پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
پێڕەوبەندیی لەئاستەکانی زمانی کوردیدا
17-08-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
سەید حیکمەت
17-08-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
هەرزەکار لە تاراوگە
17-08-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سەعید سیاسی
17-08-2024
کشمیر کەریم
شوێنەکان
کانیاتا
17-08-2024
زریان عەلی
شوێنەکان
سەرکێری
17-08-2024
زریان عەلی
شوێنەکان
بێخشاش
16-08-2024
زریان عەلی
شوێنەکان
سێلکی
16-08-2024
زریان عەلی
شوێنەکان
لێرا
16-08-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
جەلال باڵان
15-08-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت
  531,633
وێنە
  107,683
پەرتووک PDF
  20,025
فایلی پەیوەندیدار
  101,197
ڤیدیۆ
  1,475
زمان
کوردیی ناوەڕاست 
303,386
Kurmancî - Kurdîy Serû 
89,005
هەورامی 
65,853
عربي 
29,431
کرمانجی - کوردیی سەروو 
17,084
فارسی 
9,002
English 
7,423
Türkçe 
3,612
لوڕی 
1,691
Deutsch 
1,495
Pусский 
1,134
Française 
336
Nederlands 
130
Zazakî 
90
Svenska 
63
Հայերեն 
50
Español 
46
Italiano 
44
لەکی 
37
Azərbaycanca 
24
日本人 
20
中国的 
16
Ελληνική 
14
Norsk 
14
עברית 
14
Fins 
12
Polski 
7
Esperanto 
5
Ozbek 
4
Português 
3
Тоҷикӣ 
3
Hrvatski 
2
Srpski 
2
Kiswahili سَوَاحِلي 
2
ქართველი 
2
Cebuano 
1
балгарская 
1
ترکمانی 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
130,245
پەرتووکخانە 
25,375
ژیاننامە 
24,803
کورتەباس 
17,332
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
14,561
پەند و ئیدیۆم 
12,796
شوێنەکان 
11,710
شەهیدان 
11,568
کۆمەڵکوژی 
10,888
هۆنراوە 
10,233
بەڵگەنامەکان 
8,327
وێنە و پێناس 
7,322
ئامار و ڕاپرسی 
4,624
کلتوور - مەتەڵ 
3,150
ناوی کوردی 
2,078
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,449
ڤیدیۆ 
1,376
پۆلێننەکراو 
990
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
819
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
777
کارە هونەرییەکان 
728
شوێنەوار و کۆنینە 
633
فەرمانگەکان  
269
گیانلەبەرانی کوردستان 
243
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
نەخشەکان 
182
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
94
زانستە سروشتییەکان 
80
خواردنی کوردی 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
یارییە کوردەوارییەکان 
39
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
21
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
323
PDF 
30,566
MP4 
2,399
IMG 
196,801
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
حەسەن گەرمیانی
ژیاننامە
محەمەد ڕەشید فەتاح
ژیاننامە
شێروان بابان
ژیاننامە
ئەحمەد زەردەشت
هۆنراوە
زارا محەمەدی
بە کۆرۆنا ناوێرین؟
کوردیپێدیا، مێژووی ڕۆژ بە ڕۆژی کوردستان و کورد دەنووسێتەوە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Cebuano0
Esperanto0
Fins0
Hrvatski0
Kiswahili سَوَاحِلي0
Norsk0
Ozbek0
Polski0
Português0
Pусский0
Srpski0
балгарская0
Тоҷикӣ0
Հայերեն0
ქართველი0
中国的0
日本人0

بە کۆرۆنا ناوێرین؟

بە کۆرۆنا ناوێرین؟
ناونیشان: بە کۆرۆنا ناوێرین؟
نووسەر: #هێمن عەبدوڵڵا 2#
ڕۆژی دەرچوون: #09-03-2020#
ئەو شەڕەی چەند هەفتەیەکە لەگەڵ کۆرۆنا دەستی پێ کردووە، بووەتە جەنگێکی جیهانی. جەنگێک کە دوژمنەکەمان دەزانێ بە کام چەک هێرشمان بکاتەسەر، بەڵام لەبەرئەوەی ئێمە هێشتا باش نایناسین، نازانین بە کام چەک هێرش یان تەنانەت بەتەواوەتی بەرگریش بکەین. لەبەرئەوەی وەک شەڕی #داعش# وێنەی تەقینەوەی گەورە و هێرشی فڕۆکە و شەڕی بەرەیی نییە، میدیا ناتوانێ لە ڕووماڵەکانییدا بەتەواوەتی قەبارەی ئەو مەترسییە پیشانبدات کە لەو شەڕەدا لەسەر هەموو جیهانە، بەڵام ڕاستییەکەی ئەوەیە ئەم شەڕە لە شەڕی داعشیش مەترسیدارترە. دەرهاویشتەکانی ئەم شەڕەش لە کوورتمەودا و درێژمەوداشدا ڕوانین و شێوازی کارکردنی مرۆڤایەتی دەگۆڕێت.
