ناونیشانی بابەت: مامەڕیشە؛ ئەفسانەکەی گەرمیان
(چۆن بوو بە مامە ریشه؟)
ناوی نووسەر: #عەبدوڵڵا کەریم مەحمود#
پایزی 1979 کەرتی 4ی جەباری دروست کرا ، مام رۆستەم فەرماندەی کەرت بوو ، بێستون بارۆیی فەرماندەی مەفرەزەی هەمەوەند بوو ،مەولود گوربازی فەرماندەی مەفرەزە بوو ، حەمە تەلە ناسراو بە [شاهۆ ] فەرماندی مەفرەزەی جەباری بوو .
نەجمەدین زیاتر هۆگری( شاهۆ) بوو ، زۆربەی جەولەکانی لە گەڵ ئەودا دەکرد .
له و سەردەمەدا نەجمەدین عەزە ڕەش ی خەڵکی چەمچەماڵ دەبینێ ولە سەرەتادا لێی دەکەوێتە گومانەوە ، کە بۆی دەردەکەوێت مرۆڤێکی شۆڕشگێرە لە لای خۆی بە پێشمەرگە وەری دەگرێت .
خەڵکی ناوچەکە سەریان سوڕما ،چۆن وا زوو مامە ریشە ،عەزە رەش بە پێشمەرگە وەرگرت و بوو بە هاورێ ی نزیکی ، جێ ی متمانەی نەجمەدین .
مام رۆستەم زۆر جار ،عەزە رەشی لە گەڵ خۆی دەبرد بۆ جەولە کان ، عەزە رەش کەسیەتیەکی پاک و رووخۆش و نمونە یی بوو.
نەجمەدین هەموو هەڵسوکەوتەکانی عەزەرەشی بەدڵ بوو، هەردوکیان بوون ، بە دوو هاورێ ی زۆ خۆشەویست ونزیکی یەکتریی.
رۆژێکیان نەجمەدین و عەزەڕەش و ئەحمەد کانی مستەفایی وفەخرەدین ئاوە بۆرەکەیی و خالید هەنارەیی لە دەوروبەری تەکیەی جەباری لە جەولەدا بوون .
دواتر روو یان کردە گوندی [مۆرانە و مۆفەرو نورە ، قەرەتامور) ، شەوەکەی لە قەرەتاموور مانەوە ، بەیانییەکەی روویان کردە گوندی دارەتوو .
لە رێگا عەزەرەش بە نەجمەدینی یوت :
-ئەمشه و خەوێکی ناخۆشم بینی ، لە خەوەکەم دا خۆشەویستەکەم شیوەنی بەدیارمەوە دەکرد ،
تۆش وەک من بە هەمان شێوە ،دڵم دەڵێت :
- یەکێکمان شەهید دەبین.
نەجمەدین بزەیەک گرتی وهیچی نەوت ، دواتر روویان کردە تاڵەبان ،قرخ ، شەوەکەی چونە ماڵی حەمەساڵح لە [دێ ڕشە]، تاریک و لێڵی بەیانی روویان کردە ژاڵە .
جاشەکان پێش ئەوان ، زوو تر خۆیان گەیاندبووە ناو ئاوایی ژاڵە ، لە چەند شوێنيک دامەزرابوون
، چاوەڕوانی پێشمەرگەکانیان دەکرد ، بگەنە نزیکیان ، بەدەستڕێژ ، هەموویان بکوژن.
نەجمەدین و هاورێکانی بە تراکتۆر گەیشتنە نزیک گوندەکه و دابەزین ، پێکەوە روو یان کردە ناو ئاواییەکە
لە ناکاو جاشەکان تێ یان دەخوڕن:
-ئێوە کێن ،بۆکوێ دەچن ؟
نەجمەدین دەست بۆ چەکەکەی دەبات ، جاشەکان زووتر دێنە دەست ، لە یەکەم دەسرێژدا عەزە ڕەش دەپێکرێ و بریندار دەکەن .
نەجمەدین و فەخرەدین و خالید هەنارەیی بە خێرایی دەکشێنەوە ،فەخرەدین روودەکاتە ئاوە بۆرەکە و مەملەحە .
ئەحمەدیش رووه و چەمەکە هەڵدێ .
نەجمەدین و خالید هەنارەیی رووه و بەکر باجەلان هەڵدێن .
