دەست شکاو کاری پێئەکرێ، دڵشکاو کاری پێناکرێ.
لە ڕووداودا هەر ئێسقانێکی جەستە بشکێت، وەک خۆی لێنایەتەوە، واتە: جێگەی شکاوی هەر دیارە، بەشێوەیەکی ئاسایی هەندێک ئیشوکاری سادەی ڕۆژانەی پێدەکرێت، بەڵام دڵێک لە کەسێک بشکێ، تا کۆتایی تەمەن وەک خۆی لێناتەوە، چونکە کەسی دڵشکاو تیماری شکاوییەکەی بۆ ناکرێت.[1]