ئەوەی کە دەگوترێت نابێ ترس بڵاوبکرێتەوە و دۆخی دەروونیی خەڵک ئاڵۆز بکرێت، ڕاستە. هەمان شت لەکاتی شەڕی دژی داعش و شەڕەکانی دیکەشدا ڕاست بوو و شەڕ بە ورەی بەرزەوە باشتر دەکرێت، بەڵام بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمن دەبێ وێنەی ڕاستەقینەی مەترسی و هەڕەشەکەش ببینین. کۆرۆنا گاڵتە نییە و هی ئەوە نییە بە سەیران و چوونە پشتی سەیتەرە لەبیر خۆتی ببەیتەوە، بەڵکوو دەبێ شەڕی لەگەڵ بکەی. کە تاوەکوو ئێستا خۆلێشاردنەوە و گۆشەگیرکردنییەتی (تاوەکوو لەنێوچوونی) لە چوارچێوەی نەخۆشخانە و نێو ماڵاندا. هەرچی قسەی بریقەدار و شیکردنەوە لەبارەی کۆرۆناوە دەکرێ، لەمە زیاتر نییە: مادام چەکەکەمان پێنییە، دەبێ دوژمنەکەمان ببەینە ئەو ژینگەیەی بە پشوودرێژی بۆخۆی تێیدا لەنێودەچێت.
ئەمڕۆ کە نرخی نەوت بەخێراییە دابەزی، ترسی ئەوروپاییەکان بەتایبەتی و وڵاتانی ڕۆژاوایی تەنیا لەو دابەزینەی نرخی نەوت نەبوو، بەڵکوو زۆرتر لەوە بوو کە ئەمە کاریگەریی لەسەر خێراتربوونی دەستپێکردنی قەیرانێکی دارایی کەمەرشکێن بەهۆی پەیدابوونی کۆرۆناوە هەبێت. ترسەکەش لەجێگەی خۆیدایە. ئەمڕۆژانە هەندێک شوێنی ئەوروپا ڕۆژانی قات و قڕی و ترسی سەردەمی جەنگی جیهانیی دووەمیان وەبیر خەڵکی دەهێنایەوە. ڕەفەی بەتاڵی مارکێتەکان بۆ وڵاتێکی وەکوو کوردستان کە لەپڕ تووشی شەڕی داعش بوو یان بۆ قەتەر کە لەپڕ سعودییەکان و هاوپەیمانەکانی بایکۆتیانکرد، شتێکی ئاسایی بوو، بەڵام بۆ وڵاتانی ئەوروپایی کە کۆگای زەبەللاح و خۆراکی پاشەکەوتکراویان بۆ ڕۆژانی تەنگانەش ئامادەکردووە و بەبەردەوامی مەشقی بەرەنگاربوونەوەی کارەساتی وەک ئەوەی کۆرۆنا دەکەن، شتێکی تۆقێنەرتر بوو. ئەگەر ئەو قەیرانە داراییەش بێت، ئەگەر کۆرۆناش نەمابێت، دەرهاویشتەکانی کۆرۆنا ئازاردەر دەبن.
