پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
باخی کتێب حەمە کەریم هەورامی
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب جەمال عەبدول
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب دکتۆر فەرهاد پیرباڵ؛ بەشی 02
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب دکتۆر فەرهاد پیرباڵ؛ بەشی 01
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب مارف خەزنەدار
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب د. شوکریە ڕەسوڵ
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ بەشی 02
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ بەشی 01
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب ئازاد بەرزنجی
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب لەتیف هەڵمەت بەشی 02
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 523,891
وێنە 106,044
پەرتووک PDF 19,742
فایلی پەیوەندیدار 98,975
ڤیدیۆ 1,437
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست 
300,546

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,728

هەورامی 
65,707

عربي 
28,768

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,136

فارسی 
8,292

English 
7,139

Türkçe 
3,565

Deutsch 
1,455

Pусский 
1,119

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
84

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
19

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

ژیاننامە
موجتەبا میرزادە
ژیاننامە
سەڵاح باڵابەرز
بەڵگەنامەکان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان،...
ژیاننامە
سڵێمان حەسەن
ژیاننامە
ماریا سام
هێنری کیسنجەر مرد
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت؛ کێ، کێیە! کوێ، کوێیە! چی، چییە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هێنری کیسنجەر مرد

هێنری کیسنجەر مرد
=KTML_Bold=هێنری کیسنجەر مرد=KTML_End=
#سەردار عەزیز#
ئەمە هەواڵێکی ئاسایی نییە. لە ڕاستیدا ئەکاونتێکی تویتەر هەیە بە ناوی “ئایا هێشتا کیسنجەر نەمردووە”. کە زیاتر لە 30 هەزار فۆڵۆی هەیە. ئەم بەیانییە تەنیا نووسیبوی “بەڵێ”. دەمێکە خەڵکێکی زۆر چاوەڕێی ئەو هەواڵەیە. کیسنجەر زۆر ژیا، زیاتر لە سەدەیەک.
هێنری ژیانێکی پڕ لە ڕووداو ژیا. لە کۆماری ڤایمەر لە شارۆچکەی فۆرث لە کۆتایی ئایاری ساڵی 1923 هاتە دونیاوە. هێنری جوو بوو، بە هەڵکشانی نازییەت لە ئەڵمانیا خێزانەکەی ناچار بە هەڵاتن بوون بۆ ئەمریکا، ئەوکات ئەو تەنیا تەمەنی شازدە ساڵان بوو. سەرباری ئەوە یەکێک لە کاراکتەرەکان کە کیسنجەری پێ دەناسرایەوە ئەکسێنتە ئەڵمانییەکەی بوو.
کیسنجەر بەناوبانگترین وەزیری دەرەوەی ئەمریکایە. تەنانەت ناوبانگی ئەو لە ڕیزی بیتلز (Beatles) دا بوو، باندە گۆرانیبێژە هەرە ناسراوەکەی بەریتانیا.
کیسنجەر پاش سەربازیی و ئیشی هەواڵگریی چووە ئەکادیمیا. لە زانکۆی هارڤەرد پڕۆفیسۆر بوو. لەوێ لە شەستەکان کۆرسێکی تایبەتیی بۆ سی ئای ئەی ئامادە دەکرد کە لە زۆر شوێنی دنیاوە، وڵاتان لاوەکانیان دەنارد، وەک سیاسیی داهاتوو، هەتا لەوێ فێری وانەی سیاسەت بن. سەربوردەیەکی سەرنجڕاکێش هەیە لەنێوان بیرمەندی ئیتاڵی جۆرجیو ئەگامبین و کیسنجەر لە میانەی ئەو کۆرسەدا.
لە 1968، کە ساڵێکی ئێجگار تایبەت بوو لە ژیانی شاری پاریس دا، ئەگامبین لە پاریسەوە، بە هاوکاری حکومەتی ئیتاڵی دەچێت بۆ بەشداری لەو کۆرسەی کیسنجەر دا، وەک کەسێک کە ئامادە بکرێت بۆ سیاسەت لە داهاتوودا. ئەگامبین لە میانەی کۆرسەکەدا بە کیسنجەر دەڵێت تۆ هیچ دەربارەی سیاسەت نازانیت. ئەویش گاڵتەی پێ دێت و تەنیا زەردەخەنەیەکی بۆ دەکات. ئەگامبین پاش ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ باشووری فەڕەنسا و لەوێ لە کۆرسێکدا بەشدار دەبێت کە هایدیگەر وانەی تیادا دەڵێتەوە. هەردوو ڕەهەندە کیسنجەرییەکە و هایدیگەرییەکە بە شێوازی جیاواز سەدەی بیست دادەڕێژن.
