جێی گا هەر دۆڵە.
گا ئاژەڵێکی بەهێزە و لە کوردەواردا بۆ کاری کێڵان بەکاردێت، دۆڵ: مەبەست لەنێوانی دوو گرد یان دوو چیای لێک نزیکە، کە هەم تەڕ و ئاودارە و هەم فێنکە، جێگەیەکی باشە بۆ لەوەڕاندنی گا و ئاژەڵی بەرزە، پەندەکە واتە: هەر کەسە و لە ماڵ و خێزانی خۆیدا پەروەردە دەکرێت. [1]