جاشەکان کۆدەبنەوه و دوایان دەکەون ، خالید هەنارەیان لە نزیک باسەرە بە برینداری گرت ، تەسلیم بە ئیستیخباراتیان کردو بەکۆپتەر بردیان بۆ زیندان ،
جاشەکان دەچنە سەر جەستەی خوێناوی عەزە ڕەش، ئەویش بەدەم سوێ ی ئازاری برینەکەیەوە، دەستیان لێ دەکاتەوە و جاشێکیان دەکوژێت .
جاشەکان هە موو جەستەی بە گولە دەبیژن،
ئەم ڕووداوە زۆر کاری کردەسەرناخ و دەروونی نەجمەدین ،سوێندی خوارد ریش نەتاشێت تاکو تۆڵەی عە زە رەش نەکاتەوە ، ئەوە بوو، لە دەیان چالاکی و داستان ، شوێن دەستی لە هەڵمەت و زەبر وەشاندن لە دوژمن دیار بوو ،بووە مایەی تێرامانی هاورێکانی ناویان نا[ مامە ریشە].
دوی 3مانگ کرا مامە ریشە کرا جێگری فەرماندەی مەفرەزە ،دوتر پلەکانی پێشمەرگایەتی بڕی تا بوو بە فەرماندی کەرتی 4 ی جەباری.
( تەرمی مام شکور )
مامەریشە و کەرتی 4 ی جەباری لە چەندان چالاکی و داستان دا ،زەبری زۆر کاریگەری پارتیزانانەیان ، لە هێزەکانی سوپای عێراق و جاشەکانی دەدا .
جاشەکان بۆ. تۆڵە کردنەوە لە مامەریشە ، ئازاری باوک ودایک وخوشک و براکانیان دەدا.
چەندجارێک جاشەکان ، چوار دەوری ماڵی مامە ریشەیان دەگرت و هەڵس و کەوتی دڕدانەیان لە گەڵ کردون .
لە ساڵی 1980 دا تەحسین شاوەیس دەگاتە گوندی تاڵەبان ، مام شوکری باوکی مامە ریشە دەسگیر دەکات و بەره و لیوای چەمچەماڵی دەبات .
لەرێگا لێ دەداو باڵی دەشکێنێت ، دیباتە بەردەم [کەریم حەمدان] ی ئامر لیواو دەڵێت :
- ئەمە باوکی مامە ر یشە یە .
ئامر لیوا کە سەیری دەکات ،پیاوێکی پیرە و هیچ دەسەڵاتێکی نییە ،ئازادی دەکات .
بەڵام جاشەکان دەست بەرداری مام شوکر نەبوون ، بە بەردەوامی ئازاریان دەدا ،چەند جارێکی تر گرتیان، ئەویش بۆ دەرباز بوون لێ یان رووی کردە کەرکوک .
لەوێش دەست بەرداری نەبوون ،لە شەوی 28 / 8 / 1981مام شوکریان دەسگیر کرد ،له و کاتەوە ، بێسەروشوین کراو هیچ سۆراخێکی نەبوو.
لە 20 / 12 / 1981 ئەحمەد کرداری سەرقاڵی پاک کردنەوەی بیرە کشتوکاڵیەکانی [تەرجیل - لەیلان ] بوو ،تەرمێکی لە ناو بیرەکان دا بینییەوە ،بە خێرایی روو کردە ئەمنی ناحیەی لەیلان و هەواڵه کە ی پێ گەیاندن ، تەرمەکەیان دەرهێنا ،روخساری بە تەواوی شێوا بوو ، کەس نەیدەناسییەوە .
شا رەوانی کەرکوک تەرمە کەیان بەخاک سپارد .
دواتر هەواڵیان گەیاند بەمامە ریشە .
- بە دوای باوکتا مە گەرێ ئه و تەرمەی دۆزرا یەوە ، مام شوکری باوکت بوو.
(داستانی حەمک*)
تاریک و لێڵی بەیانی 17/5 / 1982 بوو، 12پێشمەرگە .لەناوئاوایی حەمک دا ، لەخەوی قوڵدا بوون ،لەوکاتەدا ژنێک رووی کردە لایان وتی :
-هەستن وا سوپاو جاش دەگەنە ئاوایی .