کیسنجەر سیاسییەک و بیرمەندێکی موحافیزکار (کۆنزێرڤەتیڤ) ی دژە شۆڕش بوو. تێزی دوکتۆراکەی دەربارەی کۆنگرەی ڤییەنایە، ئەو وڵاتانەی کە کۆدەبنەوە بۆ درووستکردنی بەرەیەک دژ بە شەپۆلی شۆڕشی فەڕەنسی. لە هەمانکاتدا کیسنجەر دژە دیموکراسی و سیاسەتی جەماوەرییە.
من نزیکەی زیاتر لە بیست ساڵە خولیای ژیان و کارەکانی ئەوم. کاتێک لە 2006 دوا توێژینەوەی قۆناغی باکالۆریۆسم دەربارەی ئەو نووسی، کە لەلایەن پڕۆفیسۆر “ئەندرو کۆتی” و پڕۆفیسۆر “یۆرن گۆتفیڵد” ەوە سەرپەرشتی کرا، پلەی نایابم وەرگرت.
لە سەردەمی جەنگی ئەمریکا بۆ سەر ئێراق، کیسنجەر هاتە زانکۆکەمان. ئەو سەردەمە خۆپێشاندانی گەورە دژی ئەو هەبوو. من نە چوومە سیمینارەکەیەوە و نە بەشداریی خۆپێشاندانەکانم کرد. ئەو سەردەمە کیسنجەر بۆ من ئەو کەسە بوو، کە دنیابینی ئەمریکای بەرانبەر کورد لە قاڵبدا. ئەم دنیابینیە لە کۆبوونەیەوەیەکدا لەگەڵ ڕیتچارد هێلمس، باڵوێزی ئەو کاتەی ئەمریکا لە ئێران، دەردەبڕدرێت. کۆبوونەوەکە لە تەموزی 1973دا بەڕێوە دەچێت. لەوێدا کیسنجەر هاوکێشەی پەیوەندی کورد و ئەمریکا دادەڕێژێت کە هەتا ئەمڕۆ کاریگەریی هەیە، ئەویش بەم شێوەیەیە.
دەبێت پشتیووانی کورد بکرێت هەتا ئاستێک کە فشار بخاتە سەر نەیارەکانمان. نابێت ئەو فشارە بگاتە ئاستێک گۆڕانکاریی لە نیزامی ناوچەکەدا درووست بکات. بۆیە دەبێت پشتیووانییەکە سنووردار بێت.
ئەم دیدە دەربڕی فەلسەفەی کیسنجەرە، کە بەلایەوە نیزام (order) گرنگترین شتە. کیسنجەر پەرتووکێکی بەو ناوەوە هەیە. لای ئەو نیزام لە هەوڵی هاوسەنگیی کردن یان نەهێشتنی مەترسی ئەوی تر یان مانەوەی خۆیدایە. بەڵام لای ئەو بوونی نیزام گرنگە یان پێویستییە.
کیسنجەر پرسی کورد لە هەناو نیزامدا دەبینێتەوە، بە جۆرێک بەکاربێت بۆ ئیدارەدان و ڕاستکردنەوەی ئاڕاستەی ئەو نیزامە بەپێی پێداویستی ئەمریکا، نەک تێکدانی یان گۆڕینی.
بوارێکی دیکە کە پاشان گرنگی بۆ من زیاتر بوو، چیرۆکی چین بوو. کەس هێندەی کیسنجەر ڕۆڵی کاریگەریی نەبینیوە لە درووستبوونی چینی ئەمڕۆدا. چینییەکان خۆشیان دەویست و لە دوا سەردانیدا لە تەمەنی سەد ساڵیدا سەرۆکی چین پێشوازی لێ کرد.
چیرۆکی کیسنجەر و چین بە سەردانی نهێنی لە 1972 دەستپێدەکات. کیسنجەر وەک کەسێکی ئاسایی و بە نهێنی، بەڵام بە ئاگاداری و هاوکاری دەوڵەتی پاکستان، دەچێتە چین. کاتێک لە ئوتێلەکەیەوە دەبرێت بۆ فڕۆکەخانە، کوڕی وەزیرێکی پاکستانی بە ئۆتۆمبیلی خۆیان دەیبات بۆ ئەوەی ئاشکرا نەبێت.
ئەو ڕۆژگارە هەوڵ دەدرا چین لە سۆڤیەت دوور بخرێتەوە. هەوڵەکە سەرکەوتوو بوو. چین و سۆڤیەت پەیوەندییان تێک چوو. شۆڕشی کلتوریی و بازدانە تراجیدییەکانی ماو چینی برسی و ماندوو کردبوو. بۆیە ئامادەبوون بکرێنەوە بە ڕووی سەرمایەداریدا، بەڵام بە قۆناغ. بۆ ئەوەی لە کۆنتڕۆڵیان دەرنەچێت.
کیسنجەر چەند جارێک ماو دەبینێت. ئەو وەها وەسفی دەکات کە لە قۆناغی دایەلۆگی سۆکراتیدا بوو. مەبەستی ئەو لەو دەربڕینە ئەوە بوو کە ماو، بەردەوام قسە دەکات، ئەوەی گوێی لێ دەگرێت ناوەناوە یەک دوو وشە دەڵێت و ئەویش بەردەوام دەبێت. یەکێک لە خەسڵەتەکانی سیاسییە چەپەکان ئەوەیە کە زوو خۆیان لە سیاسییەوە لێ دەبێتە فەیلەسوف، یان کەسێک کە چاوەڕێ دەکەن هەمووان ئەشهەدبیلای بۆ بکەن.
کیسنجەر وەک جەستە مرد. بەڵام ڕوانگەکانی دەمێننەوە. لە ماوەی داهاتوودا بەشی دووەمی ژیاننامەکەی لەلایەن مێژوونووسی ئینگلیزی “نایڵ فێرگەسن”ەوە دەردەچێت. بەشی یەکەمی چەند ساڵێک لەمەوپێش بڵاوبووەوە، بە ناوی ئایدیالیست. چەمکێک کە هەمیشە کیسنجەر وەک دژی بینراوە. [1]
ئەم بابەتە 68 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی سەکۆ - 30-11-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 30-11-2023 (1 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 27-03-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 29-03-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 06-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 68 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی دووەمی سەرەتایی قوتابخانەی قەرەتەپە لە شارەدێی بنگرد، دوکان ساڵی 1978
