درۆزن هەر جارێک ناشتا ئەکا.
درۆزن یەکجار ناشتا ئەخوا.
درۆزن ناشتای کرد، پێیان بڕوانەکرد.
ناشتا: بە خواردەمەنییەیەک یان خواردنەوەیەک دەوترێت کە لەسەر سکی بەتاڵ بخورێت (فەرهەنگی خاڵ) ئەو مرۆڤانەی بەردەوام بۆ بەرژەوەندی خۆیان درۆدەکەن، تا ئاستێکی دیاریکراو خەڵک هەڵدەخەڵەتێنن، دواتر بێبڕواترین کەس دەردەچن، واتە: کەسی درۆزن هەر جارێک خەڵکی بڕوای پێدەکات و دواتر متمانە لەدەستدەدات. [1]