پێشمەرگەکان بەخێرایی ،خۆیان بەست و لەماڵەکان هاتنە دەرەوه و روویان کردە لای مامە ریشە .
له ناکاو پێشمەرگەکان گویان لە موکەبەرەی جاشەکان بوو:
- ئاگاداری ..ئاگاداری ، خەڵکی حەمک دەکەین ، بە خێرایی ئاواییەکە چۆڵ بکەن ،مامە ریشه و جەماعەتەکەیمان حەسر کردوە،ئەمرۆ دوا رۆژی ژیانیانە.
خەڵکی گوندەکە شلەژان ،بە ترس و لەرزەوە روویان کردە دەرەوەی گوندەکە، تەنیا مامە ریشەو پێشمەرگەکان مانەوە.
نە RPG و نە BKCیان پێ نەبوو، 12 پێشمەرگە بە 12 کڵاشینکۆف ، لە 15ماڵی کوێرە گوندێکی جە،باری دا بوون
شوێنی هەڵکەوتنی جوگرافیای حەمک چاڵ بوو ، چەندگردۆڵکە یەک لە دەوری ئاواییەکەدا بوو.،دەیان روانی بە سەرماڵەکانا ، بۆ دوژمن لە بار بوو.
هێزيکانی سوپای عێراق پێک هاتبوون لە :
( سریەی مغاویری کەرکوک و قوات خاسه و جاشەکانی سەنگاو ، چەمچەماڵ ،لەیلان ،قەرەهەنجیر، جەیش شەعبی دوزو قەرەهەنجیر ، بە سەرپەرشتی کەریم حەمدانی ئامرلیوای چەمچەماڵ).
سەربازو جاشەکان ، بەرزاییەکانی چواردەوری ئاواییەکەیان تەنی بوو.
12 کۆپتەر بەسەر ئاسمانی گوندەکەوە ، بە بەردەوامی و بە نزمی ناو ماڵەکانیان ، لە ئاسمانەوە دەبێژا .
لە کاتەدا مامە ریشە ، بە حەماسەوە وەستابوو ، جامانەیەکی لە مل پێچا بوو ، کڵاوەکەی لە سەردابوو ،قژی سەری و ڕیشی تاڵ تاڵ وەستابوو.
ڕووی کردە پێشمەرگەکان وتی :
-ئێمە پێشمەرگەین ،ئەمڕۆ دوا هەناسەی ژیانمانە ، با بەرگرییەکی وا بکەین ، گەلەکەمان شانازیمان پێوە بکات.
لەکاتژمێر 6 ی بەیانییەوە،شەرێکی قورس ی نابەرامبەر لە ناو ماڵەکانی حەمکەوە بەرپابوو، سوپا بە تۆپی قورس و هاوەن وهەموو جۆرە چەکێکەوە ، ئاگر بارانی هەموو ماڵەکانی ناو ئاواییەکەی دەکرد .
کۆپتەورەکان لە ئاسمانەوە بە بۆمبی فسفۆریان دادەباراند ،پێشمەرگەکان بوون بە دوو بەشەوە ،
بەشێکیان لەلای رۆژهەڵاتی حەمکەوە بە سەرپەرشتی عەلە رەش ،لە 10 ی بەیانی دا زۆربەی خانوەکانی حەمک روخان بەسەر یەکدا ،ئاواییەکە لە ناو باروت و گڕودوکەڵدا ون بوو .
لە بەرچڕی و سەختی شەڕەکە ،مامەر ریشە نەیتوانی هەموو سەنگەری پێشمەرگەکان بە سەر بکاتەوە ،دوژمن هیچ بوارێکی لە بەردەما نەهێشتبوونەوە .
قورسایی شەڕەکە لە سەر رۆژهەڵاتی گوندەکە بوو ،تا سەعات 12 ی نیوەڕۆ ،عەلە رەش و هاوڕێکانی رۆڵی جوامێرانەیان نواند لە بەرگری کردن ، له و قۆڵەوە [ عەلە رەش،ستار باوە فەتەیی ، ئه حمەد عەبدولرەحمان عومەر ناسراو بە هاوار کەرکوک ] شەهید کران ،ئازاد بیلال چاوێکی لەدەست دا ،ئامۆزا تاڵەبانی بریندارکرا.
تەنیا مامە ریشە،کەریم شێخ جیری ناسراو بە [سەرکەوت شێخ جیری ]،نەسرەدین خاڵۆ بازیانی ،سەید ئیبراهیم ،دلاوەر لالۆ بوون.
