بە مراکی خڕدەکاتەوە، بە ئەسکوێ بڵاودەکاتەوە.
مراک: کەوچکی نانخواردن. ئەسکوێ: کەوچکێکی دەم گەورەیە، چێشتی لە مەنجەڵ پێتێدەکرێت (فەرهەنگی خاڵ)، بۆ کەسێک بەکاردێت کەمکەم سامان کۆبکاتەوە و زۆر پێوەی ماندووببێت، بەڵام زۆرزۆر بەهەدەری بدات و خەرجی بکات. مەبەست لە کەسی دەستبڵاوە. [1]