ئێستا لە جیهاندا کۆمەڵێک وڵات و زۆن هەن کە وەکوو ڕەققە و موسڵ بۆ داعش ئەوانیش ناوەندی تەشەنەکردنی کۆرۆنان: لە ئاسیا هەریەکە لە چین و کۆریای باشوور و لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست ئێران و لە ئەوروپاش ئیتاڵیا. خەریکیشە لە هەندێک شوێنی دیکەی دنیاش ئەو ناوەندانەی تەشەنەسەندن درووستدەبن. هۆکاری ئەمەش ئیدارەی خراپی دەستپێکردنی شەڕی دژی کۆرۆنا بووە لەلایەن ئەو دەوڵەتانەوە. هەرچەندە چین لە قۆناخی دوای تەشەسەندنەکەدا زیرەکانە ڕەفتاریکرد و وەکچۆن هەواڵە ناخۆشەکان لەسەرەتادا لەوێوە دەهاتن، ئێستا هەواڵە خۆشەکانی شەرەکەش هەر لەوێوە دێن. بەڵام بەداخەوە ئێران لە سەرەتاوە و تاوەکوو ئێستاش هەر هەواڵی ناخۆشی شەڕەکەی لێوە دێت.
ئەوانەی بڕوایان بە بیردۆزی پیلانگێڕی هەیە دەڵێن کۆرۆنا درووستکراوێکی ئەمریکی بوو و ئامانج لێی خاپوورکردنی ئابووریی چین بوو، بەڵام هەشن دەڵێن چین کۆرۆنای درووستکرد تاوەکوو ترەمپ لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمساڵدا بدۆڕێت. ئەمانە یەکێکیان ڕاست بن یان هیچیان ڕاست بن، هیچ لەو ڕاستییە ناگۆڕن کە بۆ گەلی بچووک و کەم کاریگەریی وەکوو کوردستان خۆئامادەکردن بۆ ئەوەی بەڕێوەیە و خۆپاراستن لەوەی کە هەیە لە هەموو شتێک گرنگترە. خۆشبەختانە تاوەکوو ئێستا هەرێمی کوردستان کەمترین پریشکی ئاگری شەڕەکەی بەرکەوتووە و ڕێوشوێنی ڕاست و گونجاویش گیراونەتەبەر، بەڵام دەبێ خەڵک بزانن مەسەلەی کۆرۆنا پەیوەندیی بە ئاساییشی نیشتمانییەوە هەیە و نابێ حکومەت بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی، ئەگەر پێویستیکرد، لە هیچ ڕێوشوێنێک سڵ بکاتەوە. نابێ لەبیرمان بچێت کە ئەوەی وایکرد لە چین دۆخەکە باشترببێت ئەو سڵنەکردنەوەیە بوو و تەدەخولی هێزی سەربازی و ئەمنی بوو لە شەڕەکەدا. ئەوەی لە ئێرانیش وایکرد دۆخەکە لەدەست دەرچێت، تەدەخولنەکردنی سەربازی و بەپیرۆزترزانینی شاری قوم لە سەلامەتیی ملیۆنان کەسی تەنیا ئێرانی نا، بەڵکوو سەرتاسەری جیهان بوو. [1]
ئەم بابەتە 261 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 09-03-2020
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 09-03-2020 (4 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاپۆرت
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 21-05-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 21-05-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 04-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 261 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
شوناس و ناسیۆنالیزم; هەوڵدان بۆ بەدەوڵەتبوون لە کوردستان و ئەرمینیادا
ژیاننامە
نوور یوسف
پەرتووکخانە
کەم و کورتی دادوەری لێپرسراوێتی بۆ‌ تاوانەکانی داعش لە عێراق
پەرتووکخانە
هەرزەکار لە تاراوگە
وێنە و پێناس
باخچەی تەما لە ئامەد 2024
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
مزگەوتی گەورەی ئامەد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
بەشێک لە قوتابییانی قوتابخانەی کەندێناوە لە مەخموور ساڵی 1979
پەرتووکخانە
پێڕەوبەندیی لەئاستەکانی زمانی کوردیدا
وێنە و پێناس
گوندی سەرگەڵوو ساڵی 1975
ژیاننامە
هەردی ئەحمەد 01
پەرتووکخانە
کوردەکانی پشت چیاکانی قەفقاس، مێژوو و تراژیدیای ژیانیان
ژیاننامە
ئاواز حەمەعەلی
ژیاننامە
جەلال باڵان
ژیاننامە
سەید حیکمەت
کورتەباس
ناو و نازناو و ناو و ناتۆرە و ناودەرکردن و ساناکردنی ناو لەناو زمان و لە لای گەلی ئێمەدا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای ئامەد