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
شەهرام قەدیمی
کورتەباس
کتێبخانەی ئاشورپانیپاڵ
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی گوندی زەنگەنان، شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 2000
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
ژیاننامە
جەعفەر عومەر
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
ژیاننامە
بەکر مستەفا سەعید
ژیاننامە
بەکرە سوور
ژیاننامە
بەکرە قیت
وێنە و پێناس
قوتابییانی قوتابخانەی قەڵخانلۆ لە خورماتوو ساڵی 1983
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
پەرتووکخانە
کەرە فەیلەسووفە سپییە سێپێیەکە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
تەلەفزیۆن لەلایەن کۆمەڵایەتی و سایکۆلۆژیەوە چ کارێک لە منداڵان دەکات
پەرتووکخانە
گۆرانیەکانی سێ نەوە (موزیکی عێبری بە کوردی)
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای پێشمەرگە دێرینەکان – پارێزگای هەولێر، بەرگی 04
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی نەورۆز لە دەربەندیخان ساڵی 1989
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
کورتەباس
سانت بوف و هونەری رەخنە
کورتەباس
با هەتا هەتایە کارەساتە نەتەوەیی و نیشتمانییەکەی هەڵەبجە سیمبوڵی یەکبوون و کوردایەتیمان بێت
کورتەباس
کێشەی ئافرەت لەکلاورۆژنەی شیعری هەندێ لە شاعیرانی هاوچەرخ دا
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
وێنە و پێناس
گوندی میراولی لە شارەدێی سیروان، هەڵەبجە ساڵی 1998
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
شەهید عەتا مۆفەقی
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای شەهیدانی (ی.ن.ک) لە هەولێر 04
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
موجتەبا میرزادە
21-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موجتەبا میرزادە
ژیاننامە
سەڵاح باڵابەرز
15-04-2010
هاوڕێ باخەوان
سەڵاح باڵابەرز
بەڵگەنامەکان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەیاننامەیەکیان لەبارەی شەڕی موسڵ و دۆخی دارایی هەرێم و کێشەکانی ناوخۆی یەکێتی بڵاوکردەوە
15-10-2016
هاوڕێ باخەوان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەیاننامەیەکیان لەبارەی شەڕی موسڵ و دۆخی دارایی هەرێم و کێشەکانی ناوخۆی یەکێتی بڵاوکردەوە
ژیاننامە
سڵێمان حەسەن
05-01-2022
سەریاس ئەحمەد
سڵێمان حەسەن
ژیاننامە
ماریا سام
07-03-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
ماریا سام
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
باخی کتێب حەمە کەریم هەورامی
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب جەمال عەبدول
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب دکتۆر فەرهاد پیرباڵ؛ بەشی 02
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب دکتۆر فەرهاد پیرباڵ؛ بەشی 01
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب مارف خەزنەدار
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب د. شوکریە ڕەسوڵ
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ بەشی 02
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ بەشی 01
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب ئازاد بەرزنجی
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
باخی کتێب لەتیف هەڵمەت بەشی 02
18-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 523,891
وێنە 106,044
پەرتووک PDF 19,742
فایلی پەیوەندیدار 98,975
ڤیدیۆ 1,437
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست 
300,546

