخانەی ئاشورپانیپاڵ
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەکرە سوور
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای پێشمەرگە دێرینەکان – پارێزگای هەولێر، بەرگی 04
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
وێنە و پێناس
قوتابییانی قوتابخانەی قەڵخانلۆ لە خورماتوو ساڵی 1983
ژیاننامە
پوشۆ عەبدولکەریم عومەر
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی گوندی زەنگەنان، شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 2000
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
فۆڵدەرەکان
وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەند و ئیدیۆم - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان پەرتووکخانە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان پەند و ئیدیۆم - شار و شارۆچکەکان - سلێمانی پەرتووکخانە - پۆلێنی ناوەڕۆک - کلتوور / فۆلکلۆر وشە و دەستەواژە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست پەرتووکخانە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست وشە و دەستەواژە - وشە - ناو - سادە، داڕێژراو و لێکدراو پەرتووکخانە - فایلی PDF - بەڵێ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.625 چرکە!