شوێنەوار و کۆنینە
پردی دیجلە
ژیاننامە
سیروان عەزیزی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
بەبۆنەی یادی سی و پێنج ساڵەی کۆچ کردنی مێژوونووسی گەورەی کورد مامۆستا ئەمین زەکی بەگەوە
ژیاننامە
مەليحە ساڵح عەباس
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی سێیەمی قوتابخانەی بارزان لە سلێمانی ساڵی 1960
ژیاننامە
باخان سەرحەد عەبدولڕەحمان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
تینا سۆران
کورتەباس
لێکۆڵینەوەی مێژوویی لە رۆژنامەگەری کوردی دا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای سەردار
ژیاننامە
سەعید سیاسی
کورتەباس
کورتە هەڵسەنگاندنێکی پرۆگرامی خوێندنی رێزمانی کوردی لە قۆناغەکانی ناوەندی و ئامادەیی دا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای زەرزوان
کورتەباس
سەرهەڵدانی بیروباوەڕی شورات و ئەو هۆیانەی بوونە هۆی هاتنە کایەوەی-بەشی چوارەم
وێنە و پێناس
ئیبراهیم ئەحمەد و فەرهاد پیرباڵ ساڵی 1990

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
حەسەن گەرمیانی
30-10-2009
هاوڕێ باخەوان
حەسەن گەرمیانی
ژیاننامە
محەمەد ڕەشید فەتاح
19-03-2013
بەناز جۆڵا
محەمەد ڕەشید فەتاح
ژیاننامە
شێروان بابان
17-05-2021
ڕۆژگار کەرکووکی
شێروان بابان
ژیاننامە
ئەحمەد زەردەشت
03-09-2021
هاوڕێ باخەوان
ئەحمەد زەردەشت
هۆنراوە
زارا محەمەدی
08-01-2022
زریان عەلی
زارا محەمەدی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
پێڕەوبەندیی لەئاستەکانی زمانی کوردیدا
17-08-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
سەید حیکمەت
17-08-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
هەرزەکار لە تاراوگە
17-08-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سەعید سیاسی
17-08-2024
کشمیر کەریم
شوێنەکان
کانیاتا
17-08-2024
زریان عەلی
شوێنەکان
سەرکێری
17-08-2024
زریان عەلی
شوێنەکان
بێخشاش
16-08-2024
زریان عەلی
شوێنەکان
سێلکی
16-08-2024
زریان عەلی
شوێنەکان
لێرا
16-08-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
جەلال باڵان
15-08-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت
  531,633
وێنە
  107,683
پەرتووک PDF
  20,025
فایلی پەیوەندیدار
  101,197
ڤیدیۆ
  1,475
زمان
کوردیی ناوەڕاست 
303,386
Kurmancî - Kurdîy Serû 
89,005
هەورامی 
65,853
عربي 
29,431
کرمانجی - کوردیی سەروو 
17,084
فارسی 
9,002
English 
7,423
Türkçe 
3,612
لوڕی 
1,691
Deutsch 
1,495
Pусский 
1,134
Française 
336
Nederlands 
130
Zazakî 
90
Svenska 
63
Հայերեն 
50
Español 
46
Italiano 
44
لەکی 
37
Azərbaycanca 
24
日本人 
20
中国的 
16
Ελληνική 
14
Norsk 
14
עברית 
14
Fins 
12
Polski 
7
Esperanto 
5
Ozbek 
4
Português 
3
Тоҷикӣ 
3
Hrvatski 
2
Srpski 
2
Kiswahili سَوَاحِلي 
2
ქართველი 
2
Cebuano 
1
балгарская 
1
ترکمانی 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
130,245
پەرتووکخانە 
25,375
ژیاننامە 
24,803
کورتەباس 
17,332
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
14,561
پەند و ئیدیۆم 
12,796
شوێنەکان 
11,710
شەهیدان 
11,568
کۆمەڵکوژی 
10,888
هۆنراوە 
10,233
بەڵگەنامەکان 
8,327
وێنە و پێناس 
7,322
ئامار و ڕاپرسی 
4,624
کلتوور - مەتەڵ 
3,150
ناوی کوردی 
2,078
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,449