لەوشەڕەدا 62 سەربازوجاش کوژران، عاسی رەئوف لێپرسراوی جاشەکانی سەنگاو کوژرا ، پێشمەرگەکان RP G و قەناسی سەربازە کوژراوەکانیان دەسگیر کرد .
مامە ریشە بەقەناس، مشتی لە کۆپتەرەکان گرتەوە ، کۆپتەرێکی پێکا ، کۆپتەرەکانی تر بڵاوەیان لێ کرد ، بە FM گوێیان لێ بوووتیان :
-مقاوەمەیان بەهێزە.
سەعات 7 ی ئێوارە بوو ،سوپاو جاش شپرزە بوون ،بەجۆرێک شکان تەرمی 43 سەربازوجاش و جەیشی شەعبیان لێ بە جێ ماو کشانەوە، 25کەسیان بریندار بوون .
خەڵکی گودی حەمک ، لە خۆشی ئه و سەرکەوتنە ، ماچ بارانی مامە ریشەوپێشمەرگەکانیان کرد .
تەرمی شەهیدەکانیان لە تاڵەبان بە خاک سپارد،
له و شەڕ ەوە لێپرسراوانی سوپای عێراق بەمامە ریشەیان وت [ الرجل الحدیدی]
ئەنجام:
گەر شەڕی حەمک دووەم شەڕی ناو ئاوایی بێت، دوای شەڕی ژاڵە ،تەنیا جیاوازییەک لە نێوان . ئەو دوو داستانەدا ئەوەیە .
لەشەڕی ژاڵەدا ، پێشمەرگەکان توانیان ، بە شەڕو بەرگری،لە لایەکی ئەو بازنەی ئابڵۆقه قایمەی سوپای عێراق وجاشەکان ، بەمجاەفە لە رێچکەیەکەوە دەربازبن.
بەڵام مامەریشەوپێشمەرگەکان ، لەشەڕی حەمک دا ،توانیان بازنەی قایمی سوپای عێراق و جاشەکان تێک بشکێن و پاشە کشە بەو هیزەزەبەلاحە بکەن .
ئ
داستانی ژاڵه و حەمک دوو ئەزموونی نوێ پارتزانی و شەڕی بەرگریی بەرەییی پێشمەرگەکانی گەرمیان بوو. ، بە ەکی سادە. بەرامبەر سوپای عێراق و هێزی ئاسمانی وجاش , بە ئیرادەئەکی ئەوەندە گەورەوە بەرگریەکی دەگمەنی وایان کرد، سوپاوجاش،نەیانتوانی کۆنترۆڵی ناو ئاوایی ژاڵه و حە مک بکەن .
عەبدوڵڵا کەریم مەحمود
سەرچاوە : عەبدوڵڵا کەریم مەحمود کتێبی پێشمەرگە پۆڵاینەکه
+هونەرمەند کاک جەلیل زەنگەنە ، دوای کتێبی پێشمەرگە پۆڵاینەکەی کرد ، بۆ سیناریۆی درامای ( گەردەلوول )، کتێبەکەم پێشکەش کرد .
هەموو سەرچاوەی کتێبەکه و زۆر نوسینی ترمی لە زنجیرە درامای گەردەلول دا کردوە بە سیناریۆ ، بێ ئەوەی بە ئەمانەتەوە ، دەست نیشانی بکات .
بەڵام کاتێ کە لە رۆژنامەی کورداستانی نوێ دا ، رەخنە لە درامای گەردەلول دەگرن ، لە وەڵام دا دەڵێ:
-ئه و زانیاریانەم لە کتێبی پێشمەرگە پۆڵاینەکەی
عەبدوڵلا کەریم مەحمود ه و ە وەرگرتووە .
زمانی سیناریۆی گەردەلوول ، لە زۆر شوین دا ، لە رووی دارشتنەوە لاوازەو زمانی کرج وکاڵەوزمانی ئینشایە ، زمانی پەڵە وانی نێو رووداوەکان نییە ، دەبوایە هونەرمەند کاک جەلیل ،چەند جارێک سیناریۆکەی بە وردی دابڕشتایەتەوە. [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا بەهیچ شێوازێک دەستکاری نەکردووە=KTML_End=