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,728

هەورامی 
65,707

عربي 
28,768

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,136

فارسی 
8,292

English 
7,139

Türkçe 
3,565

Deutsch 
1,455

Pусский 
1,119

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
84

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
19

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی دووەمی سەرەتایی قوتابخانەی قەرەتەپە لە شارەدێی بنگرد، دوکان ساڵی 1978
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
شەهرام قەدیمی
کورتەباس
کتێبخانەی ئاشورپانیپاڵ
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی گوندی زەنگەنان، شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 2000
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
ژیاننامە
جەعفەر عومەر
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
ژیاننامە
بەکر مستەفا سەعید
ژیاننامە
بەکرە سوور
ژیاننامە
بەکرە قیت
وێنە و پێناس
قوتابییانی قوتابخانەی قەڵخانلۆ لە خورماتوو ساڵی 1983
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
پەرتووکخانە
کەرە فەیلەسووفە سپییە سێپێیەکە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
تەلەفزیۆن لەلایەن کۆمەڵایەتی و سایکۆلۆژیەوە چ کارێک لە منداڵان دەکات
پەرتووکخانە
گۆرانیەکانی سێ نەوە (موزیکی عێبری بە کوردی)
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای پێشمەرگە دێرینەکان – پارێزگای هەولێر، بەرگی 04
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی نەورۆز لە دەربەندیخان ساڵی 1989
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
کورتەباس
سانت بوف و هونەری رەخنە
کورتەباس
با هەتا هەتایە کارەساتە نەتەوەیی و نیشتمانییەکەی هەڵەبجە سیمبوڵی یەکبوون و کوردایەتیمان بێت
کورتەباس
کێشەی ئافرەت لەکلاورۆژنەی شیعری هەندێ لە شاعیرانی هاوچەرخ دا
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
وێنە و پێناس
گوندی میراولی لە شارەدێی سیروان، هەڵەبجە ساڵی 1998
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
شەهید عەتا مۆفەقی
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای شەهیدانی (ی.ن.ک) لە هەولێر 04
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
فۆڵدەرەکان
پەند و ئیدیۆم - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان وێنە و پێناس - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان کارە هونەرییەکان - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان پەند و ئیدیۆم - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان کورتەباس - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان کارە هونەرییەکان - وڵات - هەرێم - شانشینی یەکگرتوو (بەریتانیا) کارە هونەرییەکان - جۆری کاری هونەری - کوورتە فیلم کورتەباس - جۆری دۆکومێنت - زمانی یەکەم

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.594 چرکە!