ڤیدیۆ 
1,376
پۆلێننەکراو 
990
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
819
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
777
کارە هونەرییەکان 
728
شوێنەوار و کۆنینە 
633
فەرمانگەکان  
269
گیانلەبەرانی کوردستان 
243
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
نەخشەکان 
182
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
94
زانستە سروشتییەکان 
80
خواردنی کوردی 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
یارییە کوردەوارییەکان 
39
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
21
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
323
PDF 
30,566
MP4 
2,399
IMG 
196,801
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
شوناس و ناسیۆنالیزم; هەوڵدان بۆ بەدەوڵەتبوون لە کوردستان و ئەرمینیادا
ژیاننامە
نوور یوسف
پەرتووکخانە
کەم و کورتی دادوەری لێپرسراوێتی بۆ‌ تاوانەکانی داعش لە عێراق
پەرتووکخانە
هەرزەکار لە تاراوگە
وێنە و پێناس
باخچەی تەما لە ئامەد 2024
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
مزگەوتی گەورەی ئامەد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
بەشێک لە قوتابییانی قوتابخانەی کەندێناوە لە مەخموور ساڵی 1979
پەرتووکخانە
پێڕەوبەندیی لەئاستەکانی زمانی کوردیدا
وێنە و پێناس
گوندی سەرگەڵوو ساڵی 1975
ژیاننامە
هەردی ئەحمەد 01
پەرتووکخانە
کوردەکانی پشت چیاکانی قەفقاس، مێژوو و تراژیدیای ژیانیان
ژیاننامە
ئاواز حەمەعەلی
ژیاننامە
جەلال باڵان
ژیاننامە
سەید حیکمەت
کورتەباس
ناو و نازناو و ناو و ناتۆرە و ناودەرکردن و ساناکردنی ناو لەناو زمان و لە لای گەلی ئێمەدا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای ئامەد
شوێنەوار و کۆنینە
پردی دیجلە
ژیاننامە
سیروان عەزیزی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
بەبۆنەی یادی سی و پێنج ساڵەی کۆچ کردنی مێژوونووسی گەورەی کورد مامۆستا ئەمین زەکی بەگەوە
ژیاننامە
مەليحە ساڵح عەباس
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی سێیەمی قوتابخانەی بارزان لە سلێمانی ساڵی 1960
ژیاننامە
باخان سەرحەد عەبدولڕەحمان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
تینا سۆران
کورتەباس
لێکۆڵینەوەی مێژوویی لە رۆژنامەگەری کوردی دا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای سەردار
ژیاننامە
سەعید سیاسی
کورتەباس
کورتە هەڵسەنگاندنێکی پرۆگرامی خوێندنی رێزمانی کوردی لە قۆناغەکانی ناوەندی و ئامادەیی دا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای زەرزوان
کورتەباس
سەرهەڵدانی بیروباوەڕی شورات و ئەو هۆیانەی بوونە هۆی هاتنە کایەوەی-بەشی چوارەم
وێنە و پێناس
ئیبراهیم ئەحمەد و فەرهاد پیرباڵ ساڵی 1990
فۆڵدەرەکان
وشە و دەستەواژە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەند و ئیدیۆم - بەشە شێوەزارەکانی کوردیی ناوەند - بەشە شێوەزاری سلێمانی پەند و ئیدیۆم - شار و شارۆچکەکان - سلێمانی پەند و ئیدیۆم - شار و شارۆچکەکان - سەیدسادق (شارەزوور) پەند و ئیدیۆم - شار و شارۆچکەکان - شارباژێڕ (چوارتا و ماوەت) پەند و ئیدیۆم - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان ژیاننامە - جۆری کەس - هۆزانەوان - هۆنەر ژیاننامە - ڕەگەزی کەس - نێر

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.75
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.437 چرکە!